عێراق سەحافی لێنابڕێت !
وتار/
27/05/2019
796 جار بینراوە
د.غالب محهمهد عهلی
عێراق سەحافی لێنابڕێت !
ئەڵێن کابرایەک دو کیلۆ گۆشتی کڕیوەو بردویەتیەوە بۆماڵ و دایناوە،
ڕۆشتوەتەدەرەوە کاتێک هاتوەتەوەبۆماڵ گۆشتەکەنەماوە بەماڵەوەی وتوە گۆشتەکە
کوا، لەوکاتەپشیلەیەک لەماڵدا بوە پێیان وتوە ئەوپشیلە خواردی، کاتێک
کابرا پشیلە دەکێشێت یەک کیلۆو نیوە، ئەڵێت وازلەپشیلەکەبێنن من دوکیلۆم
هێناوە پشیلەکە کیلۆو نیوێکە!
وەڵامێک بەڕەقەم بۆ وەزیری دارای و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەم هەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربو کە حەق و مافی ئەم میلەتە مەزڵومەتان
خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەتان وەرگرتوە لەخەڵکتان شاردوەتەوە ئێستا زۆر
باش بۆخەڵکی ڕونبوەوە کە پێنج موچەتان وەرگرتوە، کاتێک ئێمە دەمان وت پێنج
موچەتان وەرگرتو هەموتان خۆتان کپ دەکردوە نوزەتان لێوە نەدەهات، بەڵام
پشتیوان بەخواو پشتگیری هاوڵاتیان بەهۆی ئەم سکاڵاوە ئەوە لەزاری خۆتان
بیسترا کەبەڵێ پێنج موچەتان وەرگرتوە لەحکومەتی عێراق.
پێش هەموشتێک
تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی 2019 عێراق کارت کردوە، ئەم یاسایە کارایە
لەمانگی 1 ی 2019 هەتا 31_12_2019، کەواتە دەبێت ئەوموچەیە لەکات و ساتی
خۆیدا بدرێت نەک بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشو 2018.
ئێستا لێرەوە پێت دەڵێم ئێوە داهاتتان چەن بوە و چەنتان بۆمیلەت سەرف کردوەو چەنتان بۆخۆتان سەرفکردوە.
- موچەی 5 مانگی فەرمانبەران کەلەحکومەتی عێراقەوە هاتوە دەکاته(2,266,000,000,000) ترلیۆن.
- کۆی گشتی داهاتی نەوت کەبەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانەدەکاتە(4,014,738,000,000)ترلیۆن.
-کۆی داهاتی ناوخۆ لەماوەی 5مانگدا(750,000,000,000) ملیار ، کەواتە کۆی
گشتی داهاتی ئەم پێنج مانگەتان دەکاتە(7,030,000,000,000)ترلیۆن،
جگەلەداهاتی ئەو نەوتەی کەبەتەنکەر و ئەونەوتەی کەلەناوخۆ ئەدرێت
بەپاڵاوگەکان.
کەواتە ئەگەر ئێوە ئەم 5 مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەکەوت بەهاوڵاتیان دابێت دەکاتە(4,405,000,000,000)ترلیۆن.
کەواتەکۆی ئەوداهاتەی کەماوەتەوە(2,629,000,000,000)ترلیۆن، دەکات
لەکاتێکدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەکەوتان دابێت بەڵام ئێوە 2 موچەی
بێ پاشەکەوتی ساڵی 2019 تان دابەشکردوە.
لەلایەکیتریشەوە ئێوە
لەکۆنگرەکەدا بەیەک وشەش باسی داهاتی نەوتان نەکرد، بەیەک وشەش پێمانتان
نەوت داهاتی ناوخۆ چەندە، بەیەک وشەش باسی ئەو پارەتان نەکرد کەلەلایەن
هاوپەیمانانەوە دێت چەندە؟
وتەبێژەکەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە کە سێ موچەیان وەرگرتوە خێرە لەپڕێکدا بوبە پێنج؟
باپرسیارێک لەجەنابیشتان بکەین ئێوەنەبون وتتان ملیارێک و دوسەد ملوێن-مان داوە بەقەرزی ڕوزنفت؟
ئەی پێمان ناڵێن ئەگەر ئەمە لەپارەی ئەم میلەتە مەزوڵمەنەبێ هێ کێیە لەکاتێکدا ئەوان لەچاوەڕوانی مافی خۆیاندان.
بەمەش بۆمان ڕونتر دەبێتەوە لەکۆی ئەوقسانەیکردتان بۆماوەی چوارساڵە
خۆتان و کۆمپانیاکانتان پێ دەوڵەمەندو چەسپاوترکرد لەسەر سکی میلەت، ئێمە
چەواشەناکرێین بەڵکو ئێمە پشت بەخواو میلەتەکەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی
حەق و مافی دزراوی هاوڵاتیان.
غالب محمد علی
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محهمهد عهلی
-
د.غالب محهمهد عهلی
11/08/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
03/06/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
04/10/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
26/07/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/06/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/07/2019