توركیا بۆ وا ده‌كات

وتار/ 28/10/2016 778 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

توركیا بۆ وا ده‌كات
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


ڕۆژی‌ 5ی‌ 10 توركیا دوو براو ئامۆزایه‌كی‌ له‌ باشوری‌ كوردستان شه‌هید كرد كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون ، دوو براو ئامۆزایه‌ك بیرتانه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ سه‌ر كوشتنی‌ دوو پۆلیسی‌ تورك چه‌ند له‌ كوردی‌ باكور توڕه‌بوون ، ئه‌وه‌ به‌ هه‌موو قسه‌و هه‌نگاوه‌كانیانه‌وه‌ دیار بوو ، رۆژی‌ 6-10 ، ڕۆژێ‌ دوای‌ ئه‌و ڕوداوه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێك كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌بوو ، كه‌س نه‌یبیست ئیدانه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ بكرێت ، ماڵته‌ تورك سێ‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ تۆ ی‌ كوشتوه‌ ، هه‌ر بۆ مێژوو ئیدانه‌ی‌ كه‌ ، ئیدانه‌ چی‌ تێده‌چێت ، چه‌ند رۆژ پێشتر له‌ 21ی‌ 10 كه‌ركوك خه‌ڵتانی‌ خوێنكرا ، قسه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوكی‌ دڵ و قودسه‌ ، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ركوكه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ هاڤاناو بای‌ حه‌سه‌نی‌ لێوه‌ به‌ بۆڕی‌ ده‌برێ‌ بۆ توركیا ، كه‌چی‌ یه‌ك ده‌ققه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ پێوه‌ ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆ ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ نه‌وه‌ستان ، له‌ كاتێكا 11به‌س ئاسایشی‌ پارتی‌ تیابوو ، 40 پۆلیس و ده‌یان پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆرو هاوولاَتی‌ و ئه‌ندازیار.
حكومه‌تی‌ كوردستان ناتوانێ‌ به‌ توركیا بڵێ‌ بۆ وا ده‌كه‌یت ، گریمان سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت ناتوانێ‌ ده‌ی‌ ئه‌ی‌ جێگره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ ناكات ، توركیا هۆیی‌ یه‌كه‌م و كۆتای‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌یه‌ كه‌ ئێستا كوردی‌ باشوری‌ تێدایه‌ ، ئه‌رێ‌ گه‌لۆ بزانم حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ڕوی‌ دێ‌ داوای‌ موچه‌ی‌ دوو مانگی‌ مامۆستایان له‌ توركیا بكات ، یان مانگێكی‌ پێشمه‌رگه‌ ، ئه‌دی‌ بۆ ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ین بۆ توركیا ، ئه‌دی‌ بۆ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاشقی‌ " كارداش " بوون ، ئاخر كێ‌ هه‌یه‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ خۆی‌ بۆ په‌نجا ساڵ و له‌ به‌رابه‌ر هیچ بداته‌ دوژمنه‌كه‌ی‌ ؟.
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ حه‌یای‌ چیرۆكی‌ ئاسك و كه‌روێشكه‌كه‌یشی‌ برد ، چیرۆكه‌ كه‌ ده‌ڵێ‌ كه‌روێشكت ده‌وێ‌ ئه‌وه‌ كه‌روێشك  ئاسكت ده‌وێ‌ ئه‌وه‌ كه‌روێشك ، ئاشتی‌ ده‌ڵێ‌ ئاسكت ده‌وێ‌ ئه‌وه‌ هیچ ، كه‌روێشكت ده‌وێ‌ ئه‌وه‌ هیچ ، حزبه‌كانی‌ كوردستانیش به‌ پارتیشه‌وه‌ قاقا ده‌چن به‌ پشتا، بیرمه‌ ئاشتی‌ هه‌ندێ‌ جانتای‌ دابوو به‌ پارله‌مانتاره‌كان گوایه‌ زانیاری‌ گرنگی‌ تیایه‌ ، ئه‌وانیش به‌ سنگیانه‌وه‌ نوساندبوو ، نابێ‌ كه‌س بیبینێ‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌چ ده‌بێت ، ئه‌وه‌ ئێستا تاكی‌ كورد وردو خاشكرا ، ئه‌رێ‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ چیه‌ ؟.




 
 

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌