چۆن ، ئه‌م دۆخه قه‌تیسه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت ؟
وتار/
12/08/2018
480 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
چۆن ، ئه‌م دۆخه قه‌تیسه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێبپه‌ڕێنرێت ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفرادۆمه‌وه له 25/9/2017وه ڕووبه‌ڕووی گه‌مارۆی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی بوه‌وه له‌لایه‌ن ولاَتانی ده‌رودراوسێ و به‌غدادیشه‌وه و ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری لێكترازان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و په‌رتكردنی نێوماڵی كورد له كوردستان و تاڕاده‌یه‌كیش له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16/10/2017 له ناوچه‌دابرێنراوه‌كانیش توشی كاره‌سات و شكستی سه‌ربازی هات. هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه كاریگه‌ری خراپیان كرده سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌لاَیه‌تی كوردستان و هێنده‌ی تر درزی نێوان سه‌ركرده و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تۆخكرده‌وه و فراوانتری كرد.و كار گه‌یشته تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و تاوانباركردنی یه‌كتری به خیانه‌تكردن له نه‌ته‌وه و نیشتیمان.
دواتریش به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه له 12/5/2018دا و هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كاندا،له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌كوردستانیشه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبۆوه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان ناڕازیبوون له‌و ئه‌نجامانه و كه‌وتنه تانه‌لێدان و داوای به‌ده‌ست ئه‌ژماركردنی صندوقه‌كانی ده‌نگدانیان كرد‌و ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر ناكۆكی و ململانێ حیزبیه‌كان له كوردستاندا تۆخببنه‌وه و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی كه 4 لایه‌نی سه‌ره‌كی((گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و له‌گه‌ڵیشیاندا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شیوعی )) بوون و به‌ره‌یه‌كیان له یه‌كێتی و پارتی گرت و تۆمه‌تی ته‌زویر و ساخته‌كاریان بۆ هه‌ڵبه‌ستن و ئه‌وه‌ی پێیانكرا له په‌ڕله‌مانی عێراق و دادگای فیدڕاڵی كردیان بۆ ئه‌وه‌ی یان ته‌واوی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕه‌تبكرێته‌وه یان 100% ئه‌نجامه‌كان و صندوقه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه. به‌لاَم هیچ كام له‌و داواكاریانه جێبه‌جێ نه‌بوو ،ته‌نها ئه‌و صندوقانه‌یان ئه‌ژماركرده‌وه كه تانه‌یان له‌سه‌ربوو.ئه‌وه‌تا تاكو ئێستا كه نزیكه‌ی 3 مانگی ته‌واوه هێشتا ئه‌نجانی كۆتایی ده‌رنه‌كه‌وتوه و دادگای فیدڕاڵیش په‌سه‌ندی نه‌كردوه.به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی عێراقی ماوه‌ی 3 مانگه بێ په‌ڕله‌مان و به‌بێ ده‌سه‌لاَتی یاسادانانه و حكومه‌تیش حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره و له‌ئێستاشدا باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش گیرۆده‌ی گێژاوێكی سیاسی و ئابوری بۆته‌وه و جه‌ماوه‌ریش له‌هه‌موان ناڕازین و ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندا كه ماوه‌ی مانگێكی ته‌واوه.ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی عێراق بۆته هۆی لێكهه‌ڵوه‌شانی ته‌واوی نێوماڵی شیعه و سونه و كوردیش.
• ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن ده‌توانرێت ئه‌م دۆخه قه‌تیس و مه‌نگه‌ی كوردستان بشه‌ڵقێنرێت و بتوانرێت له كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ڕووداوه‌كانی ڕابووردوو ڕزگاربكرێت و هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر و گه‌شتر بنرێت؟
ئه‌م دۆخه هه‌موان لێی به‌رپرسیارن له‌سه‌ركرده و حیزب و جه‌ماوه‌ریش به بچوك و گه‌وره‌یانه‌وه،چونكه هیچ كامیان خه‌مخۆریه‌كی جدیان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ تێپه‌ڕكردن و بازدان به‌سه‌ر ڕق و كینه كۆنه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و كه‌سیه‌كانی خۆیاندا و جه‌ماوه‌ریش متمانه‌و بڕوای به‌هیچ كام له‌و سه‌ركرده و حیزبانه نه‌ماوه و هیچ سه‌ركرده و حیزبێكیش ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر بكات و شه‌قامی كوردی بجوڵێنێت و داوای مافه ڕه‌واكانی خۆیان بكه‌ن.حیزب و سه‌ركرده سیاسیه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش نایه‌نه‌وێت ببنه ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه و ناشتوانن ئه‌و ڕۆڵه به ڕاستگۆیانه به‌رجه‌سته بكه‌ن و هه‌موانیان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌لاَتگرتنه ده‌ست و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و به‌ده‌ستهێنانی پله و پۆست و ئیمتیازاتی حیزبی و كه‌سین نیوهێنده‌ی په‌رۆشی ئاینده‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه نین.
هه‌ربۆیه ئه‌م دۆخه قه‌تیسه ده‌خوازێت كه :
1. سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما و به‌هێز دروست ببێت ((به‌وێنه‌ی مام جه‌لالی ڕه‌حمه‌تی)) وبتوانێت سنور و تابۆ حیزبیه‌كان تێبپه‌ڕێنێت و هه‌نگاوی په‌رۆشانه هه‌ڵبگرێت به‌ره‌و ئاشتی و ئاشتبونه‌وه له‌نێوان سه‌ركرده و حیزبه سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ریشدا.
2. حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵبدات كه ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر باش بكات و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات و خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌كانیان بۆ دابین بكات له ئاو و كاره‌با و سووته‌مه‌نی و مووچه‌ی مانگانه.
3. حكومه‌ت هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ولاَت بدات و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی جێبه‌جێبكات بۆ نه‌هێشتنی بێكاری و هه‌ژاری و هه‌لاَوسان و كاربكات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و بازرگانی و ئابوری ولاَت.
4. هه‌وڵدبدرێت په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا پته‌وبكرێته‌وه و ئاسایی بكرێته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی كاریگه‌ریه‌كانی ڕیفراندۆم.
5. هه‌وڵی یه‌ك و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری بدرێت و هه‌موان له‌سه‌ر یه‌ك گوتار و یه‌ك كردار ڕێكبكه‌ون و له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادی شڵه‌ژاو و تێكچوودا به‌به‌هێز خۆ پیشان بده‌ن و داوای مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
جگه له‌م هه‌نگاوانه كورد هیچ ڕێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نیه،وهیچ كاتیش دووركه‌وتنه‌وه و دڕدۆنگی و لێكترازان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوه و ته‌نها به‌یه‌ك و یه‌كگرتوویی كورد توانیویه‌تی مافه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكات،و ئه‌م دۆخه‌ش پێویستی به‌هه‌وڵ و خه‌مخۆری هه‌موان هه‌یه چونكه ناوچه‌كه به‌گشتی له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره و كتوپڕدایه و پڕیشكی هه‌ر جه‌نگێكیش ڕاسته‌وخۆ به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت،جا چه‌نده ئاماده و یه‌ك ماڵ و توندتۆڵبین ئه‌وه‌نده ده‌توانین خۆمان بپارێزین ،ئه‌گینا به‌م دۆخه‌ی ئێستامانه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌شه له‌ده‌ستمان ده‌چێت.بۆیه هه‌ق وایه سه‌ركرده و حیزب سیاسیه‌كان په‌رۆشی زیاتر بنوێنن و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نه‌ته‌وه بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و ده‌سكه‌وته مادیه بچوكه‌كانه‌وه.
Nawzad_mohandis@ yahoo.com
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021