بۆچی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیادا شكستی هێنا؟

وتار/ 02/04/2019 771 جار بینراوە

نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس

بۆچی هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیادا شكستی هێنا؟

 
31ی ئازار 2019 هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا ئەنجامدرا كە هەر 5 ساڵ جارێك سازدەكرێت و گرنگی گەورەی هەیە.ريزةى بةشداريكردن 5ر84% بوة.
ئەنجامی جیاكردنەوەی 99%ی صندوقەكان بەم شێوەیە بوە:
• ئاكاپە: دەسەڵاتدار 4ر44% واتە 40 شارەوانی لەكاتێكدا لە 2014دا 50 شارەوانی بەدەستەوە بوە
• جەهەپە: ئۆپۆزسیۆن 1ر30% واتە 20 شارەوانی و لە 2014دا 13 شارەوانی
• هەدەپە: 2ر4% واتە 8 شارەوەانی لە 2014دا 9 شارەوانی لەلابوە
• مەهەپە: 2ر7% واتە 11 شارەوانی لە 2014 دا 8 شارەوانی
• باش: 5ر7% واتە 11 شارەوانی بەرامبەر هیچ لە 2014دا چونكە ئەوكات دانەمەزرابوو
ئەوەی تێبینی دەكرێت:
1. ئاكاپە دوای 16 ساڵی حوكم و دەسەڵاتی تاكڕەوی دەنگەكانی و ژمارەی شارەوانیەكانی كەمیكردوە بەتایبەتی لە ئەنقەرەی پایتەخت كە 25 ساڵە بەدەستیەوەیەتی و لە ئیزمیر و ئەنتالیا و تەنانەت لە ئاستانبوڵیش كاندیدی جەهەپە بە 28هەزار دەنگ لە پێش كاندیدی ئاكاپەوە بوو.
خۆ ئەگەر دەنگ و شارەوانیەكانی مەهەپە لە ئاكاپە جیابكەینەوە ئەوا دەردەكەوێت كە ئاكەپە كەمتر لەو ڕێژەیی هێناوە كە ڕاگەیەنراوە.
2. جەهەپە وەكو حیزبی گەورەی ئۆپۆزسیۆن توانیویەتی تاڕادەیەك دەنگ و شارەوانیەكانی بەرزبكاتەوە و پارێزگاری لە بوون و پێگەی خۆی بكات،ئەویش بەهاوكاری حیزبی سەعادەت و بەڕانەگەیەنراویش لەلایەن هەدەپەوە.
3. هەدەپە، دەنگ و شارەوانیەكانی كەمیكردوە بەهۆی:
• گرتنی سەركردەكانی
• ڕاوەدونان و تیرۆر و تۆقاندن
• نەبونی چانسی یەكسانی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا لەڕووی میدیا و ڕاگەیاندنەوە
• نەبونی كاندید لەهەندێك جێگە
• ترسی كورد لە دووبارە بەفیڕۆدانی دەنگەكانیان وەك پێشتر ڕوویدا و بەتۆمەتی تیرۆر 94 سەرۆك شارەوانی كورد لادران و قەیومیان بۆ دانرا.
لەكۆتایدا،ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای كۆتایی دەسەڵاتی تاكڕەوی ئاكپارتی و ئەردۆگانە و هێواش هێواش بەرەو هەڵدێر و بچوكبونەوەی زیاتر هەنگاو دەنێت.چونكە سەركەوتنەكەیان زۆر گەورە نەبوە و تامی شكستی پێوەدیارە.
ئەوەی جێگەی داخە كە كوردیش نەیتوانیوە سەركەوتنی گەورە وەدەستبێنێتەوە.كە بۆخۆی ئەمەش شكستێكی تری كوردانە لە باكور.

نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌