لێهاتوویی و خۆنەویستیی، دوو بنەمای پێویستی کاری ئیسلامییمان

وتار/ 04/02/2019 655 جار بینراوە

هاوژین عمر كریم

لێهاتوویی و خۆنەویستیی، دوو بنەمای پێویستی کاری ئیسلامییمان
هاوژین عومەر کەریم

ئێمەی ئیسلامیی، کاتێک بڕیاری سیاسەتکردن دەدەین و دەچینە نێو گۆڕەپانی سیاسییەوە، پێویستە سیاسەت و هەڵوێست و جووڵانەوەکانمان، بەرمەبنای تێگەیشتنی ڕاست و دروست و واقیعیی بن لە ڕوحی شەریعەت و ئامانجە باڵاکانی، ئەگەر چی پێویست بکات لەو پێناوەشدا، بە ڕووی هەر ستەمکارێکدا بووەستینەوە و خۆمان ڕووبەڕووی پێشهاتی نەخوازراویش بکەینەوە..

بۆ پراکتیزەکردنی ئەو ڕاستییەی سەرەوەش، پێویستمان بە دوو هۆکاری گرنگ هەیە:

یەکەم: پێویستمان بە شارەزایی زۆر و لێهاتوویی زانستی و فیکریی لە ئیسلام و سیرەتی پێغەمبەری پێشەوا (دروودی خوای لەسەر بێت) و ژیاننامەی هاوەڵان و کایە زانستییەکانی دیکە هەیە، لەگەڵ هەڵگۆزینی بەرنامەی کار و هەڵوێستی سیاسیی لەو سەرچاوە زێڕینانەوە. کار و سیاسەتی ئیسلامیی، بە کەمتوانایی زانستی و فیکریی، سەری لە ماڵوێرانی و توندڕەوییەوە دەردەچێت و ئیسلام لە پڕۆژەی ژیان و ئاوەدانی و شارستانییەوە، دەکاتە پڕۆژەی مەرگ و وێرانکاریی و داخران و گەڕانەوە بۆ دواوە.

دووەم: هەروەها پێویستیی زۆرمان بە ڕوحی لێبڕان و قوربانییدان و دڵسۆزیی ڕاستەقینە هەیە.. پایەکانی ئیسلام و کاری ئیسلامیی، بە کەسانی مشەخۆر و خۆپەرست و بەرژەوەندخواز و بێئیرادە ناچەسپێن و دانامەزرێن.. بەر لە هەر شتێک، پێویستە ئێمە جیهاد لە دژی نەفس و حەزە شەیتانییەکانی ناو ناخی خۆمان بەرپا بکەین، ئەوجا بپەڕینەوە بۆ سەنگەری نەیار و لادەر و ستەمکارەکان.

تەرجەمەکردن و دابەزاندنی ئەو دوو بنەما و هۆکارەی سەرەوە بۆ سەر واقیعی کۆمەڵگەی کوردیی، دەمان گەیەننە ئەو باوەڕەی کە دەبێت ئێمەی ئیسلامیی، لە ژێر کاریگەریی هیچ فشارێکدا، هەرگیز ئامادەی تێکەڵبوون و شوێنکەوتنی حەزە کەسییە نادروستەکان و پاشانیش پرۆژەی ستەمکاریی هیچ کەس و لایەن و دەسەڵاتێک نەبین.

ئێمە بۆ ئەوەی شوێنپێی سیاسیی خۆشمان بە باشی و ڕوونی ببینین و تەوفیقی خودایی مسۆگەر بکەین، هەروەها بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردنمان لەگەڵ هەموو لایەکدا، پێویستە سەیری لۆژیکی قورئانیی و ئەزموونی پێغەمبەران (سەلامی خوایان لێبێت) و هاوەڵ و یارانیان و مەبەستە باڵاکانی شەریعەت بکەین و لێیان وردببینەوە..


سوپاس بۆ خوای گەورە، وەکو کۆمەڵی ئیسلامیی، لە قۆناغی سیاسیی ڕابردوودا توانیمان ئەو بنەمایە لەبەرچاو بگرین و پەیڕەوی بکەین، ئەوەش بوویە مایەی بەخشینی گوڕوتینی زیاتر بە ڕیزەکانی ئەم هێزە ئیسلامییە. ئێستاش بۆ هەر هەنگاوێکی سیاسیی دیکە و دیتنی بەرچاوی خۆمان بە ڕوونی، پێویستیی زیاترمان بە بەردەوامیی هەیە لەسەر بنەما و پرەنسیپەکانی خۆمان، هەر ئەوەش مایەی مانەوە و بەردەوامیی و گوڕوتینی زیاترمانە.

نوێترین نوسینەکانی هاوژین عمر كریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌