خێڵی كلك بڕاو
وتار/
17/10/2018
979 جار بینراوە
مهعروف مهجید
خێڵی كلك بڕاو
مەعروف مەجید
ئەگەر بە خێرایی چاوێك بە مێژووی كورددا بخشێنینەوە نەك
تەنها خیانەتی شانزەی ئۆكتۆبەر بگرە سەدان ڕووداوی دڵتەزێنی تر ڕوویان داوە.
ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیبێتمان هەر لە ساڵی شەستەكان و
حەفتاكان كە چەندین كارەساتی دڵتەزێن تری تێدا ڕویان داوە .
لە دوای ساڵی 1991 شەڕی براكوژی یەكێكی ترە لەو خیانەتانەی
كە پارتی و یەكێتی بە پلەی یەكەم لێی بەرپرسیارن و تاوانەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان
، لەبەر ئەوەی هەر شەڕو ئاژاوەیەك ڕوویدا بێت بەردەوام لایەنی بەرامبەر یا پارتی
بووە یا یەكێتی .
سەرەڕای ئەو خیانەت و ناپاكیانەی كە بەرامبەر خۆیان و میللەتەكەیان
كردوویانە هیچ ساتێك ئامادە نەبوونە پۆزش لەسەر ئەو ماڵویرانییانە بهێننەوە كە تێیدا
هەزاران ڕۆڵەی كورد تییدا بونەتە قوربانی .
هەمیشە بۆ ئەوەی عەیب و خیانەتی یەكتری دابپۆشن ئەوان پەنا
دەبەنە بەر ناشیرین كردنی یەكتری ، تەنها بۆ ئەوەی عەیبی خۆیان دابپۆشن و هەمیشەش
دەیانەوێ لایەنەكانی تریش توشی هەمان خیانەت بكەن .
دەڵێن كاتی خۆی، ڕێوییەك لە گوندێك خەڵكی هەراسان كردبوو
بەوەی هەمیشە مریشك و باڵندەكانیانی دەخوارد، ڕۆژێك خەڵكی گوند بۆی دانیشتن بۆ ئەوەی
بیكوژن، هەر چۆنێك بێت گرتیان دواتر لە دەستیان هەڵهات و ڕزگاری بوو بەڵام لەو نێوەندەدا
كلی ڕێوی قرتا.
خەڵكی گوندیش هەڕەشەیان كرد و تیان بۆكوێ دەچێ لە هەر
شوێنێك بتبینین دەزانین تۆ مریشك خۆرەكەی و دەتكوژین، ئەویش بۆ ئەوەی لەو خیانەتە ڕزگاری
بێت گەیشتەوە لای هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانیو وتی وەرن من دەچمە بان ئەو درەختە میوەتان
بۆ بەردەدەمەوە، ئیتر ئێوەش دەبنە خاوەنی خواردن و بریاری سەربەخۆیی خۆتان، ئەوانیش
ڕازی بوون ، ڕێوی چووە سەردارەكە، و كلكی هەموویانی بە دارەكەوە بەستەوە ، لەسەرەوە
وتی ڕاكەن خەڵك هات ئەوانیش لە ترسی گیانی خۆیان خۆیان ڕاپسكان و كلكی هەموویان
قرتا، دواتر ژمارەی كلك بڕاوەكان زۆر بوو،
لە هەر شوێنێك هاوڵاًتیانی گوندەكە ڕێوییەكی كلك
قرتاویان دەبینی، پێیان دەوت تۆبوی مریشكەكانت دەخوارد ئەویش دەیوت نا ئێمە خێڵكین
هەموومان كلكمان قرتاوە .
ئەم بەرسەرهاتە ڕێك ئەو پاشقول لە یەكگرتنانەی كوردمان بیر
دەهێنێتەوە كە یەكێكیان خیانەتێكی كرد پێی خۆشە ئەوانی تریش ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی
تەنها خیانەتەكەی ئەم دیار نەبێت .
خیانەتەكانی 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبەر هەردوكیان خیانەتن بەڵام
ئەوەی كە جیایان دەكاتەوە ئەوەیە كامیان هۆكاری ئەوە بوون هاورێكانی تریشی توشی
كلك قرتانەكە بن، واتە بۆ داپۆشینی خیانەتی پارتی، پارتی پێی خۆش بوو یەكێتیش خیانەت بكات وە بە پێچەوانەشەوە
.
ئەوەشی لەم نێوەندەدا زیانی كوشندەی بەركەوتبێت تەنها
كورد و خاكی كوردستان بووە، ئەگەر نا لەو شەڕ و خیانەتانەی كردوویانە كوڕی كام سەركردە
كوژراوە؟ یا ماڵی كام سەركردە كەوتۆتە بەردەستی دووژمن؟ كەواتە بە داخەوە ئێمە گەلێكین
هەمیشە حەز بە كوشتن و خستنی یەكتر دەكەین، ئەگەر نا باوەڕ ناكەم لەسەر ڕووی زەوی
هیچ گەلێك هێندەی كورد دڵسۆز بێت بۆ خاك و نەتەوەی خۆی..
نوێترین نوسینەکانی مهعروف مهجید
-
مهعروف مهجید
28/06/2021
-
مهعروف مهجید
20/06/2021
-
مهعروف مهجید
13/02/2021
-
مهعروف مهجید
07/12/2020
-
مهعروف مهجید
04/11/2020
-
مهعروف مهجید
04/09/2020