بێدەنگی ئێمە دیکتاتۆر درووست دەکات.

وتار/ 26/05/2019 592 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

بێدەنگی ئێمە دیکتاتۆر درووست دەکات.

ئەم میللەتەی ئێمە بەکردەوە پەندی پێشینەکانی جێبەجێدەکات، بۆ نمونە، دەست بگرە بە کڵاوەکەتەوە با با نەیبات، ئەگەر نا چۆن دەبێ ملیونان هاوڵاتی هەموو شتێکیان بیرچوبێتەوە لەبەر ئەوەی کڵاوەکانیان با نەیبات، لە کاتێکدا هیچ با و بۆرانێک لە ئارادانیە.

بە داخەوە هەموومان دەزانین لە هەرێمی کوردستان، یاسا بۆ زۆر کاری نەشیاو دژ بە میللەت بەکارهێنراوە، پێویست بە نمونە هێنانەوە ناکات، هەر تاکێکی خاوەن ویژدان لە شوێنی خۆی بۆ چەند چرکەیەک چاو بنوقێنێ دەزانێ چی لەم هەرێمەدا بەناوی یاساوە کراوە، ئەم دەسەڵاتە، هەرکاتێک کاریان بە یاسا بێت دەیهێننە پێشەوە و هەرکاتیش نەیانەوێ پێی دەڵێن بۆخۆت لەماڵەوە پشووبە.

لەڕابردوودا، زۆر کەس بەناوی دەرچوون لەیاسا و بەرژەوەندی گشتی دەسگیرکران، ناوی زۆر سەرکردەی سیاسی و شۆڕشگێر و خاوەن خەبات، تەنانەت ناوی بەخیانەتکار و ئاژاوەچی بڵاوکرایەوە، لەبەرئەوەی تۆمەتەکانیان کاتی بوون بەبێ دادگایکردن و لێپرسینەوە ئەو تۆمەتانە هەڵوەشانەوە، ئەگەر نا دەبوو دادگاکان خاوەنی بڕیاربونایە نەک حزب و پیاوانی حزب.

بە داخەوە لە ڕابردوودا، وێڕای تیرۆر و چەندین کاری نەشیاو،کار گەیشتە تاوانبارکردنی سەرکردەکانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن و تاوانبارکردنی سەرکردە ئیسلامییەکان و زانایان و مامۆستایانی ئاینی و چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و چەندین چین و توێژی ئەم کۆمەڵگایە،لەبەر ئەوەی خۆمان گومانمان لە خۆمان بوو کە دەبوو جەماوەر بەگشتی بیان وتایە نا بەڵام بەداخەوە بێدەنگی و سەرکزکردنمان ئەم ڕۆی بەرهەمهێنا کە دەسەڵات بەتایبەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار چیان بوێ بۆیان بچێتە سەر.
ئەم ڕووداوانە، ڕێک بەسەر هاتی شێخ و سەید و مەلاکەمان بیر دەخاتەوە، کە هەر جارەی بەبیانوویەک لێدانیان خوارد و هەمووشیان بێدەنگیان هەڵبژارد.
دەسگیرکردن و مانەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە زینداندا، جارێکی تر سیناریۆکانی پێشومان بیردەکەوێتەوە.
بە داخەوە جارێکی تر حزب و لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر بەهەمان شێوە سزادران و هەڕەشەی دەسگیرکردنی سەرکردەکانیان لێدەکرا، بەتایبەتی بە تۆمەتی ئاژاوە و تێوەگلان بە کەیسی بێبنەما، بێدەنگیان هەڵبژارد.

ئەگەر شاسوار عەبولواحید لەسەر هەر کەیس و تۆمەتێک دەسگیرکرابێت، خۆ دەکرێ دادگاکان بە شێوەی شەفاف دادگایی بکەن و چیتر ئەو گومانانە لەسەر خۆیان نەهێڵن کە پێشتر ئاراستەیان کراوە.
من دەمەوێ بڵێم، ئەگەر ئەمڕۆ دەسگیرکردنی شاسوار عەبدلواحید بە سانایی تێپەڕێت، لە کاتێکدا حزبەکەی هەشت کورسی پەرلەمانی هەیە ئاوا دڵنیام بۆ حزبەکانی تریش زەنگێکی مەترسیدار هەیە کە هەرکات دەسەڵات ویستی ئەوا نەک ئەندامەکانی سەرۆکەکانیشیان دەخەنە زیندانەوە.
بۆیە بێدەنگ هەڵبژاردن بەرامبەر ئەم جۆرە کەیسانە لە زیانی هەموو تاکێک دا دەشکێتەوە و دەسەڵات هێندە بە بەرنامە کاردەکات، وای لێهاتووە گومانمان لەسەر خۆشمان بۆ دروست بکات.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌