کامیان؟ قوربانی یا خێرکردن(الصدقة)

وتار/ 22/08/2018 1036 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

کامیان؟ قوربانی یا خێرکردن(الصدقة)
مه‌عروف مه‌جید
بەهۆی ئەو باروودۆخە نالەبارەی بەرپرسان بەسەر خەڵکیدا هێناویانە لە هەرێمی کوردستان، ئێستا موچەخۆ و بێ موچە وەکو یەک کێشە و گرفی داراییان بۆ دروست بووە هەر یەکە و بە ڕێژەیەک.
من نامەوێ لە گەورەیی قوربانی کەم بکەمەو چونکە خێر و پاداشتێکی تایبەتی بۆ دیاری کراوە.

دەمەوێ بابەتێک بووروژێنم ئەویش، خێرکرنە پێش هاتنی جەژن.
 لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری خانەوادە بەڕێزەکان، ناتوانن پێداویستییەکانی جەژن دابین بکەن، لە ڕووی جل و بەرگ و پێداویستیەکانی ترەوە، من دەپرسم خێزانێکی بەڕێز نەتوانی جل و بەرگ و خواردن و جکلێت و شەربەت و جەرەسات بۆ ڕۆژانی جەژن بکرێ، ئاخۆ ڕۆژەکانی تر چی بکات لە گۆشتی خێری قوربانی،؟
  دەکرێ گۆشتی حەیوان نەخۆی بەڵام ناکرێ منداڵەکانت جلی جەژنیان نەبێ.
بۆیە من داوا لە زانایانی ئاینی و دەزگا خێرخوازییە ئیسلامییەکان دەکەم، پێش جەژن بەشێک لە کارەکانیان ئەنجام بدەن دڵنیا بن خێری قوربانی کردنی هەیە، ئەگەر خوا دای ئەوە دوایی قوربانیش بکە.
واتە ئەوەی ساڵانە قوربانی کردووە با ئەمساڵ خێر بکات و بیکاتە پێش جەژن.

بۆزانیاریتان.....
ساڵی نەوەدەکان کاتی گرانییەکە جەنابی مامۆستا مەلا عوسمانی کۆچکردوو، فتوای دا "خەڵک نەچێ بۆ بەجێگەیاندنی حەج و پارەکەی بدات بە خەڵکی فەقیر و هەژار" .
کەواتە نەچوون بۆ حەج کە واجب و فەرزە دروست بێ ئەوا بۆ قوربانی زۆر ئاساییە نەکردنی.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌