هه‌نگاوه‌كانمان له‌ نیوان (گوفتار) و (كردار)دا...

وتار/ 12/09/2018 662 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

هه‌نگاوه‌كانمان له‌ نیوان (گوفتار) و (كردار)دا...

 
لێره‌وه‌ له‌وێ قسه‌ له‌ كردار و گوفتار ده‌كرێ... من له‌ هه‌مووان زیاتر خۆم به‌ خاوه‌نی كردار ده‌زانم.. لێپرسراوی (ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی ریكخراوه‌كانم) له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی.. ناوه‌ندێكی زۆر پڕ ئه‌رك‌و داواكاری و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌..
یه‌كه‌م/ هاتوچۆ..
به‌ سه‌یاره‌ی خۆم.. به‌ پاره‌ی خۆم به‌نزین و خه‌رجی دابین ده‌كه‌م...
به‌ سیاقه‌تی خۆم... بێ سائیق و پۆلیس و پاسه‌وان .. هاتوچۆ ده‌كه‌م.. دریغیم نه‌كردووه‌ له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانم..

دووه‌م/ كار ئاسانیه‌كان..
له‌نوسینگه‌یه‌ك یه‌ك تاكه‌ ژوور.. بۆ رایی كردنی كاره‌كان.. به‌ خۆم و كارگیری نوسینگه‌كه‌م.. ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوو بۆ دانانی (ل/ قه‌له‌م)ێك بۆ نوسینگه‌كه‌م.. ئه‌ویشم به‌خشی بۆ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان..
وه‌كو هه‌موو خێزانێكی ئاسایی به‌یانی نانی به‌یانی ده‌كڕم‌و ئه‌گه‌ر ته‌كلیفی ماڵه‌وه‌ هه‌بێ بۆ خۆم ئه‌نجامی ده‌ده‌م...
دارایی و بژێوی:
له‌وه‌ زیاترم نیه‌ كه‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی مانگانه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی چاره‌كه‌ موچه‌كه‌ی پێشوو وه‌ری ده‌گرن.. ئه‌ویش له‌ئه‌ركه‌كه‌م خه‌رج ده‌كه‌مه‌وه‌.. ئه‌گینا ... له‌سه‌ر حیسابی شه‌هاده‌و مامۆستایه‌كی خۆم ده‌ژیم... نه‌ خانه‌نیشینم‌و نه‌ موچه‌یه‌كی حكومه‌ت وه‌رده‌گرم.. له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ ده‌ستم كه‌وتبێت..

چواره‌م/ رۆژانه‌ :
چی له‌ توانام دابووبیت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌چوون دریغیم نه‌كردووه‌..
له‌ رینومایی له‌ نه‌خۆشی عیاده‌وه‌ بیگره‌وه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ نه‌قلكردنی ساڵانه‌ قوتابیان و رینومایی بۆ پڕكردنه‌وه‌ ئیستیماره‌ی وه‌رگرتن..
سه‌ردانی نه‌خۆش‌و به‌شداری پرسه‌و سه‌ردانی دۆستانی دۆستان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵا
چاره‌سه‌ری گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی , خوێندن, تویژینه‌وه‌ی خه‌لك... هه‌مووی پشتبه‌ستن به‌خۆم..

پێنجه‌م/ رۆژانه‌ له‌ چالاكی له‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون و له‌گه‌ڵ رادیو و كۆرو ده‌رس‌و كۆبوونه‌وه‌... به‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س وه‌كو سائیق و سكرتیرو حیمایه‌ ئاسانكاریم بۆ بكات..
شه‌شه‌م/ نوسین له‌ په‌یجه‌كان و گۆڤارو رۆژنامه‌كان... .چاوپێكه‌وتن‌و دیدار و به‌شداری له‌ كۆنفرانس و روك شوپ و ... هتد.. هه‌موو نوسین,, په‌یوه‌ندی و مه‌واعید خۆمم..

حه‌وته‌/ دانان و وه‌رگیڕانی 13 كتیب (7)ی چاپ كراو (2) له‌ چاپخانه‌یه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ ئاماده‌ی چاپه‌... هه‌موو به‌ده‌ستی خۆم تایپی ده‌كه‌م و ئاماده‌ی ده‌كه‌م بۆ چاپ. هه‌مووی به‌ده‌ست و په‌یجه‌ی خۆم تایپم كردووه‌, له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی تری هێنانه‌ به‌رهه‌م..

بۆيه‌ زۆر ماندوو ده‌بم.. ناوي ئازيزانم له‌ بير ده‌جيته‌وه‌..

ئه‌ی ئه‌گه‌ر منیش پێشتر (وه‌زیر, په‌رله‌مانتار, به‌ریًَوه‌به‌ری گشتی, خانه‌نیشین به‌ پله‌ی به‌رز) بوومایه‌وه‌ له‌و رێگه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ بوومایه‌وه‌ له‌ رووی (مادی, حیمایه‌, سكرتیر, سائق, سه‌یاره‌ی باش, ده‌ستڕۆیشتووی له‌داموده‌گاكانی حكومه‌ت) .. رۆژانه‌ چ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ترم پێ بكرابایه‌... چی بكه‌م ... (كردار)ی منیش به‌قه‌ده‌ر (ده‌رفه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات)..ه‌..سه‌لماندوومانه‌ ئێمه‌ش هه‌ین... بۆ ئه‌و هه‌بوونه‌.. ئه‌رك نه‌بووین به‌سه‌ر غه‌یری خۆمانه‌وه‌.. خزمه‌تمان كردووه‌..
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ زیاتر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ هه‌تا ئیستا له‌م دونیایه‌.. له‌به‌رانبه‌ر بیجگه‌ له‌ (كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی كه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م) و (متمانه‌و خۆشه‌ویستی سه‌دان له‌ خوشكان و برایان) و (ده‌رفه‌ت بۆ گه‌یاندنی په‌یام‌و دیدو بۆچوونه‌كانمان) .. هیچی ترمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌..
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌سڵ‌و گرنگه‌و توانای خۆماڵیانه‌ی خۆمه‌... به‌راستی (كردار)ه‌ .. شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م‌و سه‌رم پێی به‌رزه‌..
هه‌تا ئيستا ئه‌وهام هيناوه‌.. ئاينده‌ش جياواز بوو قسه‌ي جياوازمان ده‌بيت..
ئه‌م نوسينه‌كه‌شم خوانه‌خواسته‌ توانج نيه‌ له‌ كه‌س.. واقيعي خۆمه‌.. شاهيدسشم.. ئه‌وانه‌ن له‌ زينكه‌وه‌ كارم له‌كه‌ل ده‌كه‌ن.. يان ده‌مناسن..



نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌