هێز ته‌فسیری یاسا ئه‌كات

وتار/ 30/06/2018 644 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

هێز ته‌فسیری یاسا ئه‌كات
دارا سێكنیانی
له‌ ووڵاتێكدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ین كه‌ به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ ووڵاتی حامورابیه‌و ووڵاتی دۆڵی ڕافیده‌ینه‌ كه‌ ڕۆڵێكی گرنگ و مێژووی هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و جیهاندا، كه‌عێراقه‌ به‌گشتی وه‌ كوردستانه‌كه‌ی خۆشمان هه‌مومان ئه‌زانین كه‌ ڕۆلێكی به‌ر چاو دیاری هه‌بوه‌ له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌گه‌ر له‌مێژووی ڕووداوه‌كه‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر وورد ببینه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باس له‌وه‌ ئه‌كه‌ن له‌ كوردستان و له‌شاخی جودی كه‌شتیه‌كه‌ی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ واته‌ ئه‌توانین بڵێن كوردوستان بێشكه‌ی دووه‌می مرۆژایه‌تیه‌ .
له‌گه‌ڵا ئه‌م مێژوه‌ كۆنه‌و، ئه‌م ووڵاته‌ به‌پیته‌و ئه‌م ووڵاته‌دوڵه‌مه‌نده‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ ، وه‌بوونی هه‌رچوار وه‌رزه‌كه‌ له‌ساڵدا، بۆ؟ ئه‌م ووڵاته‌و ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ چاوو وڵاتانی دنیاوه‌ نه‌ك دواكه‌وتون به‌ڵكو ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و دواوه‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌ ڕووئه‌دات له‌ شه‌ڕوو تاوان و كوشتار له‌كه‌م شوێنی ئه‌م جیهانه‌ ڕوو ده‌دات.
تازه‌به‌تازه‌ له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌داو له‌م سه‌ر ده‌می ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤه‌دا كه‌ده‌یان ساڵه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌ك بینیمان له‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌ناو دیموكراسیدا به‌ئاشكرا كارێك كرا كه‌هیچ مانایه‌ك بۆ ده‌نگی ده‌نگده‌ران و به‌شداری هاووڵاتیان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێم و عێراقه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ .
گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌موو ده‌زگاو ئۆرگانه‌كان خه‌ریكه‌ كاریان ئه‌بێت به‌ رۆتین و دیكۆری بێ به‌رهه‌م وه‌ك ئه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان تێك نه‌چن خوێ به‌كار ئه‌هێنن ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێ خۆی تێكچوو چی بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌پرۆسه‌یه‌كی واگرنگدا یان پێشێلكاریه‌ك هه‌بێت ئه‌بێت كۆمیسۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاره‌كان ڕێكخاته‌وه‌ كاربكات تاپرۆسه‌كه‌ سه‌ر كه‌وتوبێت و دوربێت له‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێك كه‌ببێته‌هۆی له‌كه‌داركردنی پرۆسه‌كه‌، به‌ڵام وه‌ك ده‌ركه‌وت كۆمیسۆن خۆی له‌پشت ڕووداوه‌كانه‌وه‌یه‌ به‌ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ، ئه‌مه‌ش  هه‌موانی توشی شۆك كرد  به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كانیان دزاروه‌ وئیرده‌یان زه‌وتكراوه‌و مافیان  پێشێلكراوه‌ زوڵمیان لێكراوه‌، بۆیه‌ هاووڵاتیان دڵخۆش بوون به‌ هه‌وڵه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق و جوڵه‌ی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه‌ به‌ناو ناوی هه‌ڵبژاردن بوو به‌ڵكو ئه‌توانین بڵێن شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن بوو یان ئه‌توانین بڵێن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو به‌ڵكو پرۆسه‌ی دیاریكردن و دانانی لیست و هه‌ندێك له‌ پاڵێوراوه‌كانیان بوو، هاووڵاتیان چاوه‌ڕوان بوون كه‌ چاره‌نووسی ده‌نگه‌ دزراوه‌كانیان ئاشكرابێت به‌ڵام به‌رده‌وام كێشه‌ بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دروست ئه‌كه‌ن وادیاره‌ ئه‌م جاره‌یان له‌ڕێگای دادگای فیدراڵیه‌وه‌ ئه‌یانه‌وێت گرفت بۆ یاساكه‌ی په‌ڕله‌مان دروست بكه‌ن كه‌به‌ئاشكرا یاساكه‌ی په‌ڕله‌مان باسی له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی له‌ 100% صندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌كات به‌ڵام دادگا ئه‌یه‌وێت ته‌فسیری خۆی بۆ یاساكه‌ بكات ئه‌یانه‌وێت ته‌نها ئه‌و صندو قانه‌ هه‌ژماربكه‌نه‌وه‌ كه‌ ساڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ ئه‌مه‌ش بۆله‌باربردنی هه‌وڵه‌كانه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان .
ئه‌گه‌ر چی گومانی زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری صندوقه‌كان كرابن چونكه‌ له‌ به‌رواری 12/ 5 تا ئێستا نزیكه‌ی 48 ڕۆش به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه‌  وه‌ك ئه‌وترێت صندوقه‌كانیش لای لایه‌نه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌ كه‌هه‌ستاون به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ده‌ستكاری كردن و به‌ر نامه‌كردنی ئامێری هه‌ژماری ئه‌لكترۆنی ده‌نگه‌كان .ئه‌گه‌ر دواجار ئه‌م هه‌وڵانه‌ شكست بهێنن كه‌نراون بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بۆلایه‌ن و خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كانیان ئه‌وا نائومێدی و بێمتمانه‌ی و شكستی ئه‌زموونی دیموكراسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارن له‌م ووڵاته‌دا به‌كردای ڕائه‌گه‌یه‌ندرێت، شكست و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆدواوه‌  له‌م پرۆسه‌یه‌و ئه‌زمونه‌ ناته‌ندروسته‌دا كه‌س براوه‌نیه‌ به‌ڵكو هه‌موو گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ دۆڕاون چونكه‌ به‌ها گه‌وره‌كان پرنسیپه‌كان پێشێلكران ، به‌داخه‌وه‌ له‌دوای ده‌یان ساڵ خه‌بات و دروشم وبه‌ڵێنی بێ بنه‌مان ئێستا ده‌سه‌ڵات و هێز ته‌فسیری یاسا ئه‌كات نه‌ك یاسا حوكمی ووڵات بكات ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای دۆڕان و شكسته‌كانه‌و ئاسۆیه‌كی نادیار چاوه‌ڕوانی گه‌لانی عێراق ئه‌كات به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پاوانخواز هه‌لپه‌رستانه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ووڵاته‌ به‌رێوه‌ ئه‌به‌ن.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌