ڕه‌خنه چیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن ؟
وتار/
19/06/2018
890 جار بینراوە
سه‌لیم میراوده‌لی
ڕه‌خنه چیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن ؟
ئایه ده‌سه‌ڵاتداران توانیویانه گوێ له ڕه‌خنه‌گرانی
بونیادنه‌ر بگرن ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
به درێژای 25 ساڵ حكومڕانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر
ڕه‌خنه گیراوه و به‌داخه‌وه كه‌متر سودیان لێ بینیوه و گوێیان بۆ ڕه‌خنه گران
ڕاگرتوه ،
ڕه‌خنه چه‌ندین جۆری هه‌یه
1- ڕه‌خنه گری بونیاتنان و دڵسۆز ئه‌و كه‌سانه‌ن
ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌كان پیشانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات
بپارێزن به دڵسۆزی و به هێمنی پێشنیار ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه له كاره سلبیه‌كانی
حكومه‌ت ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی جوانتری هه‌بێت و نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات
به‌هێزتر بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه ده‌گرن كار و كرده‌وه‌یان یه‌كه ده‌بێت
ئه‌وانه گوێیان لێ ڕابگرن و تێبینهكانیان به هه‌ند وه‌ربگرن ،
ڕه‌خنه‌ی خۆ ده‌رخستن
ئه‌و جۆره ڕه‌خنه گرانه ته‌نها له‌سه‌ر میدیاكان قسه
ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیان ناسێت زۆر به ئاسانی ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن و
شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نیه له كاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ، ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر
و دووڕوو
ئه‌وانه‌ن هه‌رگیز ڕاستیه‌كان نابینن و ته‌نانه‌ت ناشیانه‌وێت
ڕاستیه‌كان ببینن خه‌تی چه‌وت به هه‌موو جوانیهكانیشدا دێنن ئه‌وانه ته‌نانه‌ت
بۆخۆشیان ڕاستگۆ نین ته‌نانه‌ت له گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنانیش
بێ به‌ری نین ته‌نانه‌ت تاوانباریشن كاریان ته‌نها تێكدانه و دوركه‌وتنه‌وه‌یه
له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن بێ به‌رین
له هه‌موو به‌ها مرۆڤیه‌كان هه‌ر جاره و بۆ كه‌سێك سه‌ما ده‌كه‌ن ،
ئه‌وانه زۆر مه‌ترسیدارن و ده‌بێت به ڕێگای یاساوه لێ
پرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و بواریان پێ نه‌درێت ببنه هۆی تێكدانی شیرازه‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ،
بۆیه بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت
كه سه‌یری میدیاكان ده‌كه‌یت نازانیت كێ هه تاونباره و كێ به‌رگری له گه‌ل ده‌كات
وه‌كو ئه‌و كابرای گوندیمان لێهاتوه ده‌بێت بڵێین كامه‌تان شه‌ریفن ،
ئه‌مڕۆ له هه‌مووكات زیاتر مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی
سامانی گشتی به درێژای ئه‌و 25 ساڵه هه‌ڵده‌درێته‌وه ،
ئه‌گه‌ر دادوه‌ری گشتی هه‌بێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌و
هه‌مووه خاوه‌ن مه‌له‌فانه بكات كه بونه‌ته هۆی برسیكردن و به‌هه‌دردانی سامانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان یان ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی
ده‌ستپاكی هه‌بێت هیچ پێویست ناكات به‌دوای ڕاستیه‌كان بگه‌ڕێت خۆشبه‌ختانه دزه‌كان
بۆخۆیان خۆبه‌خۆ ڕووی ڕاستی دزێویان بۆ گه‌ل ئاشكرا ده‌كه‌ن ،
هیوادارم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم سود له ڕابردوی تاڵی
ئه‌و 25 ساڵه حكومڕانیه‌ی خۆی وه‌ربگرێت كه بۆته هۆی لاوازبوونی ئینتیمای نیشتیمانی
و هه‌ڵگیرساندنی ده‌یان شه‌ڕی ناڕه‌واو به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و كۆچكردنی به هه‌زاران
لاو داهێنه‌رانی نیشتیمانه‌كه‌مان كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له هه‌مووكات زیاتر پێویستمان
پێیانه ، دووركهونه له‌وانه‌ی دووڕوون ته‌نها كاریان قهڵوكردنی خۆیان و خاوه‌نه‌كانیانه
.
ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتیمانهكهمه
و ڕووم له كه‌س نیه چونكه ده‌زانم هه‌موان ماڵیان له شوشه‌یه .
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی
-
سه‌لیم میراوده‌لی
21/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
16/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
14/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
02/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
20/06/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
07/06/2021