هه‌وڵبده‌ خۆت خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆتبه‌

وتار/ 14/08/2018 680 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

هه‌وڵبده‌ خۆت خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆتبه‌
سەلیم میراودەلی
به‌داخه‌وه‌ هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌شێكی گرینگی ژیانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئه‌ڕۆش نه‌مانتوانیوه‌ وه‌كو خۆمان بیر بكه‌ینه‌وه‌ و اته‌نها ئه‌و كاره‌ی كه‌ بۆخۆمان حه‌زمان لێیه‌تی و شاره‌زاین تێیدا هه‌ڵی بژێرین ته‌نانه‌ت كاریش و ئه‌ركیشمان بۆ داده‌نێن ئایه‌ ده‌زانیت له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت ناتوانین پۆشاكێكیش بۆ خۆمان له‌به‌ركه‌ین یان چاره‌نوسی خۆمان بۆخۆمان هه‌ڵبژێرین زۆرجار ته‌نانه‌ت له‌به‌رخاتری خاترداران ده‌نگمان داوه‌ به‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ نوێنه‌رمان چه‌ندین كاری ترمان كردوه‌ یاخود پێیان كردوین بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌زیاده‌وه‌ سزاكه‌ی داومانه‌وه‌ ده‌بێت قبوڵیشی بكه‌ین كه‌هۆكاری به‌دبه‌ختیه‌كه‌ ته‌نها خۆمانین چونكه‌ نه‌مانتوانیبوو خاونی خۆمان بین ،
ئه‌مڕۆ كاتی  بڕیاردانه‌ بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانت بڕیار  بده‌ بڵێ ده‌بێت خۆم خاوه‌نی خۆم بم و هیچ هێزێك نیه‌ بتوانێت ئیراده‌م لێ بستێنێت
ئه‌وكات كه‌سێكی سه‌ركه‌وتو ده‌بیت و ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری و ئومێدت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و سودت بۆ خۆت و ببۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ت ده‌بێت له‌ پڕۆژه‌ گرینگه‌كاندا به‌ژداربه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ شاره‌زایت و حه‌زت لێیه‌تی بۆخۆت بژی و خاوه‌نی خۆتبه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌