پارتی بۆ شەڕ بە کۆمەڵ دەفرۆشێت؟!

وتار/ 23/04/2018 870 جار بینراوە

هاوژین عمر كریم

پارتی بۆ شەڕ بە کۆمەڵ دەفرۆشێت؟!

هاوژین عومەر
بەرفراوانبوونی بازنەی پشتگیریی و پشتیوانیی لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و هەڵوێستەکانی و لیستی ژمارە ١٠٤، لە تەواوی کوردستان و بەتایبەتیش لە سنووری دەسەڵاتی پارتی دیموکرات، بەهۆی هەڵوێست و سیاسەتە ئاشکراکانی و مانەوەی لە بەرەی گەل و وەستانەوەی بە ڕووی ستەمکاراندا، زۆر کەس و لایەنی هەراسان و بێزار کردووە. بە دیارییکراوییش بووەتە هۆکاری سەغڵەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆکبوونی ئەو حیزبە و داگرتنی ترسێکی زۆر، بە تایبەتیش سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

هەر بەوهۆیەشەوەیە کە ئەو حیزبە (پارتی) هەوڵی زۆری داوە و دەدات تا سنوورێک بۆ پێشڕەوییە سیاسی و جەماوەرییەکانی کۆمەڵ دابنێت، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی هەولێر و دەڤەری بادینان، هەربۆیە دەتوانین بڵێین:

یەکەم: پارتی شەڕی میدیایی لەگەڵ کۆمەڵ دەکات، بەوەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی میدیا فەرمی و نافەرمی و سۆشیال میدیاکانیەوە درۆ و چەواشەکاریی لە بەرانبەر کۆمەڵ و کەسایەتییەکانی و ئەمیرەکەی بڵاو بکاتەوە، بەڵکو سا خوایە سوودێکی هەبێت بۆیان و بەر لە هەڵبژاردنەکان لە پشتیوانیی خەڵک بۆ ئەم حیزبە کەم بکەنەوە، کە پشت بە خوا ناتوانن بیکەن!

دووەم: پارتی شەڕی میدیایی لەگەڵ کۆمەڵ دەکات، بەوەی میدیا فەرمی و نافەرمییەکانی خستۆتە خزمەت ئەو حیزب و لیستانەی دەیانەوێت دەنگی کۆمەڵ بخۆن، کە پشت بە خوا نای خۆن، لەومیانەیەدا تا یەک پاڵێوراوی کۆمەڵ دەردەخات، دە پاڵێوراوی لیستی دیکە دەردەخات!

سێیەم: پارتی شەڕی دروستکردنی لیستی بێجەدوا لەگەڵ کۆمەڵ دەکات. هەموو هەوڵی بۆ ئەوە بوو کۆمەڵ بکەوێتە داوی لیستی هاوبەش و هاوپەیمانێتییەوە، سا خوایە بە ئاگری خەڵکانی دیکە بسووتێت، سوپاس بۆ خوا کە نە سووتا!

چوارەم: پارتی شەڕی ترس و تۆقاندن لەگەڵ کۆمەڵ دەکات، بەوەی لە کادر و پەرلەمانتارەکانی دەدا و برینداری دەکردن و لە خۆپیشاندانەکانی هەولێر و بادینان و دەستگیری دەکردن، بەڵکو سا خوایە ترس بیان گرێت و چاوترسێن ببن، سوپاس بۆ خوا کە نەبوون!

پێنجەم: پارتی شەڕی هەڵوەشاندنەوەی لیستی لەگەڵ کۆمەڵ کرد، بەوەی پاڵێوراوێکی ناچار کرد کە بکشێتەوە و بەوهۆیەشەوە لیستەکەی لە دهۆک هەڵبووەشیتەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەوەشی بۆ نەچووە سەر!

دڵنیا بن زۆر هەوڵی دیکەش هەن کە ئەو حیزبە دەیان دات بۆ ئەوەی وەکو (مارە تۆپیو) هەڵیان بداتە سەر ڕێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بەڵام دڵنیا بن ئەو هەوڵانەش هەموو بێئەنجام دەبن.

ئەو سەغڵەتییەی پارتی دیموکرات و پیلانەکانی لە دژی کۆمەڵ، دوو شت دەسەلمێنن: یەکەم وەڵامی بانگەشە ناڕاستەکەی پارتییە، کە دەیوت ئێمە نازانین کۆمەڵی ئیسلامیی چی دەوێت. دووەمیش ئەوەیە بانگەشەی پاراستنی یەکڕیزیی کورد، کە ئێستا پارتی کاسبیی سیاسیی پێوە دەکات، هیچ نییە جگە لە درۆیەکی گەورە، یەکڕیزیی کورد لە هەرێم بێت یان لەبەغدا، لەگەڵ ئەو جۆرە ئەقڵیەت و بیرکردنەوانە، هەرگیز دروست نابێت!

نوێترین نوسینەکانی هاوژین عمر كریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌