وەڵامی کێ ؟

وتار/ 28/10/2016 1331 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵڵا

وەڵامی کێ ؟
هۆشیار عەبدوڵا
مەلا بەختیار شایانی وەڵامدانەوە نیە ، ئەو لە ئەساسدا بۆ ئەوە بەم لۆجیکە هەزەلیە ئەدوێ تا وەڵام بدرێتەوە، کەسێک ڕۆشنبیری سیاسی ئەوەندە نزم بێت پێیی وا بێت هەموو حزبە پێشکەوتوەکانی دونیا مەکتەبی سیاسیان هەیە! و ئەوانیش لە پەرلەمان ژوریان هەیە! و تا ئەوان بڕیار نەدەن پەرلەمانتار ناتوانێ بڕیار بدات! کەی شایستەی ئەوەیە لەگەڵیدا بکەویتە بەرخورد ؟

ئەوانەی لە غیابی نەوشیروان مستەفادا گۆڕان بەڕێوە ئەبەن ، لەبری وەڵامی ئەو دەنگانەی کە خەریکی تەمەلوقن بۆ بارزانی و پارتی ، حەقە وەڵامی هەڵسوڕاوەکانیان بدەنەوە لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەکە لەسەر دۆخی هەرێم بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی ، وەڵامی ئەوە بدەنەوە میدیای گۆڕان تاکەی ئاوا ئاراستە ئەکرێ ؟ وەڵامی ئەوەی گۆڕان کەی ئەبێتەوە بە خۆی و لەم سڕبونە دەردەچێت و دێتە دەنگ و دەبێتەوە هێزە کاریگەرەکەی جاران ...؟
شتێک کە شایستەی وەڵام بێت نیگەرانی هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی گۆڕانه لە هەڵوێستی بزوتنەوەکەیان نەک ئەو دەنگە نەشازانەی کە لە ئەساسدا بە هۆی بێدەنگی گۆڕانەوە جورئەتی ئەوەیان تیا دروستبۆتەوە هەر ڕۆژەو لە ئاوازێک بخوێنن.

نوێترین نوسینەکانی هۆشیار عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌