لادانی پاشەکەوتی موچە دەستکەوتە؟
وتار/
10/03/2019
676 جار بینراوە
د.غالب محهمهد عهلی
لادانی پاشەکەوتی موچە دەستکەوتە؟
لادانی پاشەکەوت دەست کەوت نیە بۆهیچ لایەنێک بەڵکو عەیبەیەک بو بەسەر هەرێمی کوردستانەوە!
شانازی نیە لابردنی پاشەکەوت چونکە ئەوەحەقی فەرمانبەرانە بۆیان گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانین حکومەتی هەرێم هیچ کارێکی نەکردوە بۆلابردنی پاشەکەوت!
ئەوەی کەهەیە حکومەتی عێراق و ئەندام پەرلەمانە عەرەبەکان کردویانە کە مانگانە 522 ملیار دینار دێت بۆهەرێم، باسی ئەندام پەرلەمانەکوردەکان ناکەم چونکەئەرکی سەرشانیانە لەبەر ژەوەندی خەڵک کار بکەن.
حکومەتی هەرێم نەک نەوت هیچ شتێک تەسلیم ناکات، کەواتە حکومەتی عێراق هەمو ڕێگاکانی لەسەر هەرێم داخست تا خەڵکی هەرێم برسی نەکات، بەرپرسانی هەرێم جگە لە فەرمانبەرێكی دابەشكردنی پارەی عیراق بە سەر فەرمانبەرانی هەرێم هیچی ترنین، ئەگەر زیاتر روونی بكەینەوە فەرمانبەریكی بێ پلان و گەندەڵیشن چونكە بەشێك لە داهاتەكەی هەرێم بۆ خۆیان و حزبەكانیان و كۆمپانیاكانیان بە كاردەهێنن، كەواتە دەتوانین بڵێین سەروەری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەیە كە ماوەیەكی زۆر خۆپیشاندانیان كرد بۆ ئەوەی مافەكانیان بگەرێتەوە، دەبێت ئەو دەستانە ماچ بكەین كەشەوانی زستان بە سەرما لە ناو چادری خۆپیشاندانەکان دەمانەوە و سەرمایان دەبوو، دەبێت سەرمان دا بنوێنین بۆ رووحی پاكی شەهیدانی ڕانیە و گەرمیان و تەواوی کوردستان لە كاتی خۆپیشاندانەكان بۆ داواكردنی مافی خۆیان داهاتویان شەهید بون.
لەکۆتایدا سەروەری و سەربەرزی بۆخۆپیشاندەران لەڕابردودا
سەرشۆڕی و عەیبە و شەرمکردن بۆسەرۆک وەزیرانێک کە لەڕێگەی پاشەکەوتەوە خەڵکی برسی کردو ئێستاش شانازی بەلابردنی پاشەکەوتەوە دەکات.
غالب محمد علی
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محهمهد عهلی
-
د.غالب محهمهد عهلی
11/08/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
03/06/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
04/10/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
26/07/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/06/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/07/2019