شه‌هیدى سه‌ركرده ده‌یوت به‌رده‌وام بن
وتار/
06/10/2016
970 جار بینراوە
مه‌عروف مه‌جید
شه‌هیدى سه‌ركرده ده‌یوت به‌رده‌وام بن
مه‌عروف مه‌جید
پێشتر ئاشنایه‌تیمان
هه‌بوو له كۆتایی سالانى نه‌وه‌ده‌كان به‌لاَم
به‌و شێوه‌یه نا له دواى ساڵى 2003 ئه‌و كاته‌ى شارى كه‌ركوك رزگار كرا و باره‌گاى
حزبه كان گه‌رایه‌وه بۆ ناو شاره‌كه, دواى چه‌ند مانگیگ شه‌هیدى سه‌ركرده مامۆستا
سه‌نگاوى كرا به به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى كۆمه‌لى ئیسلامى و به‌خۆى و خانه‌واده
به‌رێزه‌كه‌یه‌وه هاته شارى كه‌ركوك , به‌لاَم
نه‌ك وه‌ك به‌رپرسانى تر بچێته خانوى تایبه‌ت و ده‌یان پاسه‌وان دابین بكات بۆ
پارێزگاریكردن له خۆى و مال و مندالى و هه‌ر ئه‌و ساده‌ییه‌ش بوو به‌رده‌وام منداڵه‌كانى
له‌گه‌ڵ منداڵى پێشمه‌رگه‌كانى مه‌ڵبه‌ند ده‌چوون بۆ خوێندنگاكان نه قوتابخانه‌ى
تایبه‌ت و نه‌ئۆتۆمبیل وپاسه‌وانیان نه‌بوو , زۆرم لاسه‌یربوو ئه‌رى ده‌بێت ئه‌م پیاوه
, چى شتێك وا دڵنیایی كردبیـَت
كه هیچ كات سڵ له مردن نه‌كاته‌وه و دلنیابوو مردن وژیان ته‌نها به ده‌ستى په‌روه‌ردگاره
,بۆیه زۆربه‌ى كاته‌كان له‌گه‌ڵ به‌نده‌دا ده‌چوینه بازار به‌تایبه‌تى كتیبَخانه‌كان
وبازارى خان خورما و چه‌ند شوێنێكى تر, زۆركات ده‌م وت مامۆستا ناكرىَ به‌و شێوه‌یه بچیته بازار ئه‌ویش ده‌یوت گوێى مه‌ده‌رى.
له‌كاتى ده‌سگیركردنى
ئه‌میرى كۆمه‌لى ئیسلامى و چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى و برایانى پاسه‌وان له‌لایه‌ن
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه له هه‌مان كاتدا نوسینگه‌ى به‌غدادى كۆمه‌لى ئیسلامى ده‌ستى
به‌سه‌ردا گیراو چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى ده‌سگیركران, و له هه‌رێمى
كوردستانیش باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى و مه‌ڵبه‌ندى رانیه ته‌سلیمى حكومه‌ت كرایه‌وه
, به‌راستى بارودۆخێكى زۆر ناخۆش روى كردبویه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى كۆمه‌ڵ ,به‌تایبه‌تى
له شارى كه‌ركوك , له‌و باوه‌ره‌دابوین باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى كۆمه‌ڵیش ده‌ستى
به‌سه‌ردا بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشتر بیناى ئه‌من بوو ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر به‌ى
كات ده‌هاتنه سه‌رمان و ده‌یان پشكنى زۆربه‌ى كات له نیوه‌ى شه‌و ده‌هاتن و كات
و ساتیان بۆ نه‌بوو , زۆرجار ئێمه‌ش داوامان ده‌كرد كه هیچ نه‌بێت له رێگه‌ى پارێزگارى
كه‌ركوكه‌وه دڵنیاییه‌كمان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌ردى شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم
نه‌برێین , له‌و كاته‌دا شه‌هیدى سه‌ركرده مامۆستا سه‌نگاوى خوا لێى خۆش بێت ده‌یفه‌رموو,
برایان هیچ خه‌م مه‌خۆن , هیچ كات خواى گه‌وره داواى ئه‌وه‌ى له به‌نده‌كانى نه‌كردووه
كه ته‌نها ده‌بێت له بیناى به‌رز و چه‌ند قات و مواسه‌فات كار و بانگه‌وازى ئیسلامى
بكات , سوێند به‌خوا له گه‌یاندنى كارى ئیسلامى كۆڵ ناده‌ین, ئه‌گه‌ر كار و چالاكییه‌كانى
مه‌ڵبه‌ندو رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ببه‌ینه ژێرخێمه‌یه‌ك و له‌و چۆله‌َوانییه‌دا
هه‌ڵى بده‌ین , كارى خۆمان راناگرین و به‌رده‌وام ده‌بین , گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه
به‌رده‌وام بین له گه‌یاندنى به‌رنامه‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار , ئیتر بۆ خه‌فه‌ت
له‌وه ده‌خۆن بینامان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه یان مقه‌ره‌كانمان پێ چۆڵ ده‌كه‌ن .
به‌راستى ئه‌م وته‌یه‌ى
مامۆستاى خۆشه‌ویست تاوه‌كو ئێستا له گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه , و هه‌میشه هانم
ده‌دات كه كارى خۆمان بكه‌ین گرنگ نییه ئه‌و شوینه‌ى كه كاره‌كه‌ی لێ ئه‌نجام
ده‌ده‌ى گرنك ئه‌وه‌یه ئه‌و بانگه‌وازه‌ى كه كردووته تا چه‌ند خه‌ڵكى سودى لێوه‌رگرتووه
, به‌راستى هه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌رو قه‌ناعه‌ته بوو واى له شه‌هیدى سه‌ركرده مامۆستاسه‌نگاوى
كرد كه بۆ دریژه پێدانى كارى بانگه‌واز و سیاسه‌ت بچێته شوێنێك كه خه‌ڵكى به
سه‌ردانیش نه‌یده‌توانى بچێـته ئه‌و شوێنه ئه‌ویش به‌غدادى پایته‌خت بوو , گوێى
نه‌ده‌دا به‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ره‌یان نا , زۆرترین چالاكى و جموجۆلى هه‌بوو به
شاهیدى هاورى و هاورێبازه‌كانى له په‌رله‌مانى عێراقدا , خواى گه‌وره مامۆستاى
ئازیز و خۆشه‌ویست و كاكه سه‌لاحى هاوه‌لى به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات كه له‌به‌روارى
5-9-2006له شارى به‌غدا به ده‌ستێكى ره‌ش و ناحه‌ز شه‌هید كرا.
نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید
-
مه‌عروف مه‌جید
28/06/2021
-
مه‌عروف مه‌جید
20/06/2021
-
مه‌عروف مه‌جید
13/02/2021
-
مه‌عروف مه‌جید
07/12/2020
-
مه‌عروف مه‌جید
04/11/2020
-
مه‌عروف مه‌جید
04/09/2020