بۆچی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نقیان نه‌كرد

وتار/ 25/08/2018 689 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

بۆچی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی نقیان نه‌كرد
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
په‌یام كه‌نعان حه‌بیب ،له‌ پۆلی 12ی زانستی له‌ ئاماده‌ی كوێستانی گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌ركوك 99،77ی هێناوه‌ ، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لیه‌و باوكی ئاسنگه‌ره‌ ، تا ئێره‌ ئه‌مه‌ هه‌واڵه‌ ساده‌كه‌یه‌ ، كه‌ هیچ میدیایه‌كی كوردی بایه‌خی پێنه‌داو كه‌سیش وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه‌دانه‌وه‌ ، په‌یام نه‌مامۆستای تایبه‌تی هه‌بوو نه‌ كچی كابرایه‌كی خوا پێداو بوو ، ئه‌و به‌ توانستی خۆی ئه‌و نمره‌یه‌ی هێناوه‌و دووه‌مه‌ له‌ سه‌ر ئاستی عێراق .
من ده‌زانم ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له‌ ژیاندا بوایه‌و سه‌رۆكی كۆمار با یه‌كسه‌ر ده‌ینارد به‌ دووی په‌یامداو وێڕای ده‌ستخۆشی خه‌ڵاتی ده‌كرد،به‌ڵام كه‌س نه‌ینارد به‌ دوویداو زۆركه‌م كه‌سیش سه‌ردانیان كرد ، ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی كه‌ركوك یه‌كی 15 گه‌ڵایان كۆكردبایه‌وه‌ ده‌یانتوانی ئۆتۆمبیلێكی بۆ بكه‌نه‌ دیاری ، من كه‌ له‌ ژیانما پاره‌ی زۆرم نه‌بووه‌ وهه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ پاره‌م نه‌بووه‌ له‌ ماڵدا كه‌ بتوانم دوو رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بمێنمه‌وه‌ ، ساڵێكیان لابتۆپێكم كرده‌ دیاری یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان، ئێستا به‌س كتێبم هه‌یه‌ بیكه‌مه‌ دیاری بۆ په‌یام خان ، كه‌ ره‌نگه‌ پێویستی نه‌بێت .
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كه‌ هه‌ردوو كیان ئه‌ندامی ئه‌و دوو حزبه‌ن به‌ كه‌ركوكیان ده‌وت" دڵ و قودس" به‌ نامه‌یه‌كیش ده‌ستخۆشیان له‌و كیژه‌ كه‌ركوكیه‌ نه‌كرد ، ئه‌و كیژه‌ لانی كه‌م شایانی ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینه‌ ، هه‌ر نا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ناوه‌ كوردیه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ نه‌یاره‌كان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر شوێنه‌وارو ژیاریشمان بگۆڕن ،ناتوانن بیرو باوه‌ڕمان بگۆڕن .
لای من هێنانی ئه‌و نمره‌ به‌رزه‌و له‌و بارو دۆخه‌ تایبه‌ت و ناخۆشه‌ی كه‌ركوكدا جێی شانازی و نرخاندنه‌ ، بۆ كچێك بێ‌ خوێندنی تایبه‌ت و به‌ داهاتێكی كه‌مه‌وه‌ ،هێنانی ئه‌و نمره‌یه‌ كارێكی ئاسان نیه‌ له‌ كوێش له‌ كه‌ركوك، بۆیه‌ ده‌بوو به‌ر له‌ هه‌ر كه‌س سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی گازیان كردباو ده‌ستخۆشیان لێكردباو خه‌ڵاتیان كردبایه‌ .
بۆ په‌یام جگه‌ له‌ ده‌ستخۆشی كردن له‌ خۆی، دایك و باوكیشی شایانی ده‌ستخۆشین ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی توانیویانه‌ بارو دۆخێك بۆ كچه‌كه‌یان بڕه‌خسێنن ، تا بتوانێت ئه‌و نمره‌ به‌رزه‌ بێنێت .
تيَبينيه كى كورت : خاتوو به يام سه ر به خويَندنى كورديه و بيَش ئه و سىَ كوردى تر يه كه من كه نمره كانيان وه ك يه كه

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌