خوێندنەوەیەك بۆ پێنجەم ڕاپۆرتی ووردبینیكردنی كۆمپانیای دیلۆیت
وتار/
03/03/2019
813 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
خوێندنەوەیەك بۆ پێنجەم ڕاپۆرتی ووردبینیكردنی كۆمپانیای
دیلۆیت
بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی
كوردستان...
=============================================
نەوزادی موهەندیس
[email protected]
• لەلایەن
حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە 16/10/2016دا ،ڕێگەدرا بە كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینیكردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان
و هەناردەكردن و بەكاربردن وفرۆشتن وخەرجی و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان.بۆ ئەو
مەبەستەش گرێبەستێكیان لەگەڵدا واژۆ كردن،بەمەبەستی دەرخستن و شەفافكردنی ئەو پڕۆسە
گرنگە لەهەرێمی كوردستاندا،كە زۆرترین ڕەخنە و گلەیی لەسەر دروست بوە هەر لەسەرەتای
دەستپێكردنی سیاسەتی فرۆشتنی نەوتی كوردستان بە سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد
لە مانگی 5/2014وە.
• بەو
مەبەستە كۆمپانیای (( دیلۆیت Deloitte و Eernst و Young )) بۆ ووردبینی
و ڕاوێژكاری. هەستاوە بە كاری ووردبینی كردنی ئەو پڕۆسەیە لەساڵی 2017دا و دوای نزیكەی
1 ساڵ و2 مانگ .
• پێنجەم ڕاپۆرتی خۆی لە ڕێكەوتی 27 /2/2019دا تایبەت بە 3 مانگی 7 و 8 و 9/ 2018 بڵاوكردەوە.
• ئەنجامی
ووردبینی بۆ ئەو 3 مانگەی ساڵی 2018 .. بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوە:
1. كۆی
هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی (( بۆری بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ و بەرهەمهێنەران و بەكارهێنانی
ناوخۆش)) بریتیە لە 35,751,432 بەرمیل نەوتی خاو.
2. كۆی
صافی بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری بریتیە لە 35,667,632 بەرمیل نەوتی خاو.
3. كۆی
داهاتی ئەو بڕە نەوتە بە بۆری بریتیە لە 2,250,572,508 دۆلاری ئەمریكی
4. تێكڕای
نرخی 1 بەرمیل نەوت بریتی بوە لە 63,098 دۆلاری ئەمریكی
5. نەوتی
فرۆشراو بە تانكەر بریتی بوە لە صفر بەرمیل
6. كۆی
داهاتەكەی بریتی بوە لە صفر دۆلاری ئەمریكی
7. كۆی داهاتی وەرگیراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی
كوردستانەوە بریتی بوە لە 1,153,486,512
دۆلاری ئەمریكی
8. پارەی
وەرگیراوی تر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێش وەختە بریتی بوە لە 104598002 دۆلاری ئەمریكی
9. پارەی
وەرگیراو لە گرێبەستەكانی بەشداریكردنی بەرهەمهێنان 135286862 دۆلاری ئەمریكی
10. واتە
حكومەتی هەرێم بە كۆی گشتی بڕی 1,393,371,376 دۆلاری ئەمریكی وەرگرتوە و بۆتە داهات.
• خەرجیەكان:
• بڕی
80696865 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ ئەو خەرجیانەی
كە كراون بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك
(( دابینكردنی كارەبا بۆ هەرێم و بۆ سووتەمەنی
بۆ وەزارەتی كارەبا و خزمەتگوزاریەكانی دیاریكردن و پشكنینی هێڵەكان و خەرجی لایەنی
سێیەم كە لەجیاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەیدات و خزمەتگوزاری پێشكەشكراو بەوەزارەتی
كارەبا/ پڕۆژەی پێوەری زیرەك))
• 1,028,226,407
ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ خەرجیەكانی تر وەك (( گۆڕانكاری لە ڕەسیدی حساباتی كڕیارەكان
و قەرزی كۆمپانیا بەرهەم هێنەرەكان و تاریفی كۆمپانیای وزەی توركی و دانەوەی قەرزی
هەریەكە لە كۆمپانیای وزەی توركی TECو كۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی توركی TPIC))
• كۆی
گشتی ئەم خەرجیانە بریتیە لە 1,108,923,272 دۆلاری ئەمریكی.
• بڕی
پارە و داهاتی صافی كە حكومەتی هەرێم وەریگرتوە و بۆی ماوەتەوە بریتیە لە:
294,648, 2,502 دۆلار
-
1,108,923,272دۆلار
--------------------
1,393,371,376 دۆلاری ئەمریكی.(( یەك ملیار و سێ سەد و نەوەد
و سێ ملیۆن و سێ سەد و حەفتاو یەك هەزار و سێ سەد و حەفتا و شەش دۆلاری ئەمریكی.
• تێبینیەكان
لەسەر ڕاپۆرتەكە:
1. بەپێی گرێبەستی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای
دیلۆیت،دەبێت كاری ووردبینی بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ش بكات.بەڵام ئەو كارەیان
نەكردوە و ڕاستەوخۆ لەساڵی 2017وە دەستیان پێكردوە.
2. لە باسی هەناردەكردنی نەوت بە بۆری و بە
تانكەر تەنها لەڕێگەی توركیاوە باس دەكات،بەهیچ شێوەیەك باس لە ڕێگەی ئێران ناكات
كە ڕۆژانە بە سەدان تانكەر نەوتی خاو دەفرۆشرێت.
3. كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لەو 3 مانگەدا تەنها
لەنەوتی هەناردەكراو بەبۆری ((2,250,556,243)) دۆلار.
4. لەو 3 مانگەدا بڕی ((839,243,990)) ملیۆن
دۆلاری ئەمریكی دراوەتەوە بە قەرزی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان و كۆمپانیا توركیەكان.كە
ئەمەش بۆتە هۆكاری سەرەكی بۆ لانەبردن و هەڵنەگرتنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.
5..ئەمە بێجگە لە داهاتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەكان
كە مانگانە بریتیە لە ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتی ناوخۆش لە ((گومرك و باجەكان و
فڕۆكەخانەكان و ...هتد)) مانگانە بریتیە لە ((150)) ملیار دینار.
6. خۆ ئەگەر ئەم هەموو داهاتانە كۆبكەینەوە بۆ ئەو 3 مانگە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
(( 2,250,556,243(( داهاتی نەوتی فرۆشراو)) +450000000((
داهاتی بەرهەمە نەوتیەكانی ناوخۆ)) + 375000000(( داهاتە ناوخۆییەكانی تر لە گومرك
و باج و ڕسوماتەكانی تر))، ئەوا یەكسانە بە (( 3,075,556,243)) ملیار دۆلاری ئەمریكی
7. ((3,075,556,243))
دۆلار كە گەر نرخی 100 دۆلار بریتی بێت لە 120000 دینار ئەوا دەكاتە ((3,690,667,491,600))
تریلیۆن دیناری عێراقی.
8.باس لە شیرینی وەرگرتنی گرێبەستەكان نەكراوە
كە وەرگیراون و چۆن خەرجكراون،چونكە نە لەداهات و نە لە خەرجیەكاندا دەرنەكەوتوون.
9.دەبوو ئەم كۆمپانیایە،لەسەرەتای دەستپێكی نەوت
دەرهێنان و فرۆشتنیەوە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2002 بەدواوە ووردبینی هەموو ساڵەكانی
بكردایە،چونكە لەساڵی 2002 تا 2012 نزیكەی 42 گرێبەستی نەوتی كراوە لەگەڵ زیاد لە 25 كۆمپانیای بیانی جۆراوجۆردا.لە
50 بلۆكی نەوتیدا.
10.حكومەتی هەرێم دەیتوانی بەو داهاتی 3 مانگە
و داهاتی 6 مانگی پێشووتری ساڵی 2018 و دواتریش 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2018،موچەی تەواوی
فەرمانبەران بدات نەك ((12)) مووچە بە پاشەكەوتەوە.
11. دەردەكەوێت كە مانگانە حكومەتی هەرێم لەهەوڵدایە
بۆ دانەوەی بڕێكی زۆری قەرزی كۆمپانیاكان كە خۆی دەبینێتەوە لە نێوان (( 350 بۆ 839 )) ملیۆن دۆلار كە بڕێكی ئێجگار
زۆرە، چونكە تەنها بۆ مووچەی تەواوی مانگانە حكومەتی هەرێم پێویستی بە 750 ملیۆن دۆلار
هەیە. كەچی دەبینین لەو 3 مانگەدا بەهێندەی مووچەی تەواوی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت
قەرزی كۆمپانیاكانی داوەتەوە.
• لەكۆتاییدا،
ئەوەی لەو ڕاپۆرتەدا نوسراوە،لەزۆر شوێندا دیاریكراوە كە ((نمونە)) وەرگیراوە،ئاشكراشە
هیچ كات نمونە ژمارەی ڕاستەقینە دەرناخات بەڵكو نزیكییە.
• هەروەها
دەڵێت :
ئەم ڕاپۆرتە ئامادەكراوە بۆ ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری
نەوت وگازی هەرێمی كوردستان و(دیلۆیت)بەرپرسیار نییە لە بۆچوون یان خستنەڕووی هەرنادروستییەك،كەموكوڕی
یان هەڵەیەك لەزانیارییەكانی ئەم ڕاپۆرتەدا لەبەرامبەر هەرلایەنێكی سێیەم،و(دیلۆیت)بەرپرسیارە
لەبەرامبەر ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت وگازی هەرێمی كوردستان،وهیچ لایەنێك،جگە
لەئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی هەرێمی كوردستان،مافی پشتبەستنی بەم ڕاپۆرتە
نییە،بۆهەرمەبەستێك بێت.
• بۆیە
ئەم ڕاپۆرتانە تەنها بریتین لە ڕێكخستنەوەی ژمارەكان بەدڵی حكومەتی هەرێم و زۆرێك
لە گومانەكان وەڵام ناداتەوە.و سیاسەت و داهاتی نەوتی هەرێم هەر بەشاراوەیی و تاریكاوی
دەمێنێتەوە لە بەرژەوەندی دەستڕۆبشتوان و بەڕێوەبەرانی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی كە ماوەی
4 ساڵ زیاترە پیادە دەكرێت و بۆتە مەینەتی و هۆكاری سەرەكی بۆ قەیرانی دارایی لەهەرێمدا
و سەپاندنی پاشەكەوتی مووچە و تێكدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیش،جا
سووربوون لەسەر ئەم سیاسەتە هەڵەیە بەردەوام بەرەو دۆخی سیاسی و ئابوری خراپترمان
دەبات نەك بەرەو ڕزگاربوون و سەربەخۆیی.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس