تیرۆریستان دژ به‌ په‌یامه‌كانی په‌روه‌ردگارن

وتار/ 14/06/2018 653 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

تیرۆریستان و ڕه‌شه‌ كوژان دژ به‌ په‌یامه‌كانی په‌روه‌ردگارن وه‌ مرۆڤایه‌تی
سه‌لیم میراوده‌لی
ئه‌گه‌رچی خوای گه‌وره‌ دژی سته‌م و توندوتیژیه‌ له‌ڕێگای  پێخه‌مبه‌ره‌كان (د.خ) و كتێبه‌ ئاسمانیه‌كان په‌یامی خۆی بۆ به‌نده‌كانی ناردوه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان بژین بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ك نه‌هاتوه‌ زڵم و سته‌م له‌ یه‌كتر بكه‌ن  ،ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ دڕنده‌ و دیكتاتۆره‌كانن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شه‌رم ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت یاری به‌ دین و به‌ها پیرۆزه‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌ناو ئاینی پیرۆزدا حه‌شارداوه‌ وه‌كو گورگن له‌ پێستی مه‌ڕدا نه‌یاره‌كانیان به‌ناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌سوتێنن له‌كاتێكدا خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاده‌میزاد ده‌كات ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك به‌بێ تاوان مرۆڤێك بكوژێت تاوانه‌كه‌ی هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی كوشتبێت په‌یامی پیرۆزی خوای گه‌وره‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان بونیاد بنێین
،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ وڵاتی بۆرما  به‌داخه‌وه‌ تیرۆریست و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی مسوڵمانان به‌بێ تاوان ده‌سوتێنن ئه‌وهاوڵاتیه‌  مسوڵمانه‌ خه‌ڵكی وڵاتی بۆرمایه‌  كه‌ جگه‌ له‌ مسوڵمان بوون هیچ شتێكی تر نیه‌ به‌بیانوی ئه‌و تیرۆریستانه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ ئه‌وه‌ی بێتاوانه‌ بێ ده‌سه‌ڵات و دیلی ده‌ستی سته‌م كارانه‌ ،
كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بێته‌ ده‌نگ به‌ یاسایه‌كی توند به‌گشت تیرۆریستان ڕه‌شه‌ كوژان جیهان بچێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ڕێگا نه‌درێت به‌م شێوه‌ نامرۆڤانه‌ تاوان ئه‌نجامبده‌ن توندو و تیژی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی قه‌ده‌غه‌ بكرێت  جا له‌سه‌ر هه‌ر دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت
،خوایه‌ بۆخاتری ناوه‌ جوانه‌كانت
ئه‌وه‌ی كه‌ زاڵمه‌ له‌ناوی به‌ریت و ڕسوای كه‌یت
ئه‌وانه‌ی سته‌میان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت بیان به‌خشیت و به‌ به‌هشتی خۆتیان شاد بكه‌یت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌