گه‌نده‌ڵی په‌تا كوشنده‌كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا !
وتار/
08/02/2019
649 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
گه‌نده‌ڵی په‌تا كوشنده‌كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا !
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• ئاشكرایه دیارده‌ی قێزه‌ونی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و په‌تا كوشندانه‌ی كه تووشی هه‌ر ده‌سه‌لاَت و حوكمڕانیه‌ك ببێت،گه‌ر به‌پلانی زانسی و واقعی و به‌نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه‌ی پێشوه‌خت و له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگا و ئۆرگانی تایبه‌ت و به‌ده‌سه‌لاَت ڕووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێكشاكاندن و خۆركه‌ی پایه گرنگه‌كانی ده‌سه‌لاَت و له‌كۆتایشدا ده‌بێته هۆی داڕمانی ته‌وای سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه،گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك وایه كه زوو بلاَوده‌بێته‌وه و به‌بێ جیاوازیش هه‌موان ده‌گرێته‌وه له لوتكه‌ی ده‌سه‌لاَته‌وه تاكو هاولاَتیه‌كی ساده و هه‌ر هێنده‌ش كه پێی گیرۆده‌بویت ئیدی وازهێنانی گه‌لێك ئه‌سته‌م ده‌بێت. زۆرێك له ده‌سه‌لاَتدار و حوكمڕان و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م دیارده و په‌تایه‌وه گیرۆده‌بوون و ده‌ناڵێنن و كه‌وتونه‌ته به‌رمه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و زۆرێكی تریش له‌مێژوودا به‌هۆی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو توڕهه‌ڵدروان.
• هه‌میشه وه‌ك كارێكی سروشتی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه حوكمڕانیانه‌دا بلاَوده‌بێته‌وه و ڕمێن په‌یداده‌كات كه تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن و شمولی و بنه‌ماڵه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی و خود په‌رستن ،هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه دواكه‌وتن و هه‌ژاری و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه دیاری به‌ختی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ن و نمونه‌ی زه‌قیش ده‌سه‌لاَتداره ڕۆژهه‌لاَتیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌بی و ئیسلامی و كه‌نداویه‌كان و ..هتد،به‌پێچه‌وانشه‌وه هه‌موو كات ده‌سه‌لاَت و سیسته‌م و حوكمڕانیه دیموكراسی و لیبڕاڵ و پێشكه‌وتوو و ئازاده‌كان له ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ولاَته‌كانی تریش،كه‌مترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیان تیادا بلاَوبۆته‌وه،چونكه یاسا سه‌روه‌ره و تاك و گروپه‌كان هه‌موانیان یه‌كسانن و به‌ڕاستگۆییانه‌ش سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن و باشیش له بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه‌كانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی تێگه‌یشتوون و ڕێزی زۆریشیان هه‌یه بۆ مافی تاك و مرۆڤه‌كان و هیچ كاتیش ده‌سه‌لاَت و پۆسته‌كانیان وه‌ك میراتی باوباپیرانیان یان وه‌ك خه‌لاَت و ده‌سكه‌وت نابینن و هیچ كات خزمه‌ت و قوربانیدان و ماندوبونه‌كانیشیان له‌پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كانیاندا به‌منه‌ت نافرۆشنه‌وه به جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كانیان،ئاخر گه‌لۆ ئه‌مه جیاوازیه گه‌وره‌كه‌یه له‌نێوان سیسته‌م و ده‌سه‌لاَتداره‌كانی ڕۆژئاوای پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌كردودا و له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌لاَتی دواكه‌وتووی هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار و خۆسه‌پێندا.كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابنه یه‌ك و وه‌كو یه‌كیان لێنایه‌ت نه له‌ئاكار و له هه‌ڵسوكه‌وت و نه له‌بیركردنه‌وه و كاركردندا.
• له‌ئێستاشدا و بۆماوه‌ی زیاد له 15 ساڵی ڕابووردوو ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تووشی ئه‌م په‌تا قێزه‌ونه بۆته‌وه و له لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لاَته‌وه گیرۆده بوه تاكو هاولاَتیانی ساده و ته‌واوی ئۆرگان و جومگه‌كانی حوكمڕانی گرتۆته‌وه،ئه‌وه‌تا وه‌ك له ڕاپۆرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003وه تاكو ئێستا زیاد له 800 ملیار دۆلار سه‌روه‌ت و سامان وداهاتی عێراق به فیڕۆچوه له‌ڕیگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه،به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی كردوه كه ته‌واوی كه‌رت و بواره‌كانی گرتۆته‌وه وبه‌تایبه‌تیش كه‌رتی وزه((نه‌وت و غازی سروشتی))، هه‌ر له‌هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیشوكاره‌كانی 15 ساڵی ڕابووردووی كۆمپانیای سۆمۆ(( تایبه‌ت به فرۆشتن و به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق)) كه گومانێكی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی تێوه‌گلانی له‌گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕیكی زۆری سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی عێراق به قازانجی حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان.ئاشكراشه گه‌نده‌ڵكاران هه‌موانیان له‌ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی ناو حیزب و بنه‌ماڵه‌كانن یان له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده‌كانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت و تائێستاش یاسا و ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه ته‌نها به‌ناو دامه‌زراون وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق و كوردستاندا نه‌یانتوانیوه بچوكترین هه‌نگاو هه‌ڵنێن و ئه‌و ژماره زۆر و به‌رچاو و ناسراوانه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بكه‌نه‌وه،گه‌رچی لێره وله‌وێ ده‌بیستین كه فلاَنه لێپرسراو یان وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و ب.گشتی و ..هتد.دراونه‌ته دادگا به‌لاَم ئه‌نجامی دادگاییكردنه‌كان هیچ كات ئاشكرا نه‌كراون.
• له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه د. عادل عبدالمهدی وه هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا،كه‌ئه‌م هه‌نگاوه دڵخۆشكه‌ره ،به‌لاَم ئایا ده‌توانێت ته‌واوی ئامانجه‌كانی وه‌دیبهێنێت له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌موو مافیا و ده‌ستڕۆیشتوه گه‌نده‌لاَنه‌دا،هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حكومه‌تێك له‌عێراق و كوردستانیشدا به‌نده به ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌یدا.
ئه‌وه‌تا له‌ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ((شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا)) تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه 180 ولاَت له‌خۆده‌گرێت بلاَوكراوه‌ته‌وه كه 12 ولاَت له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ولاَتانی دونیادان له گه‌نده‌ڵیدا كه عێراق له پێشه‌وه‌ی هه‌مواندایه و له‌ته‌نیشت عێراقیشه‌وه 6 ده‌وڵه‌تی تری عه‌ره‌بی هه‌ن وه‌ك ((یه‌مه‌ن و صۆمال و لیبیا و سوریا وسودان و باشوری سودان))ن.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران گه‌ر له‌عێراق زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه و گه‌نده‌ڵی ته‌واوی بواره‌كانی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تیش كه‌رتی وزه كه خۆی له نه‌وتی خاو و غازی سروشتی‌دا ده‌بینێته‌وه و زۆر له كه‌رتی وزه‌ی عێراق ناشه‌فافتره وكه‌م كه‌س هه‌یه كه بزانێت داهات و فرۆشی نه‌وت و غازی سروشتی كوردستان بۆ كوێ ده‌چێت و به‌كێ ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كانیش ده‌چنه نێوباخه‌ڵی كێوه.بۆیه هه‌موو ئه‌م تاریكاندن و ناشه‌فافیه‌ته له حوكمڕانیدا چ له‌عێراق و چ له‌كوردستان بونه‌ته هۆی دروستكردنی ده‌یان نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره لای هاولاَتیانی ناڕازی و كه‌مته‌رخه‌میش له‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا به‌هه‌مان شێوه بۆته ئه‌و ته‌لیسم و مه‌ته‌ڵه‌ی كه بۆهیچ كه‌سێك هه‌ڵنایه‌ت.به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ركه‌وتن و متمانه وه‌رگرتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌نده به ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی له كه‌مكردنه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا، و ده‌بێت هه‌موان باش بزانن كه گه‌نده‌ڵی ته‌نها به‌دروشم و له ڕاگه‌یاندنه‌وه بنبڕناكرێت به‌ڵكو به سه‌روه‌ربوونی یاسا و جێبه‌جێكردنی یاسا وه‌كو خۆی و به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌یه‌كسانی و به‌و په‌ڕی توندی و بێ به‌زه‌ییانه‌وه ده‌بێت و نابێت چاوپۆشی بكرێت و كه‌مته‌رخه‌می و خوێنساردی بنوێنرێت.گه‌ر به نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستگۆیانه و به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه پێش به گه‌نده‌ڵی نه‌گیرێت،ئه‌وا به‌دوور نازانرێت كه گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك سه‌ری سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانی عێراق و كوردستانیش بخوات و وه‌كو زۆرێك له‌دیكتاتۆر و ڕژێمه شمولی و سه‌ربازی و نادیموكراسیه‌كان به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو توڕهه‌ڵبدرێن، گه‌ر هه‌رچی زووتر هه‌یه بكه‌ونه خۆ و به نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه و به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و به به‌كارهێنانی یاسای توند و به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه نه‌بنه‌وه.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021