په‌كه‌كه‌ كچێكی نۆزده‌ ساڵه‌ی كوشت

وتار/ 05/07/2018 945 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

په‌كه‌كه‌ كچێكی نۆزده‌ ساڵه‌ی كوشت
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


توركیا به‌ درێژای ناوچه‌ی برادۆست و بارزان و قه‌ندیل تاده‌گاته‌ رانیه‌و بالیسان په‌لامارده‌دات و خه‌ڵك ده‌كاته‌ قوربانی ،حزبه‌كانی كوردستان هه‌ره‌ زۆریان نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ ئه‌ردۆغان نارد ، ئه‌ردۆغان ئه‌و دیكتاتۆره‌ی خاوه‌نی جینۆسایدی رۆبۆسكێ‌ و كورته‌ك و جزیره‌و عه‌فرین وپڕ سوس و ته‌نانه‌ت كۆبانیشه‌ ، ئه‌وان نامه‌ی پیرۆزباییان بۆ ئه‌ردۆغان ده‌نارد له‌ پای ئه‌و ته‌زویره‌ی له‌ توركیا بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆی كردی ،له‌ پای ئه‌و درۆگه‌وره‌یه‌ی گوتی كوده‌تامان به‌ سه‌ردا كراوه‌ ، له‌ پای دزینی قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان .
توركیا جینۆساید ده‌كات و وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ‌ ده‌بێت په‌كه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ جێبهێڵن ، عه‌بادیش داوای چه‌ك دانان له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات ، روداوه‌ بێ‌ ركابه‌ره‌كه‌ی نێچیروان بارزانیش شوێنه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆ توركیا ده‌ستنیشان ده‌كات ، تیرۆر له‌ توركیاو پیرۆزبای له‌ ئێمه‌ ، ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌یه‌ ،ترسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له‌ زاری وته‌ بێژه‌كه‌یه‌وه‌ بڵێت په‌كه‌كه‌ كچێكی نۆزده‌ ساڵه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزانیان شه‌هید كرد ، ئاخر شێخانی بارزانیش كاتی خۆی كه‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌یانیدا له‌ سێداره‌ خه‌تای په‌كه‌كه‌ بوو ، خۆ ره‌نگه‌ ئێستا عوسمان ئۆچئالانیش هه‌مان قسه‌ی وته‌ بێژه‌كه‌ بكات .
به‌ پارله‌مانتاره‌كانی هه‌رێم بڵێن با چڵه‌ زه‌یتونێكی دیكه‌ به‌ ده‌م پێخه‌نینه‌وه‌ له‌ حه‌ساری پارله‌مان لێبده‌ن ، چڵه‌ زه‌یتونی كوشتنی كچه‌ 19 ساڵه‌كه‌ی بارزان ئه‌وه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ وته‌ بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت گومانی كوشتنه‌كه‌ی بخاته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ .
من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ناكه‌م نه‌حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ پارله‌مانی كوردستان نه‌حزبه‌كانی كوردستان به‌ چه‌پ و راستیانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ كوشتنی ئه‌و كچه‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن و توركیای داگیركه‌ر سه‌رزه‌نشت بكه‌ن ، بۆ ئه‌وان توركیا قوربانیه‌و په‌كه‌كه‌ تیرۆریست ، ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ خه‌تای په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ كورته‌ك فڕۆكه‌ی توركی ئۆسكاری ژیكه‌ڵه‌ ده‌كوژێت و به‌ سه‌لامه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ فڕگه‌كه‌ی .
چاوه‌ڕێی كاری خێر له‌م ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانه‌ ناكه‌م ، لێ‌ ئومێد ده‌خوازم گه‌نجانی بارزان ، كوڕو كچانی چه‌له‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ،یاداشتێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رجه‌م كونسڵگه‌ریه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و داوا بكه‌ن پۆستاڵه‌ خوێناویه‌كانی توركی فاشیست ئه‌م خاكه‌ به‌ جێبهێڵن ، ئاخر كه‌ ئێمه‌ پێمان كفرو داگیركاریه‌ سوپای عێراق له‌ بارزان یان كه‌ركوك یان شه‌نگال بن ، ده‌بێت هه‌مان جۆر پێمان كفرو داگیر كاری بێت سوپای توركی لێبن، یان ئێرانی .
توركیا دنیا تیرۆر ده‌كات و وته‌ بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت خه‌تای په‌كه‌كه‌یه‌

 


نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌