ئازادیەکانى ناو کۆمەڵى ئیسلامیى بەتامى دیموکراسى..

وتار/ 18/05/2019 705 جار بینراوە

ڕێبوار حسێن

ئازادیەکانى ناو کۆمەڵى ئیسلامیى بەتامى دیموکراسى..

 
ڕێبوار حسێن
سەرەتا لەو بەسەرهاتەوە دەستپێدەکەم بۆیان گێڕامەوە بەرپرسێکی کۆمەڵى ئیسلامیى، پاسەوانێکى لەگەڵ بووەو زوو زوو دەستى بۆ چەکەکەى بردووە وتویەتى مامۆستا ئەگەر هەڵە بڕۆن بەو چەکە ڕاستتان دەکەمەوە، ڕیوایەتێکى تریشى هەیە دەڵێن براى پاسەوان جارى وابووە میلى تفەنگەکەشى ڕاکێشاوە!! بەرپرسەکەش دەڵێت ئاخر کاکى خۆم هیچ بووە تۆ ئاوا دەکەیت؟ برا پاسەوانیش دەڵێ ئەوە نیە کاتێ ئیمامى عومەر بووەتە خەلیفەو وتار دەدات ، لەناو مزگەوتەکە کەسێک هەڵدەستێ و دەڵێ ئەى عومەر ڕاست بڕۆ ئەگەرنا بەو شمشێرە ڕاستت دەکەینەوە.... بەرپرسەکەش وتویەتى باشە ڕاستمان بکەوە بەڵام بەو جۆرەنا با ڕۆژێک گوللەیەک لە چەکەکەت دەرنەچێ !
جا پرسى ئازادیە گشتیەکانى تاک لەناو حیزب کارێکى حەتمیەو دەبێ هەموو حیزبێک ئەو دەرفەتە ئازادیە ببەخشێت بە ئەندام و کادیران و دڵسۆزانى، چونکە ڕەخنەى بەجێ و واقیعى هەموو کارێک بەرەو پێشەوە دەبەن، لەو سۆنگەوە ئەوەندەى لێ ى وردبوینەوەو کارى ئیعلامیى و رێکخراوەیى و سیاسى و ... مان لەناو ڕیزەکانى کۆمەڵى ئیسلامیى کردووەو بینیوەو بەراورد بە حیزبەکانى تر کە پاشگرى ( دیموکراتى و سۆشیال دیموکرات و دیموکراسى و مافى مرۆف ئەو دروشمە بریقەدارانەیان بەناوى حیزبەکانیانەوە هەیە) بە ئاستى کۆمەڵى ئیسلامیى ئازادى و دەرفەتیان بە ئەندام و کادیرانیان نەداوەو بە تامى دیموکراسى ئەندامان لە چوارچێوە شەرعیەکان ڕەخنە دەگرن و بە شێوەیەکى گشتیش قبوڵکراون، بە ئەزمونى کارى ئیستاش یەکێک لە جوانیەکانى کۆمەڵى ئیسلامیى بەماى ڕاوێژەو حیساب بۆ کردن و خوێندنەوەى بەرامبەرە لەو پرسانەى ئەو حیزبە دەیخوازێت، ئەوانەى لە کۆنگرەى سێ ى ساڵى 2015 ى کۆمەڵى ئیسلامیى بەشداربوون باش ئەوەیان بیرماوە، جەنابى م. على باپیر لەناو کۆنگرە بۆ هەندێ پرس ڕاى تایبەتى خۆى هەبووە بەڵام بە دەنگدان ڕاى جەنابى ئەمیر قبوڵ نەکراو ڕای زۆرینەى ئەندامانى کۆنگرە وەرگیرا، کەسیش لەسەر ئەوەى ڕاى لەگەڵ ئەمیرى کۆمەڵ جیاوازبوو سزا نەدراو فەسڵ نەکرا، لەو سەردەمەى فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش زۆر حیزب هەیە لەسەر کۆمێنت و پۆستکردن ئەندامیان سڕ کردووەو سزاداوە، بەراورد بەو حیزبانە کۆمەڵى ئیسلامیى دەرفەتى زیاترو چاوپۆشى زیاترى کردووە لە ئەندامان ، خۆ ئەویش وەکو پرەنسیپى حیزبى جارى واهەیە پەناى بردووەتە بەر لائیحەى پاداشت و سزاى ئەندامان، بۆیە گەرەکمە بڵێم ئەگەر دەمانەوێ کۆمەڵ بە کۆمەڵى بهێڵێنەوەو چاکە بکەین ئەوا بە دوو شت ناکرێت..


یەکەم : لە دەرەوەى ریزەکانى کۆمەڵ ناکرێت
دووەم : لە تۆڕى کۆمەڵایەتى و سەر فەیسبوک جێ بەجێ ناکرێت
ئەو کارە پێویستى بە مەیدانیبونەوە هەیەو شەونخونى پێویستە وەکو شەهیدى سەرکردە م. ملا شەریف دەیگوت کاکى خۆم 10 ڕەخنەم لێ بگرە بەڵام دوو ڕەخنەشم لەگەڵ چاک بکە، ئیتر ڕەخنە گرتن ئاسانەو شاندانە بەرى گرانە، وەکو کوردیش وتویەتى ( قسە هەزارە دووانى بەکارە ...) ئەو براو خوشکانەی دەیانەوێ کۆمەڵ ڕاست بکەنەوە وەکو برای پاسەوان نابێ هەر دەست بۆ چەکەکە بەرن، چونکە ڕەنگە لەجیاتی ڕاستکردنەوەی کۆمەڵ فیشەکێک لە تفەنگەکەوە دەرچێ و بەیەکجاری بیکوژن !

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌