بۆسێڵفی گرەکانی مسعود و مسرور.
وتار/
09/01/2019
1055 جار بینراوە
د.غالب محهمهد عهلی
بۆسێڵفی گرەکانی مسعود و مسرور.
ماوەیەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک و هەندێک دەزگا دەبیستین و دەخوێنینەوە کە دۆخی دارای هەرێم لەساڵی نوێدا باش نابێت، خەڵکی هەرێم ئەوپرسیارەی لادروست بوە ئایە بە داهاتی ناوخۆ و نەوت و ئەو سەرچاوەی داهاتانەی هەرێم بەو ڕێکەوتنەی هەرێم لەگەڵ بەغداد کراوە بۆچی ئەبێت دۆخی دارای باش نەبێت؟
هۆکارەکەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە مسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا ڕێک کەوتوە بەهەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهان، لەم مانگەوە 90 هەزاربەرمیل نەوتی کەرکوک هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە لەڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە، کەکەس نازانێت ئەم ڕێک کەوتنە کێ سودمەند ئەبێت لێی جگەلەوەی ئاشکرایە کە حیزبەکان سودی خۆیانی تێدایە هەروەها ڕون و ئاشکرا دیارە پارتی لەڕێگەی وەزیرەکەیەوە کەوەزیری داراییە هەروەا لەوکاتەش وەزیری پلاندانان بوە بەوەکالەت هەوڵی جدی نەداوە کەڕێژی(12.67) زیادبکات، ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت کەپارتی نایەوێت نەوت ڕادەستی عێراق بکات و و دۆخی دارای هەرێم باشبێت عێراق پابەند بکات بەناردنی بودجەوە، لەنەناردنی بودجە لەبەغداداوە پارتی قازانج دەکات خەڵکی هەرێمی کوردستانیش زیانی بەردەکەوێت، هەروەها ئەو بەرپرسانەی پارتی کەبونەتەپاڵەوانی فیسبوک و سەرشاشە کەڕێگە بەئێمە پیشان ئەدەن کەچیبکەین، کەلە ئاستی نەزانیانە ئەوقسانە دەکەن کەنازانن ئیشی پەرلەمانی عێراق چیەو دەسەڵاتی پەرلەمان چیە، چونکە پەرلەمان دەتوانێت "موناقەلە و کەمکردنەوە) بکات، کەئەمەش هیچ کارناکاتەسەر ڕێژەی زیادکردنی بودجەی کوردستان کەواتە باشتروایە ئەو کەسانە لەکاتی سێڵفی گرتنیان لەگەڵ مەسرور و مسعود دا تەنها خولەکێک لەکاتی خۆیان تەرخان بکەن و پێیان بڵێن زەحمت نەبێ ئەزبەنی ئەو نەوتە بنێرن بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆئەوەی موچەی تەواوی هاوڵاتیان بدرێت لەکاتی خۆیدا ئەگەر جورئەت دەکەن.
لەلایەکیتریشەوە ئێستا ڕۆژانە حکومەتی هەرێم بڕی (430) هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە هەناردەی دەرەوە دەکات لەگەڵ سەرجەم داهاتی ناوخۆ دەتوانرێ موچەبدرێت بۆ نمونە داهاتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (114) ملیاردینار بوە لەساڵێکدا بەمەش ئەوەمان بۆ ڕوندەبێتەوە کەدەتوانراو دەتوانرێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت بدرێت، کەچی لەساڵی ڕابردودا بەپاشەکەوتیشەوە 9 مانگ موچەدراوە.
بۆیە داواکارم لەسەرجەم لایەنەکان بەبزوتنەوەی گۆڕانیشەوە لەکاتی گفتوگۆ کردن بۆپێکهێنانی کابینەی حکومەت یەکەم کاریان جەختکردنەوەبێت لەسەر تەسلیم کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبەغداد و پێدانی موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت لەکاتی خۆیدا و نەهێشتنی ناداد پەروەری لەنێوان پارێزگاکاندا لەدابینکردنی پارە بۆ پرۆژەکان، ئەگەر بێت و ئەوخاڵانە جێبەجێنەکرێت کەواتە ڕون و ڕاستی چونەحکومەت و نەچونە حکومەت هیچ سودێکی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نابێت !
غالب محمد عەلی
ئەندام پەرلەمانی عیراق
نوێترین نوسینەکانی د.غالب محهمهد عهلی
-
د.غالب محهمهد عهلی
11/08/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
03/06/2021
-
د.غالب محهمهد عهلی
04/10/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
26/07/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/06/2020
-
د.غالب محهمهد عهلی
07/07/2019