به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یان خزمه‌تكردندا ؟
وتار/
22/11/2018
720 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی یان خزمه‌تكردندا ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• نزیكه‌ی 2 مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه
،به‌لاَم ته‌نها په‌ڕله‌مانتاران سوێندی یاساییان خواردوه و
ده‌سه‌تبه‌كاربوون له 6/11دا،به‌لاَم ئه‌وه نزیكه‌ی مانگێكه هیچ
ڕێكه‌وتن و نزیكبونه‌وه‌یه‌ك نه‌هاتۆته گۆڕێ بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان له‌نێوان لایه‌نه براوه‌كاندا و به‌دیاریكراویش
هه‌ردووك پارتی و یه‌كێتی وه‌كو دووبراوه‌ی سه‌ره‌كی
هه‌ڵبژاردنه‌كه،پێده‌چێت هه‌ردوولا چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و
پۆستی وه‌زیره بن له به‌غداد ئایا بۆ كامیان ده‌بێت،ئه‌وكات
هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵویستی خۆی به‌دیار ده‌خات و كاری جدیش ده‌كه‌ن بۆ
ئه‌و بابه‌ته كه ڕه‌نگه ڕێكه‌وتی 21/11 له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی
عێراقه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی ڕابووردوو وه‌فدێكی
پارتی سه‌ردانی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕاندا كۆبۆوه
به‌مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕای سه‌ره‌تایی بۆ
پێكهێنانی حكومه‌ت.به‌لاَم هێشتاش خه‌ت و خاڵی پێكهێنانی كابینه‌ی
نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌بۆته‌وه.و ڕه‌نگه
بكه‌وێته دوای سه‌ری ساڵی نوێی 2019شه‌وه ،له‌لایه‌ك به‌هۆی كێشه و
ململانێكانی ناوخۆی پارتی و له‌نێوان باڵی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی
و به‌ڕێز نێچیر بارزانیدا له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پۆسته
وزاریه‌كان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی كێشه و ململانێ
ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی
پۆسته‌كانی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان، له‌لای سێهه‌میشه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
كه پارتی گه‌ره‌كێتی دووبه‌ره‌كی زیاتر بخاته نێوان یه‌كێتی و
گۆڕانه‌وه( كه هه‌رچه‌نده گۆڕانیش بێ‌كێشه و گرفتی ناوخۆیی نین) به
به‌ڵێنپێدان و گفتدانی زاره‌كی و پێشوه‌خته بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیاز و
داواكاریه‌كانی هه‌ردوولا بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی داهاتوو.
ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوه كه پارتی حه‌ز به چاره و به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی ناكات و په‌رۆشی سه‌ردانیكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕاكانیش نیه
له‌گه‌ڵیدا و ،یه‌كگرتووی ئیسلامیش هه‌رزوو بڕیاری كۆتایی داوه
به‌به‌شدارینه‌كردنی حكومه‌تی ئاینده ،ئه‌وه‌ش به‌هۆی كێشه
ناوخۆییه‌كانی خۆی و شكسته گه‌وره‌كه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
په‌ڕله‌مانی كوردستاندا كه له 10 كورسیه‌وه هاتۆته سه‌ر 5 كورسی.
ئه‌وه‌شی ده‌خوێنرێته‌وه له نیه‌ت و مه‌رام و نیازه‌كانی یه‌كێتی و
پارتی ئه‌وه‌یه كه هیچ لایه‌كیان پێیان خۆش نیه ئه‌زموونی حكومه‌تی
بنكه فراوان دووباره بكه‌نه‌وه،چونكه ئه‌و ئه‌زمونه نه‌یتوانی
هه‌موان ڕازیبكات و نه‌شیتوانی حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌رده‌وامیش پێشكه‌ش
بكات و هێنده‌ی تریش ناكۆكی و ململانێكانی قوڵتر كرده‌وه كاتێك
سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان نێردرایه ماڵه‌وه و ده‌رگای په‌ڕله‌مانیش كڵۆمكرا
له ساڵی 2015دا و دواتریش وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش
به‌هه‌مانشێوه له‌كارخران به‌لاَم موچه و ئیمتیازاته‌كانیان هه‌ر
به‌رده‌وامه تاكو ئێستاش و هه‌ندێكیشان خۆبه‌خۆو به‌بونیان به پارتی و
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر پۆسته‌كانیان.
بۆیه به‌ڕای به‌نده‌ش حكومه‌ت و كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان
له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێكبێت كه زۆرینه‌ی كورسی په‌ڕله‌مانیان
وه‌ده‌ستهێناوه تاكو بتوانن كه حكومه‌تێكی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار و
ده‌سه‌لاَت به‌ڕێوه‌به‌رن و بتوانن خواست و ئومێد و داواكاریه‌كانی
جه‌ماوه‌ر وه‌دیبێنن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاریه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و هه‌وڵدانیش بۆ نه‌هێشتنی
پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و ..هتد.چونكه ته‌نها ئه‌و هێزانه ده‌توانن ئه‌و
كارانه جێبه‌جێبكه‌ن كه هه‌رخۆیان بونه‌ته هۆكاری هه‌موو ئه‌و قه‌یران و
نه‌هامه‌تی و نه‌بوونی و بێ مووچه‌ییه و بێ خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه
ماوه‌ی 5 ساڵه به‌رده‌وامن و هێشتاش ئاسۆكان ڕوون نین بۆ
چاره‌سه‌ركردنیان،چونكه هێشتاش ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم كێشه گه‌لێكی
گه‌وره و ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌رنه‌كردوه وه‌ك كێشه‌ی نه‌وت
و غاز و ماده‌ی 140ی ده‌ستور و كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌شه بودجه‌ی
هه‌رێم و بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كان و ...هتد.چونكه تا ئه‌و
كێشانه له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر نه‌كرێن به ڕێگه‌ی ده‌ستوری ئه‌وا
هیچ ئومێدێك نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی كوردستان و
ڕه‌وینه‌ی ته‌می جه‌نگ و پێكدادان و قه‌یرانی دارایی و نه‌هێشتنی
پاشه‌كه‌وتی مووچه و ..هتد.هه‌ربۆیه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كێشه
كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ی هه‌رێم و كابینه‌ی هه‌شته‌م چاره‌سه‌ر نه‌كرێن
ناتوانرێت ئومێد زۆر له‌سه‌ر ئه‌دای كابینه‌ی نۆهه‌میش هه‌ڵبچنرێت.
• پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه،كه ئه‌و خه‌مساردیه چیه له‌هه‌موو
لایه‌نه‌كانه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایتی په‌ڕله‌مان و
پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ ؟ئایا به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان به
ئاره‌زوو و ویستی لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت ؟یان به ئیستیحقاقی
هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ؟ئایا لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ
وه‌رگرتن یان پڕكردنه‌وه‌ی پۆستێك یان چه‌ند پۆستێك وه‌ك بۆشایی ؟یان بۆ
كار و خزمه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و ..هتد. ده‌چنه
ناو حكومه‌ته‌وه؟ و ده‌یان پرسیاری تریش.
به‌داخه‌وه هه‌موان به‌سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنه‌كه‌وتوه‌كانیشه‌وه زۆر
خه‌مسارد و بێهه‌وڵویستن ده‌رباره‌ی جدیه‌ت و گه‌رموگوڕیان بۆ
هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی
حكومه‌ت،چونكه وادیاره گه‌ره‌كیانه كه هه‌رێم بێ په‌ڕله‌مانێكی كارا و
بێ حكومه‌تێكی ده‌ستبه‌كاربوش كاره‌كانی به‌ڕێوه به‌رێت و حكومه‌تێكی
هه‌ڵوارسراو وكار به‌ڕێكه‌ر ماوه‌یه‌كی درێژتر كاره‌كان
ڕایبكات،به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه جگه
له‌هه‌وڵی دابینكردنی مووچه و خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌ویش به
پاشه‌كه‌وتكراوی و جگه له‌هه‌ندێك پڕۆژه‌ی كه‌م و كورت هیچی تری
پێنه‌كراوه و نه‌یاسای بودجه‌ی هه‌بوه و نه پلانی واقعی هه‌بوه و
نه‌ئاوه‌دانی و نه‌خزمه‌تگوزاریه‌كانیش وه‌ك پێویست بوون،بۆیه
به‌لایانه‌وه ئاساییه كه كاروباره‌كان هه‌روا به‌رده‌وام بن.
بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی تریش كه ناچنه ناو حكومه‌ت یان دروشمی به
ئۆپۆزسیۆن بونیان به‌رزكردۆته‌وه ده‌بێت فشاری جدی بكه‌ن بۆ هه‌رچی
زووتر هه‌یه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تیش
پێكبهێنرێت،ئه‌گینا ئه‌وان ڕۆڵێكی سلبی نه‌رێنی ده‌بینن و بێڕێزیش به
ده‌نگی ده‌نگده‌ران و به‌خۆشیان و به ئاینده‌ی هه‌رێمه‌كه‌ش ده‌كه‌ن و
هه‌رواش به‌لاوازی ده‌مێننه‌وه،بۆیه ئه‌ركی ئه‌و حیزب و لایانه‌نه‌یه
كه فشاری گه‌وره‌ی ڕاگه‌یاندن و سیاسی به‌رپا بكه‌ن به‌و
ئاڕاسته‌یه،ونابێت به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كانیش ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به
حه‌ز و ئاره‌زووی لایه‌نی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و
گه‌ره‌كه ڕێز له ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگیرێت.هه‌ربۆیه گه‌ر
هه‌موان ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێمی ئاینده حكومه‌ت و كابینه‌یه‌كی
به‌هێزبێت و له ئاست خواست و داواكاریه‌كانی شه‌قام و جه‌ماوه‌ردا بێت
ده‌بێت بۆ ئه‌وه نه‌چنه ئه‌و حكومه‌ته‌وه كه ته‌نها پۆسته‌كان
پڕبكه‌نه‌وه و ته‌نها و ته‌نها چه‌ند كادرێكی خۆیان سوودمه‌ندبن و
ئیمتیازات وه‌ربگرن،نابێت حیزبه سیاسیه‌كان واز له به‌رنامه‌ی كاری
سیاسی خۆیان بێنن و ته‌نها دوای چه‌ند پۆست و ئیمتیازاتێك بكه‌ون و و
بێده‌نگ بن له‌گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و فه‌وزای به‌ڕێوه‌بردن و
تاریكاندنی داهات و خه‌رجیه‌كان و قه‌تیسبوونی سیسته‌می حوكمڕانی له
كوردستاندا.پێویسته ئه‌وان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر و ئاوه‌دانكردنه‌وه و
ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و نه‌هێشتنی بێ كاری و دۆزینه‌وه‌ی
سه‌رچاوه‌ی داهات و به‌دوورگرتنی هه‌رێمیشه له ئاژاوه و ناكۆكی و
ململانێكانی ناوچه‌كه و پاراستنێتی له‌جه‌نگی نه‌ویستراو و سه‌پێنراو و
ڕاگرتنی هه‌رێمیشه به‌به‌هێزی.ب
ۆیه ئه‌ركه‌كان زۆر سه‌خت و قورس‌تر ده‌بن له قۆناغی ئاینده و پێویستی
به یه‌ك و یه‌كگرتوویی به‌ره‌ی ناوخۆی كوردستان هه‌یه و پێویست ده‌كات
كه‌هه‌موان نه‌رمتر و كراوه‌تر بیر بكه‌نه‌وه ودووربكه‌ونه‌وه له
دڕدۆنگی و حسابنه‌كردن بۆ یه‌كتری و په‌راوێزخستن ،چونكه سه‌نگی حیزبی
سیاسی به ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌ڕله‌مان ناپێورێت به‌ڵكو به خه‌بات و
نفوزی سیاسی و ئابوری و جه‌ماوه‌ری و خه‌مخۆری و دڵسۆزیانه بۆ گه‌ل و
نیشتیمان،نابێت براوه‌كان به‌لوتبه‌رزی و غروره‌وه سه‌یری خوارخۆیان
بكه‌ن و گه‌ره‌كیشه حیزبه قه‌واره بچوك و كورسیه كه‌مه‌كانیش ڕاستگۆ بن
له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌نگده‌رانیان و هه‌ڵویست و گوتاری ڕوونیان هه‌بێت بۆ
داواكاری و پاراستنی مافه‌كانیان یان به‌ڕوونی ببنه هاوكار و شه‌ریكی
ڕاسته‌قینه له‌ده‌سه‌لاَت و یانیش به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز و
ڕاسته‌قینه پێك‌بێنن و ببنه جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌لاَت،گه‌ر ئه‌مه‌یان پێكرا
دڵنیام ئاسۆی سیسته‌می حوكمڕانی له‌م هه‌رێمه‌دا ڕوونتر ده‌بێته‌وه و
گه‌ر نه‌شتوانرا ئه‌و كارانه بكه‌ن ئه‌وا ئه‌م دۆخ و قۆناغه
نه‌ویستراوه‌ی 27 ساڵی ڕابووردوو كه‌هه‌موان به‌ده‌سه‌لاَت و
ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه لێی ڕازی نین هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وكاتیش
هه‌موان وه‌كو یه‌ك به‌رپرسیار ده‌بن له‌به‌رده‌م خوا و خه‌ڵك و مێژووشدا.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021