بۆچی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نقیان نه‌كرد
وتار/
03/09/2018
679 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
بۆچی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نقیان نه‌كرد
لەتیف فاتیح فەرەج
په‌یام كه‌نعان حه‌بیب، له پۆلی 12ی
زانستی له ئامادی كوێستانی گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌ركوك 99،77ی
هێناوه، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لیه‌و باوكی ئاسنگه‌ره، تا ئێره
ئه‌مه هه‌واڵه ساده‌كه‌یه، كه هیچ میدیایه‌كی كوردی بایه‌خی
پێنه‌داو كه‌سیش وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه‌دانه‌وه، په‌یام نه‌مامۆستای
تایبه‌تی هه‌بوو نه كچی كابرایه‌كی خوا پێداو بوو، ئه‌و به توانستی
خۆی ئه‌و نمره‌یه‌ی هێناوه‌و دووه‌مه له سه‌ر ئاستی عێراق.
من ده‌زانم ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له
ژیاندا بوایه‌و سه‌رۆكی كۆمار با یه‌كسه‌ر ده‌ینارد به دووی په‌یامداو
وێڕای ده‌ستخۆشی خه‌ڵاتی ده‌كرد، به‌ڵام كه‌س نه‌ینارد به‌دوویداو
زۆركه‌م كه‌سیش سه‌ردانیان كرد.
ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌ش په‌رله‌مانتاره
یه‌كێتیه‌كه‌ی كه‌ركوك یه‌كی 15 گه‌ڵایان كۆكردبایه‌وه ده‌یانتوانی
ئۆتۆمبیلێكی بۆ بكه‌نه دیاری، من كه له ژیانما پاره‌ی زۆرم نه‌بووه
وهه‌رگیز ئه‌وه‌نده پاره‌م نه‌بووه له ماڵدا كه بتوانم دوو رۆژ له
نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بمێنمه‌وه، ساڵێكیان لابتۆپێكم كرده دیاری یه‌كێك
له سه‌ركه‌وتوه‌كان، ئێستا به‌س كتێبم هه‌یه بیكه‌مه دیاری بۆ په‌یام
خان، كه ره‌نگه پێویستی نه‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هه‌ردوو
كیان ئه‌ندامی ئه‌و دوو حزبه‌ن به كه‌ركوكیان ده‌وت" دڵ و قودس" به
نامه‌یه‌كیش ده‌ستخۆشیان له‌و كیژه كه‌ركوكیه نه‌كرد، ئه‌و كیژه لانی
كه‌م شایانی ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینه، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی به
ناوه كوردیه‌كه‌یه‌وه به نه‌یاره‌كان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارو
ژیاریشمان بگۆڕن، ناتوانن بیر‌و باوه‌ڕمان بگۆڕن.
لای من هێنانی ئه‌و نمره به‌رزه‌و
له‌و بار‌و دۆخه تایبه‌ت و ناخۆشه‌ی كه‌ركوكدا جێی شانازی و نرخاندنه،
بۆ كچێك بێ خوێندنی تایبه‌ت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه ،هێنانی ئه‌و
نمره‌یه كارێكی ئاسان نیه له كوێش له كه‌ركوك، بۆیه ده‌بوو به‌ر له
هه‌ر كه‌س سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی گلزیان كردباو ده‌ستخۆشیان
لێكردباو خه‌لاَتیان كردبایه.
بۆ په‌یام جگه له ده‌ستخۆشی كردن له
خۆی دایك و باوكیشی شایانی ده‌ستخۆشین، له به‌ر ئه‌وه‌ی توانیویانه
بار‌و دۆخێك بۆ كچه‌كه‌یان بڕه‌خسێنن، تا بتوانێت ئه‌و نمره به‌رزه
بێنێت.
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020