هەڵبژاردنەكانی توركیاو چەند سەرنجێك

وتار/ 01/04/2019 624 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

هەڵبژاردنەكانی توركیاو چەند سەرنجێك
دارا سێكانیانی


تائەم ساتەوەختەش هەڵبژاردن باشترین هۆكارو شێوازە كە، ئەزموونی مرۆڤەكان بەدرێژایی ژیان پێی گەیشتوە ئەگەر وەك خۆی پیادەبكرێت و بنەماكانی پارێزراوبن خزمەتێكی باش ئەكات، ووڵات لە زۆر نەهەماتەی و كارەسات ئەپارێزێت ڕێكارێكە خزمەتێكی زۆر ئەكات بۆ دەستاو دەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات وە دواجار ئەبێتە هۆكاری ململانێی بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەت لەنێوان هێزە ڕكابەرەكاندا كە ئەمەش دواجار ووڵات بەرەو ئاوەدانی و  پێشكەوتن ئەبات و سودمەندی سەرەكی هاووڵاتیان ئەبن .
بەڵام بەداخەوە هەژموونی سیاسەتی نوێی جیهانی و بەرژەوەندی زلهێزان و عەقڵیەتی پاوان خوازی و دوا كەوتویی گەلانی ناوچەكە بەربەستێكی گەورەیە كە زۆر جار ئەبێتە مایەی بەلاڕێداربردنی پرۆسەكەو ئەنجامەكانی دواجار ووڵات و گەل و هاووڵاتیەكانی باجی گەورەی ئەم سیستەمە ناداد پەروەرەو بەرژەوەندی خوازانەئەدەن .
لەگەڵ هەمو ئەو ئاریشەو گرف و كێشانەی كەناوچەكە تیایا گوزەر ئەكەكات بەڵام ووڵاتی توركیا لەناوچەكەدا وەك ئەزموونێكی گەشەسەندو لە بواری دیموكراس و پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاوەدانی و دەستاو دەستكردنی دەسەڵات توانیویەتی ئەزمونێكی ناوازەو جوان و پێشكەوتو لە ناوچەكەدا پێشكەش بكات لەگەڵ بوونی چەند سەرنج و تێبینیەك كە ئەكرێت هەندێك لەوانەباس بكەین لەم خاڵانەی خوارەوەدا:ـ
1ـ لەگەڵ بوونی تێبینی و سەرنج و لەسەر ئەزموونەكەی بەڵام ئاستی گەشەی بیری هاووڵاتیان لە ئاستێكدایە كە هێزی سەربازی كودەتای كرد بەسەر حكومەتێكی هەڵبژێراودا وەك شتێكی چاوەڕوان نەكراو سەرجەم هاووڵاتیانی توركیا بەهەموو بۆچونەكانەو ڕژانەسەرشەقامەكان و لەماوەیەكی كەمی دیاریكراودا كۆتایان بەو كودەتایە هێنا كە ئەمەش ئەو پەڕی گەشەی دیموكراس بوو، وە ئەو ووڵاتەی لە زۆر كارەسات پاراست كەكەمترینیان تێكچوونی باری ئاسایشی و ووڵات و تێكدانی پەیوەندیە كۆمەڵاتیەكانی نێوان هاووڵاتیان بوو.
2ـ بەشداری گەرمو گوڕی هاووڵاتیان لەبرۆسەی هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەكانی توركیابوو لە بەرواری  ( 31/ 3/ 2019) دا ئەمەش نیشانەی پەرۆشی هاووڵاتیانە بۆ پاراستنی ئەزمووونی حوكمڕانی و گەشەی دیموكراسی و نەگەڕانەوەیانە بۆ شێوازی نە خوازراوی تر .
3ـ زیادر كردنی دەنگەكانی ئاكپارتی لە شارە كوردیەكان ئەمە ماناو واتای تایبەتی هەیە ئەمەش لای كەمی ئەو پەیامە ئەدات كە كوردەكانی كوردستانی توركیا هەستیان بەئارامی و ئاوەدانی و لای كەمی بەدەستهێنانی كەمێك لە مافەكانیان لەكاتێكدا پارتی ترهەیە كە خۆی بە داواكارو نوێنەی گەلی كورد ئەزانێت نەیتوانیوە ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت كە چاوەڕوانی ئەكرد .
4ـ یەكێكی تر لەسەرنجەكان زیادكردنی دەنگەكانی هێزێكی نەتەوەپەرستی دژی كوردی وەك جەهەپە كەلە ڕابردوو ئێستاشدا نەك دانی نەناوە بەسادەترین مافی گەلێك كەخاوەنی مێژویەكی دێرینە لەووڵاتەدا بەڵكو لەڕابردوودا مافی مرۆڤ بونی پێ ڕەوا نەبینیوەوبە توركی شاخاوی ناو زەدی كردوون لەوش كارەساتبارتر ئەوەیە كە شارەزایان و لێكۆڵەران و چاودێران ئەڵێن زیاد كردنی دەنگەكانی ئەو هێزە ڕەگەز پەرستە بە پشتیوانی كوردانی دانیشتوی ئەو شارانەبوە كە تیایا زۆرینەی دەنگەكانی بووە.
5ـ داننانی هێزە دەسەڵاتدارەكە بەشكست و لەدەستدانی پێگەكەی لە چەند گەورە شارێكی ئەووڵاتەو بڕیاریدا كە بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە هەنگاوێكی سەرەتای باشە ئەكرێت سەرەتای قۆناغێكی نوێبێت بۆ پەیوەندی لەگەڵ پێكهاتەیەكی گەورەی ئەووڵاتەكە كوردكانن كە ئەمەش پێویستی بەهەنگاو نانی هەردوولاو، وە ئەگەر بكریت ناوندە گیری هێزو دەستە دڵسۆزو خەمخۆرەكانە بۆ ئەوەی لانی كەم كۆتای بەو شەڕو ناخۆشیە بێت و گەلی كورد لەو ووڵاتە پشویەك بدات هیچی تر وەك كارتێك لەلایەن زلهێزان و ووڵاتانی دراوسێوە بەكارنەیات كەكاریشیان پێی نەما بەنزیكترین كات و بە ئاسانترین شێوە دەستبەرداریان بین.
ئەمە چەند خاڵێكی كەم و كورت بوون ئەكرێت نوسین و بابەتی زیاتر هەڵبگرێت باس بكرێت بۆ ئەوەی بتواندرێت وەك پرۆسەیەك سوود لە خاڵە باش و ئەرێنیەكانی وەربگیرێت و وانەو پەند لە خاڵە لااوازو نەرێنیەكانی وەربگیرێت بەهیوای ئەوەی كوردان بەمافەكانی خۆیان بگەن و بە ئارامی و ئاسایش لە ووڵات و خاكی خۆیان ژیانیان بەسەر بەرن .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌