شـێـخ بـایـز و تـه‌نـز و بـه‌زم

وتار/ 22/06/2018 895 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

شـێـخ بـایـز و تـه‌نـز و بـه‌زم
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

 
كاك شێخ بایز له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و پۆست شاعیرو قسه‌ شیرین بوو ، جارێكیان له‌ ته‌ك كاك فاروق نه‌سره‌دینا لای بووین ، پاش زۆر قسه‌و باس وتی با یه‌ك دوو پارستۆڵتان بۆ بنووسم ، من وتم سه‌رم ژان ناكا ، ئه‌ وان پێكه‌نین و كاك فاروق وتی مه‌به‌ستی پاره‌یه‌ ، ئێمه‌ سوپاسیمان كردو وتمان پێویستمان نیه‌ ،له‌ ماڵی خۆیشیان باسی شیعرو شیعری هه‌جوو زۆر شتمان كرد ، من جاریترو كه‌ له‌ ژیاندا بووه‌ له‌ باره‌یه‌وه‌ قسه‌م هه‌بووه‌ و نوسیومه‌ ، ئه‌م ته‌نزه‌ شیعره‌ به‌ یادی ئه‌و پیاوه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌وی تیایه‌ ، هه‌ڵبه‌ت كاتی خۆی بڵاو بوه‌ته‌وه‌ .

 


له‌ مالكی توڕه‌یه‌ هیچ وه‌ختی وازی نیه‌
ئه‌گه‌ر پاره‌ش بنێرێ‌ كاك سه‌فین رازی نیه‌
ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌ڵێت كاتی ده‌ستبازی نیه‌
له‌ به‌ین به‌غداو هه‌ولێرا دادوه‌رو قازی نیه‌


- - - -
وه‌زاره‌تی دارایی وه‌كو قاسه‌ی به‌تاڵه‌
ره‌شید تاهیر له‌ شاشه‌و شێخ بایز واله‌ماڵه‌
پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ نامه‌ باسی ده‌كات ئه‌م حاڵه‌
بۆ نێچیرڤان ده‌نوسێ‌ به‌ بێ‌ موچه‌ ژیان تاڵه‌


- - - -
پاره‌له‌و سویسرایه‌ زۆرو زه‌وه‌ندو كاشه‌
گۆشت و پیتزا گرانه‌ جا نۆره‌ی ته‌ڕه‌ماشه‌
حاجی ووتی درۆیه‌ خوا ئه‌وه‌ بگرێ‌ باشه‌
بازاڕو ده‌رو دوكان چاویان وا له‌ مه‌عاشه‌


- - - -
نه‌وت هه‌یه‌و پاره‌ نیه‌ لێده‌ به‌زمه‌كه‌ خۆشه‌
خاوه‌ن قه‌رز شپرزه‌ قه‌رزار لات و نه‌خۆشه‌
شه‌هرستانی به‌ كه‌یف و مالكی زۆر به‌ جۆشه‌
خه‌تا باری سه‌ره‌كی ئه‌ردۆو ئۆباماو بۆشه‌


- - -
حه‌مه‌ ئیزاعه‌ ده‌ڵێت گه‌ر حكومه‌تی ئا وابێ‌
منیش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌م پێویستم به‌ كه‌س نابێ‌
نه‌وه‌زیرم گه‌ره‌كه‌ نه‌راوێژكاری " بابێ‌ "
ناكرێ‌ پێ‌ له‌ توركیاو بوجه‌كه‌ له‌ به‌غا بێ‌

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌