کەناڵی ئاسمانی پەیام چی پێ بەخشین؟

وتار/ 02/12/2018 1161 جار بینراوە

ڕێبوار حسێن

کەناڵی ئاسمانی پەیام چی پێ بەخشین؟
ڕێبوار حسین


کەناڵی ئاسمانی پەیام سەرەڕای هەر کەمووکوڕیەکی هەیبێ؛ بەڵام بوونی کەناڵەکە شانازیە بۆ میدیای کوردی؛ یازدەساڵ لەمەوبەر کەناڵێکی ئیسلامیی بە تام و بۆی کوردەواری لەدایک بوو؛ ئیستا دوای یازدە ساڵ پێویستە بپرسین ( کەناڵی ئاسمانی پەیام چی پێ بەخشین؟ )
یەکەم: لە ڕووی دینداری؛ کەناڵەکە مینبەرێکی زۆرباش بوو بۆ ڕوونکردنەوەی بنەماکانی ئیسلام و ئاشناکردنی دەیان زانیاری لەسەر ئیسلام؛ پەیوەندیەکی خێرابوو لەنێوان بانگخوازان و خەڵکی ئیسلامدۆستی کورد.
دووەم: ڕاستی و پیشەیی؛ زۆرێک لەوانەی بیروباوەڕی سیاسیشیان لەگەڵ کۆمەڵ جیاوازە؛ بەڵام بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لەڕووی ڕاستی و پیشەیی کارکردنەوە لە پەیام وەردەگرن و ڕاستگۆیی بەبەر هەواڵ و زانیاری دا کردەوە.
سێ یەم: جورئەت و ڕاشکاوی؛ لەو پیشهاتانەی لەو چەند ساڵەی دوایدا هاتنە ئاراوە؛ پەیام بە جورئەتەوە کاری لەسەر ڕووداوەکان کردو چووە ناوجەرگەی ڕووداوەکانی ڕۆژو بە ڕاشکاوی ( وێنەو وشە ) ی بۆ بینەرەکانی گواستەوەو لەگەڵ خەمی هاوڵاتیاندابوو.
چوارەم: کۆمەڵی ئیسلامیی؛ بۆ کۆمەڵی ئیسلامیش کۆڵەکەیەکی بەهێزبوو هەم بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی لەبەردەم جەماوەری کوردستان؛ هەمیش وەڵامگۆیەک بوو بۆ ئەوانەی خەونی ناخۆشیان بە کۆمەڵی ئیسلامیەوە دەبینی.
پێنجەم: سەکۆی ئازادی؛ کەناڵی پەیام سەکۆی ئازادی بووە بۆ زۆر نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکوان؛ کە پێشکەشکارانی پەیام بێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی دەرفەتی ڕەخساندووەو گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەسەر پرسە هەنوکەییەکان کردووە.
ئەمانەو چەند لایەنی باشی ئەو کەناڵەیە کە سودی پێ بەخشیوین و چەندان خێزان سودیان لێ وەرگرتووەو وەکو وتراوە لەناو خێزاندا پێمان شەرم نیە ئەگەر بەردەوام تەلەفزیۆنەکەمان لەسەر پەیام بێ؛ چونکە هیچی خراپ نیشان نادات تاکو پێمان شەرم بێ؛ بۆیە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەناڵی ئاسمانی پەیام دەکەم و هیوادارم ساڵی ئایندە ساڵی گەشانەوە و بەرەوپێشچونی کەناڵەکەبێ.
منیش پشتگیری کەمپینی کەناڵی پەیامم لە پێناو مانەوەو گەشەکردنی کەناڵەکە...

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌