بێ خەمی دەسەڵات وایکردوە لاوان کۆچ بکەن

وتار/ 31/08/2018 694 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پرسی گەنج و بێ خەمی دەسەڵات و لایەنە پەیوەندارەکان وایکردوە لاوان کۆچ بکەن
سەلیم میراودەلی
لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ دەڤەری سۆران و پشدەر ویستم بچمە ناو گەنجان و لە گرفتەکانیان بکۆڵمەوە کە بەداخەوە کۆچکردن بۆتە دیاردە و ڕۆژانە دەیان لاوی نیشتیمانی من ڕێگای مەرگ هەڵدەبژێرێت لەپێناو بەدیهێنانی ئارەزوەکانی , ئاشکرایە لە هەر وڵاتێک ئەگەر تەنانەت هەستکرا ئاسایشی وڵات و نەتەوە مەترسی لەسەرە ڕێکخراەکان و چالاکوانان خۆیان ڕێکدەخەن و توێژینەوە و پڕۆژەی سەردەم پێشکەشی پەڕلەمان و دەسەڵاتداران دەکەن بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان لێی دەرباز بن , لاوان زۆرینەی کۆمەڵگا پێکدێنن شا دەماری ئاوەدانی و پاراستن و بونیادنانەوەن  ,دەکرا لە دوای ڕاپەڕین زۆرترین خزمەت بە توێژی لاوان بکرابایە بۆ ئەوەی سود لە توانا و بەهرەیان وەرگیرابایە , بەدڵنیایەوە ئەگەر گوشارێکی یەکجار گرینگ لەسەر لاون نەبێت ڕێگای مەرگ و کۆچی نادیار هەڵنابژێرن , لێرەوە چەند خاڵێک دەستنیشان دەکەم بۆئەوەی چارەسەری گونجاویان بۆبدۆزنەوە
۱ـ ڕەخساندنی هەلی کار .
۲ـ زیاتر بە ڕۆشەنبیرکردنی لاوان بە بیری نەتەوەی و نیشتیمانی .
۳ـ کاربکرێت بۆ دامەزراندنی ئەو گەنجانەی کە خوێندنیان تەواو کردوە و اڵانێکە چاوەڕوانی دامەزراندنن بە بێ لەبەرچاو گرتنی مەرجەکانی حیزبی و کەسی .
لام سەیرە زۆربەی سەرکردەکان و ڕابەرەکان و  کەسایەتیە گرینگەکانی ناو دەسەڵات کە زۆربەیان گەنج بوون و لەبەر هۆکاری نیشتیمانی بوون و ئێش و ئازاری گەلەکەیان تەنانەت خوێندنیشیان پێ تەواو نەکراوە ئەمڕۆ بێ خەمن لە بەرچاو گرتنی مافەکانی گەنجانی نیشتیمانەکەم ,ئومێدەوارم بەدواداچونێکی ورد بۆ کێشەی لاوان بکرێت تا چارەسەرێکی سەردمیانە بدۆزینەوە بە مەبەستی بونیادنانەوەی ژیانێکی نوێ و سود وەرگرتن لە وزەی گەنجان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌