سەردانەکەی مسعود بەرزانی و بێدەنگی هەمولایەک !
وتار/
06/04/2019
1231 جار بینراوە
د.غالب محهمهد عهلی
سەردانەکەی مسعود بەرزانی و بێدەنگی هەمولایەک !
وەک دەزانین لەئێستادا مسعود بەرزانی لەوڵاتی ئوردنە، بەناوی بەشداریکردن
لەکۆڕبەندی ئابوری جیهانی لەعمان، سەردانەکەی مسعود بەرزانی لەبەرژەوەندی
وڵاتی ئوردنە، ڕەگە بپرسن بۆچی؟
چونکە، وڵاتی ئوردن دو پرۆژەی گەورەی
هەیە لەعێراق دا بەم بانگهێشت کردنەی مسعود بارزانیە ئەیەوێت پشتگیری
بەدەست بهێنێت، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئەندام پەرلەمان و لایەنە
عێراقیەکان دژی ئەو دوو پرۆژەن، چونکە هیچ سودێکی بۆعێراق نیە و
بەهەدەردانی سامانی عێراقە؟
ئێستە دەپرسن پرۆژەکان چین؟
یەکەم/ حکومەتی عێراق دەیەوێت بەڕێککەوتنی وەزیری نەوتی عێراق کەدانیشتوی
ئوردن بوە پێش ئەوەیببێت بەوەزیر، ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لەکەرکوکەوە
بەنرخێکی زۆر هەرزان هەناردەی ئوردن بکات، ئەم کارەش لیژنەی سامانە
سروشتیەکانی پەرلەمانی نیگەران کردوە، بەم بانگهێشتکردنە ئەیەوێت پشتگیری
هەرێم بەدەست بێنێت، لەکاتێکدا دەبێت هەرێم دژی ئەم ڕێککەوتنەبێت چونکە
نەوتی کەرکوک دەبێت بچێته خزمەتی خەڵکی کەرکوکەوە نەک ئوردن.
دوەم/
وڵاتی ئوردن بەڕێککەوتن لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق دا دەیەوێت پرۆژەیەکی
ستراتیجی گەورە ئەنجامبدات، ئەویش ڕاکێشانی بۆریەکە لە(بەسرە)وە بۆ (عقبە)
کە(18) ملیار دۆلاری تێدەچێت، ئەوپارەش لەئەستۆی عێراقدایە و وڵاتی ئوردن
سودی لێدەبینێت، لەبەرئەوەی بەشێکی بەنرخێکی هەرزان پێدەفرۆشرێت، کەبەندە
لەسەر هەردو بابەتەکە داوام کردوە کەوەزیری نەوتی عێراق بانگهێشت بکرێت بۆ
پەرلەمان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
ئەوەی جێگەی هەڵوێستەکردنە، ئەم
سەردانەی بارزانی لەئێستادا ئەنجامی داوە هیچ پۆستێکی لەهەرێم دانیە، بەڵام
بەناوی حکومەتەوە ڕۆشتون پێویستە بپرسین و بزان ئەولایانەی کە دەچنە
حکومەت ئەوانەی لەحکومەت بون، ئەوەی ئۆپۆزسیۆنە، ئەوەی لەبەیندایە، بۆچی
بێدەنگن!
کاتی خۆی کەبەناشەرعی سەرۆکی هەرێم بو هاوارماندەکرد
ئەوکارانەی ئەنجامیدەدات نایاساییە، بەڵام ئێستە هەمومان ماوین و حیزبی
تریش زیادی کردوە وە ئەوپۆستە نەماوە ئێستا، ئەی بۆ بێدەنگن!
غالب محمد علی
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محهمهد عهلی
-
د.غالب محهمهد عهلی
11/08/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
03/06/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
04/10/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
26/07/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/06/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/07/2019