مه‌ڕجه‌عیه‌تی ئیسلامیه‌كان له سیاسه‌ت و كایه‌كانی تر ئیسلام نیه!
وتار/
10/10/2018
1098 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
مه‌ڕجه‌عیه‌تی ئیسلامیه‌كان له سیاسه‌ت و كایه‌كانی تر
ئیسلام نیه!
عه‌لی سیرینی
بۆ مرۆڤی مسوڵمان و كۆمه‌ڵگای مسوڵمان، ئیسلام مه‌ڕجه‌عیه‌تی
ته‌واو و بێ كه‌م و كورتیه و له سه‌رجه‌م مه‌ڕجه‌عه‌كانی تری دونیا، له ڕووی عه‌قڵ
و مه‌نتیقه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نتره. ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن "ئیسلام هه‌ر ته‌نها
نوێژ و ڕۆژوو نیه، به‌ڵكو سیاسه‌تیشه". ئه‌م قسه‌یه به ده‌م ده‌یكه‌ن، به‌ڵام
له ئه‌رزی واقیع، حۆیان له پێش هه‌موو خه‌ڵكێك سه‌رپێچی ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن،
وێڕای پێچه‌وانه‌ی شه‌رع ڕه‌فتاركردنیش. له سیاسه‌تیش هه‌ر مه‌پرسه، كه مه‌ڕجه‌عیه‌تیان
به هیچ شێوه ئیسلام نیه. ئیسلام ته‌نها سه‌ر و سیما و لاف و گه‌زافێكه، بۆ په‌یداكردنی
هێز.
له شه‌رعی خودا دا، په‌رته‌وازكردنی ڕیزی مسوڵمانان، ڕێگه
پێنه‌دراوه. واته به هیچ شێوه جائیز نیه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕیزه‌ی مسوڵمانان
په‌رت بكرێـت حه‌ڕامه. له ئایه‌تی 103ی ئالی عیمڕان، خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ "واعتصموا
بحبل الله جمیعا و لا تفرقوا" ئه‌م ئایه‌ته به شێوازی فه‌رمان هاتووه. واته
سه‌رپێچیكاری ئه‌م فه‌رمانه وه‌ك سه‌رپێچیكاری فه‌رمانه‌كانی تره، وه‌ك نوێژ و ڕۆژوو.
به‌ڵكو سه‌رپێچیكاری ئه‌م فه‌رمانه حوكمی مل په‌ڕاندنی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رپێچیكاری
فه‌رمانه‌كانی تر ئه‌م حوكمه‌ی له سه‌ر نیه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه،
كه سه‌رپێچیكاری فه‌رمانێكی خودا، وه‌كو نوێژ و ڕۆژوو، زیانه‌كه‌ی بۆ سه‌رپێچیكاره‌كه
هه‌یه، مه‌ودای زۆری هه‌یه تا تۆبه بكات. به‌ڵام، هیچ مه‌ودا و به‌هانه‌یه‌ك
نادرێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕیزی مسوڵمانان په‌رت ده‌كات. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر مسوڵمانان
دوو ئه‌میر یان دوو ڕابه‌ڕیان هه‌بێـت، یه‌كێكیان ده‌بێ ملی بپه‌ڕێندرێت. ڕواڵه‌تی
ئه‌م حوكمه قوڕسه، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا پڕ له حیكمه‌ته، چونكه مل په‌ڕاندنی
یه‌ك له دوو سه‌ركرده، یان یه‌ك له دوو ئه‌میر، زه‌ره‌ره‌كه‌ی زۆر كه‌متره له‌وه‌ی،
خه‌ڵكانێكی زۆر به هۆی بوونی ململانێی دوو سه‌ركرده یان زیاتر ببنه قوربانیی. نمونه‌ش
له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میلله‌تانی دونیا زۆرن، كه جاری وا هه‌یه بۆ ساڵانێكی
دوور و درێژ، میلله‌تانێك، نه‌وه له دوای نه‌وه، به ئاكامه‌كانی ململانێی دوو
سه‌ركرده یان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك تلاونه‌ته‌وه، به كۆمه‌ڵیش بوونه‌ته سوته‌مه‌نی
ململانێی نێوان چه‌ند پێشه‌وایه‌ك. له حه‌دیسێكدا، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له سه‌ر
بێت) ده‌فه‌رموێ (له داهاتوودا، خه‌ڵكانێك دێن به زمانی ئێمه قسه ده‌كه‌ن و له
خۆمانن، به‌ڵام ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، بانگێشی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر. سه‌حابه‌یه‌كیش
ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌مان بینی چیبكه‌ین، پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمان بمێننه‌وه و شوێن ئیمامی مسوڵمانان بكه‌ون. سه‌حابه‌كه‌ش
ده‌پرسێت: ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمان و ئیمامی مسوڵمانان نه‌بوون چیبكه‌ین؟
پێغه‌مبه‌ریش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه كه واز له هه‌موو گروپ و كۆمه‌ڵێك و حزبێك بێنن
، له ماڵه‌وه دانیشن هاتا مردن)!
ڕاستیه‌كه‌ی، ئه‌و ئایه‌ت و حه‌دیسانه زۆرن كه فه‌رمان
به یه‌كڕیزیی مسوڵمانان ده‌كه‌ن و به توندیی، په‌رته‌وازكردن و دروستكردنی گروپ
و كۆمه‌ڵ حه‌رام ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌ر سوڕهێنانێكی بێ وێنه‌یه،
ئیسلامیه‌كان مێشێك میوانیان نیه له ئاقار ئه‌م ئایه‌ت و حه‌دیسانه، حاڵیان له
حاڵی نوێژنه‌كه‌رێكی سه‌رخۆش ده‌چێت، كه مسوڵمانێك ئامۆژگاری ده‌كات و ئه‌ویش ته‌قه‌ی
سه‌ری دێت! به‌ڵام لای ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌ی زه‌قه ئه‌وه‌یه، كه تۆ نابێت له
نوێژ و سروته‌كانی تری عیباده‌ت سه‌رپێچی بكه‌یت، به‌ڵام بۆ خۆیان چ سه‌رپێچیه‌كی
گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، له‌مه‌یان ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت! كه ته‌قه‌ی سه‌ریشیان دێت، سه‌ر
و بنی زمانیان ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئیسلام له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا هه‌بێـت! بێ
ئاگا له‌وه‌ی كه خۆیان، له ناخ و نه‌ستیان، ئه‌م جیاكردنه‌وه له مێژه دروست
بووه. بۆ نمونه، ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ر بجوڵێته‌وه له
بابه‌ته‌كانی عیباده‌ت، وه‌كو نوێژ و ڕۆژوو و ...هتد، ئیسلامیه‌كان حوكمه‌كه‌ی
ئاشكرا به‌ڕوویا ده‌ده‌ن. به‌ڵام خۆیان سه‌رپێچی فه‌رمانی هه‌مان خودا و پێغه‌مبه‌ر
بكه‌ن، له بواری سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگا و ژیان به گشتیی، حوكمه‌كه لێره‌دا زه‌ق
نابێته‌وه و ناخرێته ژێر گرنگیپێدانی خۆیان و پشتگوێی ده‌خه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه،
كه سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانی موشه‌رریع (خودا)، له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به
خه‌ڵكه‌وه، له شه‌رعی خودادا، زۆر ترسناكتره له سه‌رپێچیكردنی فه‌رمانی موشه‌رریع
له عیباده‌ته‌كاندا. بۆ نمونه، كوشتن و بڕین و كردارێك ببێته هۆی ئازاردان و
كوشتنی خه‌ڵك، زۆر مه‌ترسیدارتره له نوێژنه‌كردنی ئه‌م مسوڵمان و ئه‌ویتر. نوێژنه‌كه‌ر
خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات. به‌ڵام زوڵم و سته‌م له سیاسه‌تدا ده‌بێـه هۆی تێكدانی شیرازه‌ی
ژیانی خه‌ڵك. ئه‌م تێكدانه ئاكام و ئه‌نجامی زۆر خراپ و بێ پسانه‌وه‌ی لێ وه‌پاش
ده‌كه‌وێت. هه‌مووشی ده‌كه‌وێته ملی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵه و تاوانه‌كه‌ی ده‌ست
پێكرد. له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه "هه‌ر كه‌سێك كه‌سێك به ناهه‌ق
بكوژێت وه‌ك ئه‌مه وایه تێكڕای خه‌ڵكی كوشتبێت. له هه‌ر كوشتنێكی به ناهه‌قیش،
به‌شێك له تاوانه‌كه ده‌كه‌وێته ملی قابیل، كوڕه‌كه‌ی ئاده‌م". ئه‌مه له
ئایه‌تێكی سوڕه‌تی یاسین خودای گه‌وره باسی ئه‌وه ده‌كات (كه كردار و ئاكامه‌كانی
به سه‌ر مرۆڤه‌وه حسێبن). لێره‌دا سه‌باره‌ت به ئیسلامیه‌كان، ئه‌و فه‌رته‌نه
و په‌رته‌وازه‌یی و سه‌ر لێشێواویه‌ی توشی خۆیان و مسوڵمانانیان كردووه له سه‌ریان
حیسابه، ئاكامه‌كانیشی هه‌تا ده‌ڕوات خراپتر ده‌بێت و ئه‌وانیش زیاتر له به‌رامبه‌ریدا
ده‌سه‌وسان و حه‌په‌ساو ماون، هیچ هه‌نگاوێك له ئارادا نیه خه‌ون و ئامانجێكی گه‌وره‌ی
له پشته‌وه بێـت، كه بكرێـت هه‌موویان وه‌ك مسوڵمان كۆ بكاته‌وه!
مه‌ڕجه‌عی ئیسلامیه‌كان له سیاسه‌ت:
حزبایه‌تیی له ئیسلامدا نیه و ڕێگه پێنه‌دراوه. حزبایه‌تیی
دروستكراوێكی میلله‌تانی ڕۆژئاوایه و هه‌ڵقوڵاوی بیر و بۆچوون و سیاسه‌ت و ڕێڕه‌وی
یاسا و ڕێسای ڕۆژئاواییه‌كانه. له سه‌ده‌ی
هه‌ڤه‌هه‌مدا، بیرۆكه‌ی حزب له ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا، كه له هه‌وێنی باڵه‌كانی
په‌رله‌مان (پڕۆتستانت و ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌ها) دروست بوو. ئه‌م دروستبوونه، به‌رده‌وام
له ژێر ئاودان و په‌ره‌پێدانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا و یاسا و ڕێسای ڕۆژئاوایی (ڕۆمانیی
و جوو-كریستیانیی و لیبڕاڵیی و دیموكراسیی و سۆسیالیستیی و كۆمۆنیستیی و فاشیستیی و
نازیستیی و مۆدێرنیتیی و پۆستمۆدێرنیتیی...هتد) به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و گۆڕانكاریی
به سه‌ردا هاتووه. ئه‌مڕۆ ئیسلامیه‌كان، بنه‌ما و فه‌رمانه هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی
ئیسلام (بۆ نمونه یه‌كگرتن و برایه‌تیی و پێكه‌وه كاركردن) ده‌كه‌نه قوربانی شتێك،
كه ده‌ستكردی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نه‌ك هه‌ر مسوڵمان نین، به‌ڵكو ناحه‌زی سه‌رسه‌ختی
ئیسلامن!
له وتاری پێش ئه‌م وتاره (بۆچی ئیسلامییەكان دژی مەلاكانن
و هەوڵی ریسواكردنیان دەدەن؟!)، باسی سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئیسلامیه‌كانم كرد، كه
له نێو، هه‌ناوی ئه‌و قوتابخانه‌یه دروستبوون، سه‌ركرده و ڕابه‌ره‌كانی ته‌واو
گیرۆده و ئاشقی ڕۆژئاوابوون بوون و ئه‌ندامی باڵای مه‌حفه‌لی ماسۆنیی بوون (نمونه
جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانیی و محه‌ممه‌د عه‌بده و...هتد)! ئه‌م بنه‌ڕه‌ته گرنگه،
چونكه له مه به‌دواوه، تۆ له هه‌ر ورده‌كاریه‌ك ئیسلام و شه‌رعی تێبخزێنیت
داد نادات، چونكه به كار هێنانی شه‌رعه له خزمه‌تكردنی ئایدیۆلۆجیا و سیاسه‌تێكی
ڕێگه پێنه‌دراو له لایه‌ن موشه‌رریعی ئیسلام.
مه‌ڕجه‌عیه‌تی ئیسلامیه‌كان به گشتیی:
ئه‌گه‌ر مه‌ڕجه‌عیه‌تی ئیسلامیه‌كان، شه‌رعی خودا و پێغه‌مبه‌ره،
نا‌بێـت ئاوا په‌رته‌واز بن و چین و گروپ و حزبی جیاواز بن. پێویسته زانایانی شه‌رع
پێشه‌وا و ڕابه‌ری هه‌موویان بن و نابێت له ڕاستیدا خۆیان له نێو ئه‌و شێوازه سیاسیی
و حزبیانه كۆ كه‌نه‌وه كه له ناوه‌ڕۆك و ڕواڵه‌تدا به ئیسلام نامۆیه. له‌وانه‌یه
كه‌سێك بڵێت جا دونیا پێشكه‌وتووه و ناكرێت بێ حزبایه‌تیی كار به‌ڕێوه بچێت، چۆن
سیاسه‌ت بێ حزبایه‌تیی ده‌كرێت. ئه‌مه وه‌همێكی گه‌وره‌یه. ئه‌م وه‌همه بۆ خۆی
ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی كایه‌ی ئیسلامه. چونكه ئه‌گه‌ر نه‌كرێـت كار و باری مسوڵمانان
به بێ حزبایه‌تیی به‌ڕێوه بچێت، كه‌واته ئه‌م دینه نه‌قسی تێكه‌وتووه، كه له
گه‌ڵ ته‌واوی په‌یامی ئیسلام پێچه‌وانه‌یه. به‌ڵام، فه‌ڕه‌زه‌ن بۆ خاتری وتوێژ،
گوتمان ڕاسته به هۆی پێشكه‌وتنی دونیا ناكرێـت مسوڵمانان له حزبایه‌تیی دوور بن
و بێ حزبایه‌تیی سیاسه‌ت ناكرێت، پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌وه‌تای خه‌لافه‌تی عوسمانیی
ڕوخاوه، مسوڵمانان چ سودێكیان له حزبایه‌تیی بینیوه جگه له په‌رته‌واز بوون و
دوژمنایه‌تیی یه‌كتری كردن و لاواز بوون و سه‌رتێكدان له مسوڵمانان به گشتیی؟!
له مه‌ش گرنگتر، ئایا ئه‌م حزبه ئیسلامیانه، كاتێك سیاسه‌ت
ده‌كه‌ن و ڕازین به‌و بنه‌مایانه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوی دیموكراسیی و عه‌لمانیه‌تن وه‌كو
(هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مانێك كه تیایدا په‌رله‌مانتاران ته‌شریع ده‌كه‌ن، ده‌سته‌ڵاتێك
كه شێوازه‌كه‌ی ڕۆژئاواییه و بنه‌ما و كار و یاسا و ڕێسای گرێدراوی فه‌لسه‌فه و
تێڕوانینی ئه‌و ئایدیۆلۆجیه ڕۆژئاواییانه‌یه كه سه‌رتاپا له گه‌ڵ ئیسلام پێچه‌وانه‌یه)،
ئه‌ی چی مایه‌وه بۆ هه‌ڵس و كه‌وتیان و كار كردنیان به پێی یاسا و ڕێسای شه‌رعی
ئیسلام و توڕاسێكی 1300 ساڵی، كه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ماسۆنیانه له نێو بردرا،
كه ئیسلامیه‌كان به سه‌ركرده‌ی ڕابوون و بوژانه‌وه‌ی ئیسلام حسێبیان ده‌كه‌ن؟! ئه‌م
سه‌ركردانه‌ش ناومان هێناون له وتاری پێش ئه‌م وتاره، خوێنه‌ر ده‌توانێـت بچێت ژیان
نامه‌یان بخوێنێته‌وه، تا بزانێت چۆن له ئیسلام لایان دابوو و به ده‌مامكی مه‌ندیل
و جوبه و مێزه‌ر ڕه‌واجیان به ناوه‌ڕۆكی ڕۆژئاواگه‌ریی ده‌دا!
ئنجا پرسیاری گرنگتریش له سیاقی كوردستانه‌وه دێته كایه‌وه.
ئایا له ساڵی 1991 وه، ئه‌م حزب و گروپه ئیسلامیانه‌ی كوردستان هه‌ن، به‌رده‌وام
له یه‌كتر جودا ده‌بنه‌وه و ده‌بنه گروپی جیا و په‌رته‌واز و ناكۆك نا هه‌ماهه‌نگ
له گه‌ڵ یه‌ك، ئایا به چ پێوه‌رێكی شه‌رعی ئیسلام بوونیان به‌م شێزازه ڕه‌وایه؟!
ئه‌مه له كاتێكدایه ته‌نانه‌ت بوونه‌ته هۆی سه‌ر لێ تێكدان و شێواندنی عه‌وامی
مسوڵمانان و زه‌ره‌ر دانیش له ئیسلام هه‌ر له‌ولاوه!
ئیسلامیه‌كان ده‌چنه نێو گه‌مه‌ی سیاسه‌ت له گه‌ڵ عه‌لمانیه‌كان،
هه‌ڵبژاردن و حزبایه‌تیی و هه‌موو فۆڕمه‌كانی ڕۆژئاواییان له به‌ر كردووه و گرتۆته
به‌ر، په‌رته‌واز و گروپی جیا و لاوازن، 28 ساڵێكیشه زه‌ره‌ریان بۆ ئیسلام زۆر
بووه وه‌ك باسمان كرد، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیسلام به كار ده‌هێننه‌وه دژ به‌و مه‌لایانه‌ی
ده‌یانه‌وێ وه‌كو ئه‌وان سیاسه‌ت بكه‌ن به‌ڵام له نێو حزبه عه‌لمانیه‌كان. ئیسلامیه‌كان
ده‌ڵێن ئه‌مه جائیز نیه، به‌ڵام خۆیان له‌م 28 ساڵه‌ی دواییه كه هه‌میشه كه‌مینه
بوون، له گه‌ڵ ئه‌م عه‌لمانیانه ده‌چنه نێو په‌رله‌مان و حكومه‌ت، كه بناغه‌ی
په‌سندكردنی یاسا و ڕێسا تیایاندا، له سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌یه نه‌ك شه‌رعی ئیسلام!
بۆ نمونه له ئیسلامدا ئه‌گه‌ر هه‌رچی مسوڵمانانی دونیا هه‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌وه‌ی
ئاره‌ق خواردنه‌وه حه‌ڵاڵ بكه‌ن، ناتوانن حه‌ڵاڵی بكه‌ن. به‌ڵام له نێو په‌رله‌مان،
زۆر به ئاسانیی ئه‌و یاسایانه‌ی له گه‌ڵ شه‌رع ناكۆكه، له ڕێگای زۆرینه‌ی ده‌نگ
ده‌خرێنه بواری فه‌رمان و جێبه‌جێكردنه‌وه! كه‌واته مه‌ڕجه‌عیه‌تی كۆتای سیاسه‌تی
ئیسلامیه‌كان، گه‌مه‌ی دیموكراسیی و عه‌لمانیه‌ت و ڕۆژئاواگه‌ریه، نه‌ك ئیسلام و
بنه‌ماكانی!
ئه‌و مه‌لایانه‌ی خه‌ریكی ده‌رس وتنه‌وه‌ی شه‌رع و فیقهی
ئیسلام بوون له نێو حوجره‌كان، ئیسلامیه‌كان پشتگوێ‌یان خستن، خۆشیان گرنگیان نه‌دا
به به‌رده‌وامدان به ده‌رسخوێندن لای زانایان له بواری شه‌رع و فیقهدا، كه ئه‌مه
داب و نه‌ریتی مسوڵمانانه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه تا ئه‌مڕۆ. ئێستاش دوای
ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ده‌ستی حزبه عه‌لمانیه‌كان بوون، به هۆی زاڵبوونیان به سه‌ر ئیسلامیه‌كان،
ئه‌مڕۆ شتێكی تریش كه‌وتووه‌ته ده‌ستی عه‌لمانیه‌كان، ئه‌ویش ئه‌و زانا و مه‌لایانه‌یه
كه ده‌بینن سنوره جیا كه‌ره‌وه‌كانی نێوان ئیسلامیه‌كان و عه‌لمانیه‌كان ته‌واو
كاڵ بوونه‌ته‌وه و تێكه‌ڵ بوون، كه ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا زۆر زه‌قه و دیاره
ململانێی سیاسه‌ت و ده‌سته‌ڵاته نه‌ك عه‌قیده و باوه‌ڕ. چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه
بیر و باوه‌ڕ بوایه، نه‌ده‌بوو بۆ ماوه‌ی ئه‌م 28 ساڵه‌ی ڕابردوو، دوای چه‌ندین
ئه‌زموون و ڕووداوی تاڵ و خوێناویی، ئیسلامیه‌كان ئاوا به په‌رته‌وازه‌یی و ناكۆكیی
بێنه نێو مه‌یدانی سیاسه‌ت، كه ته‌بایی له نوانیاندا له به‌رزترین ئاستدا
ناگاته نزمترین ئاستی ته‌بایی نێوان ئه‌و عه‌لمانیانه‌ی كه ناكۆك و جیاوازن، ڕۆژگارێكیش
خوێنی یه‌كتریان ده‌ڕژت!
لێره‌دا ده‌توانین به متمانه‌وه بڵێین، مه‌ڕجه‌عیه‌تی
ئیسلامیه‌كان له سیاسه‌ت و هاتنه نێو مه‌یدانی ژیان، ئیسلام نیه، هه‌رچه‌نده
به‌رگ و سه‌ر و سیمایان هی ئیسلامه!
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018