بنچینه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چیه‌ ؟

وتار/ 31/10/2016 902 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

بنچینه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت چیه‌ ؟
 ئایه‌ ده‌وڵه‌تانی جیهان دوای سه‌ربه‌خۆی چۆن توانیویانه‌ ئه‌رك و مافه‌كانی هاونیشتیمانان ڕێكبخه‌ن ؟

سه‌لیم میراوده‌لی
 سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌ده‌ستورێكی سه‌رده‌م ژیانی هاونیشتیمانان و ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕێك ده‌خه‌ن له‌ ڕێگای یاسا كار بۆجێبه‌جێ كردنی ، ئه‌و خاڵانه‌ خواره‌وه‌ كه‌ ئاسایشی نیشتیمانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌رجه‌م دانیشتوان و حیزبه‌كان له‌ خزمه‌ت ئامانجه‌كانی ئه‌و سێ خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ن:
 1- ئابوریه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ستێكی ده‌ستپاكدابێت ، واتا داهاتی نیشتیمان له‌ خزمه‌ت گه‌له‌كه‌ی دابێت .
2- سوپایه‌كی به‌هێز و تۆكمه‌ و نیشتیمانی و په‌روه‌رده‌ به‌ بیرێكی پێشكه‌وتوخوازی و مافه‌كانی مرۆڤ و هاوچه‌رخ ته‌نها ئامانجی پاراستنی نیشتیمان و سنور و سیاده‌كانی گه‌له‌كه‌ی بێت .
 3- په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی بێت ته‌نها ئامانی خزمه‌ت كردنی نیشتیمانه‌كه‌ی بێت و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ژێر چاودێری په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی نیشتیمان بێت .
 به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ پراتیكی نیشتیمانێكی به‌هێز و گه‌لێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت دوور ده‌بێت له‌ به‌ڵێنی بێ كردار و گه‌وجاندنی خه‌ڵك ، ئه‌و خاڵانه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد زۆر گرینگ بوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می په‌ڕله‌مانی یه‌كه‌م و كابینه‌ی یه‌كه‌م ده‌بووایه‌ به‌ پراتیكی كاری بۆ كرابایه‌ و یاسا ناسان ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ و شایسته‌یان بۆ گه‌لی كوردستان دروستكردبایه‌ چونكه‌ ده‌ستور دایكی یاساكانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستور نه‌بێت ته‌نها شه‌رمه‌ باسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بكرێت ، ئاخر له‌ ده‌ستوردا ماف و ئه‌ركی هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت ، له‌و ده‌ستوره‌دا ئینتیمای نیشتیمانی بوون به‌هێز ده‌كرێت ، جێگای خۆیه‌تی له‌مڕۆوه‌ كار بۆ ده‌ستور و ئه‌و خاڵانه‌‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر یاری به‌ چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان به‌ گشتی و هه‌ژاران به‌ تایبه‌تی نه‌كرێت چیتر خه‌بات و تێكۆشانمان پێ مه‌فرۆشنه‌وه‌ تاوانی نه‌وه‌ی نوێ چیه‌ كه‌ له‌ سه‌روه‌ریه‌كاندا به‌ژدار نه‌بووه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌