سیستەمی پارالێل ،یان ستەمی پارالێل !!.

وتار/ 04/09/2018 2492 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

سیستەمی پارالێل ،یان ستەمی پارالێل  !!.
ئەندازیارو چالاکوان / سعدی مصطفی عبدالرحمن
سیستەمی پارالێل یەكێكە لەو سیستەمانەی كە چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەكات بۆ وەرگرتنی بەشێك لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە ، كە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو كۆلێژو بەشانە، كە جۆری یەكەمیان ئەو خوێنکارانەن بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت ، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندكارانەن كە نەیانتوانیوە نمرەیەكی شایستە بە حەزو خولیای ئەو كۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن كە ئارەزوویان لێیە ، جا جۆری یەكەم لەوانەیە فێرخواز بەچەند هۆكارێك دابڕابێت لەخوێندن ئێستاش تەمەنەكەی گرفتە لە وەرگرتنی لە زانكۆو پەیمانگاكان ، بۆیە سیستەمێكی باشە بۆئەوەی ئەو قوتابیانە بە بڕێك پارە بتوانن كۆلێژ یان پەیمانگاكەی تەواو بكات . بەڵام جۆری دووەم كە قوتابی و خوێندكارەكە حەزو ئارەزووی لەبەشێكە وە نمرەی بەدەست هاتووشی ناگاتە ئەو بەشە بۆیە ئەو سیستەمە بەشێك داشكانی كردوە بەچەند نمرەیەك لەكەمترین كۆنمرەی وەرگیراو لەو بەش و كۆلێژانەی بەیانیان كە هەیە،
جا ساڵ بەساڵ ڕێژەی وەرگرتنی ئەو قوتابیانە زیاتر دەبێت كە ئەویش لەسەر حیسابی قوتابیانی ترە ، واتە ئەگەر كۆلێژێك پێشتر (١٠٠) قوتابی وەرگرتبێت ئەوا كۆلێژەكە ئێستا ئەگەر بە سیستەمی پارالل (%٤۰)خوێندکاران وەربگرێت ئەوا كۆلێژەكە دەتوانێت تەنها (٦۰) خوێندکارو قوتابی لە كاتی بەیانیان وەربگرێت، (٤۰)قوتابیش بە پارە بەپارلێل وەردەگرێت ،کە ئەو قوتابیەش لەتەنیشت ئەوقوتابیەی کەبەشەونخوونی ئەو کۆلیژو بەشەی بەدەست هێناوە دادەنیشێت ،سەڕەڕای ئەوە زۆربەی قوتابیان و خوێنکاران لە بارێکی سایکۆلیژی ناخۆش ژیانی زانکۆوپەیمانگاکان بەڕێدەکەن و بەردەوام بیردەکەنەوە کە ئەگەر ئەوانیش کوڕە دەوڵەمەند بوونایە ئێستا لە کۆلیژوپەیمانگای بەرزتر وەردەگیران ، دواتریش بابای قوتابی و خوێندکاری وەرگیراو بەپارالێل لەدوای تەواوکردنی خوێندنی لەبەر ئەوەی کوڕە دەوڵەمەندە ئەوا زووتر دادەمەزرێ و هەلی کاری بەدەست دەکەوێت،
بۆیە ئەو سیستەمە  یەکێکی ترە لەوبارە قوڕسانەی کە حکومەت لەسەر کەس و کاری خوێنکارانی داناوە ،وە کاسبیەکی ترە بۆ حکومەت و ڕووتاندنەوەی گیرفانی بەتاڵی هاوڵاتیانی مووچە بڕدراوە ، وە ئەگەر حکومەت هەر دەیەوێت ئەو سیستەمە جێبەجێ بکات با ڕێژەکەی کەم بکاتەوە ،یاخود چەند کۆلیژو پەیمانگایەکی تاییبەت بکاتەوە بە بینایەو مامۆستاو ستافی نوێ،
کە بەجۆرێک بێت کەکرێی خوێندنی زۆر کەمتر بێت لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلیەکان، وەلێرەوەش داوا لەلیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و ڕێکخراوە قوتابی و خوێنکاریەکان وخەمخۆران و ئازادی خوازان دەکەم لەسەر ئەو بابەتە بەجواب بێن و ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونکە حکومەت ئەمساڵ ئەوەی کە خۆی ڕایگەیاندوە ڕێژەی وەرگگرتن بەو سیستەمە پارالێلە لە هەندێک کۆلیژ و پەیمانگە دەگاتە( ٪٤۰)و لەهەندێکیش دەگاتە(٪٥۰) کە ئەگەر هەر بێدەنگی لێبکرێت ساڵانی داهاتوو ڕێژەکەی بەو سیستەمە زیاتریش دەکرێت .
ئەوەی خوارەوەش ڕێنمایی ئەو ساڵی وەزارەتە دەربارەی ئەو سیستەمە.

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌