ڕاپه‌ڕین و ده‌ستكه‌وته‌كانی موڵكی هه‌موومانن

وتار/ 02/03/2019 645 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ڕاپه‌ڕین و ده‌ستكه‌وته‌كانی موڵكی هه‌موومانن با پێكه‌وه‌ش بیپارێزین

سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووی ڕاپه‌ڕینی باشوری كوردستان بده‌ینه‌وه‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گه‌ل خاوه‌نیه‌تی و سه‌ركرده‌كانیش ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كرد جا كه‌وایه‌ ئه‌گه‌ر شانازی بێت بۆ هه‌مووانه‌ ئه‌گه‌ر به‌داخه‌وه‌ له‌نگی و شكستیش بێت هه‌موومان به‌شی خۆمان به‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی جوان له‌ ئاینده‌دا پێشكه‌ش بكه‌ین ده‌بێت هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین له‌سه‌ر شته‌ چاره‌نوسه‌كان ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بپارێزین ڕێز له‌ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگرین ده‌بێت بۆخۆمان و حیزبه‌كه‌مان له‌ خزمه‌ت گه‌ل و خوێنی شه‌هیدان و كوردستان دابین
نابێت ده‌سكه‌وته‌كان به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌باتی كرد گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر و زه‌حمه‌ت كێش بوو ده‌بێت هه‌موومان له‌ سایه‌ی یه‌كگرتوی و ئاڵای پیرۆزی كوردستان دابین بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی جوان پێشكه‌شی نه‌وه‌ی نوێ و دۆستانمان بكه‌ین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌