له (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی)یه‌وه بۆ (یونس راوی)
وتار/
13/06/2018
1758 جار بینراوە
كامه‌ران بابان زاده
له (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی)یه‌وه بۆ (یونس راوی)
كامه‌ران بابان زاده
12 سال پێش ئه‌مڕۆ له‌رانیه له سه‌نته‌ری
گه‌نجان له كۆڕێكی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) دانیشتم, هه‌تا قسه‌كانی ته‌واو كرد,
كه بریتی بوو له ناوه‌رۆكی ئه‌و كتیبه‌كه‌ی كه دواتر بڵاوی كرده‌وه به‌ناوی (سێكس‌و
شه‌رع‌و ژن له مێژووی ئیسلامدا ) .. دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌عات له‌سه‌ر یه‌ك
قسه‌ی كرد, مه‌غریب داهات‌و ده‌رفه‌ت نه‌مایه‌وه بۆ ره‌خنه‌و گفتوگۆ. ئه‌وكات وه‌كو
ته‌حدایه‌ك وتم : ئه‌م قسانه به ئه‌ندازه‌ی كاتی قسه‌كانی كاك مه‌ریوان كاتم ده‌وێ
بۆ ره‌خنه لێگرتن. داوا ده‌كه‌م دووباره له ده‌رفه‌تێكی نزیك ئه‌م كۆڕه
دووباره بێته‌وه به‌س ئه‌مجاره كاك مه‌ریوان گوێ له ره‌خنه‌كان بگرێ‌و كه‌متر
قسه بكات.
دوای مانگێك خۆشبه‌ختانه سه‌نته‌ری گه‌نجانی رانیه هه‌واڵیان
دامێ, مه‌ریوان دێته‌وه‌و داواكاری تۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
له رۆژی دیاری كرا‌و ئاماده بووین, ئه‌مجاره‌ش كاك مه‌ریوان
به‌ناوی ته‌واوكردنی هه‌ندێ بابه‌ت كه له كۆڕه‌كه‌ی پێشوو له بیری چووه, كاتی
پێویستی بۆ موداخه‌له نه‌هێشته‌وه.
له هه‌ردوو كوڕ به‌تایبه‌ت له هی دووه‌م, به چه‌ندان
مامۆستای به‌رێز (مه‌لا)م وت: ئاماده بن, ژماره‌ی مه‌لای ئاماده بوو نه‌ده‌گه‌یشته
2 بۆ سێ مه‌لا, كه‌چی كه كتێبه‌كه بڵاو بۆوه, به غیابی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
سه‌دان مه‌لا له‌سه‌ر مینبه‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر كرد, به به‌ڵگه‌وه هه‌ندێكیان كتێبه‌كه‌یان
نه‌خوێندبۆوه‌و ته‌واوی وتاری جومعه‌شیان بۆ ته‌رخان كرد.
ئه‌وانه‌ش وڵامی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یان دایه‌وه زۆر كه‌م
وڵامی زانستی‌و گفتوگۆی سه‌ركه‌وتووانه‌م دیت.
من بۆ خۆم كتێبه‌كه‌م به وردی خوێنده‌وه‌و له دوو ئێواره
كوڕیدا گویم له قسه‌كانی گرت, به‌راستی تێزێكی زۆر نازانستی پێ بوو, به‌س ئه‌وه
ته‌نیا مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌بوو, نا زانستی قسه‌ی كرد‌و نازانستی نوسینی بڵاوكرده‌وه,
به‌ڵكو زۆربه‌ی مامۆستا به‌رێزه‌كانیش بوون نا زانستی ره‌خنه‌یان ده‌گرت‌و حیواریان
ده‌كرد.
من له‌و رۆژگاره ئه‌و دێڕانه‌ی ره‌هه‌ندی مێژووییان هه‌بوو
كه‌وتمه شه‌ن‌و كه‌و كردنی, له‌وێدا گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پڕی بوو له هه‌ڵه,
زانیاری بێ سه‌رچاوه, یان سه‌رچاوه‌كانی ته‌نیا نوسینی هاوچه‌رخی ئاراسته كۆمونیسته‌كان
بوو.
له مه‌ڕ كوشتنی (حوسینی كوڕی عه‌لی) نوسیبووی: (له‌و
كاته حوسین له‌شه‌ڕی خوێناوی دا بوو له‌گه‌ڵا موعاویه له كه‌ربه‌لا حه‌سه‌نی
برای كه پیاوێكی زۆر سیكسی بوو له بازاری كوفه‌ی سه‌رقاڵی كڕینی كه‌نیزه‌ك
بوو...).
له‌كاتێكدا: یه‌كه‌م شه‌ڕی حوسین له سه‌رده‌می یه‌زیدی
كوڕی موعاویه بوو نه موعاویه خۆی, دووه‌م عوبێدڵڵای كوڕی زیاد والی یه‌زید له
كۆفه شه‌ڕی حوسینی كرد نه‌ك یه‌زید خۆی.. دووه‌م/ حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی له ساڵی
48 كۆچی مردووه‌و شه‌ڕی كه‌ربه‌لا له 61ی كۆچی دابووه, "واته 13 ساڵا پێش
شه‌ڕی كه‌ربه‌لا وه‌فاتی كردووه)
له بۆنه‌یه‌كدا ئه‌م ده‌قه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یم بۆ
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌رێزی ئاینی خوێنده‌وه, وتم: وڵامی ئێوه چی ده‌بێت؟
هه‌ر یه‌ك به‌جۆری ده‌یانوت: ئه‌م پیاوه مولحیده‌و دژی دینه, ماسۆنیه, ئاماژه‌یان
به هه‌ندێ فه‌رمووده دا له‌سه‌ر موباره‌كی حه‌سه‌ن‌و حوسه‌ین. كه حه‌سه‌نی كوڕی
عه‌لی پیاوێكی هێنده بێ شعور نیه‌و له‌و جۆره قسانه.
وتم/ زۆربه‌تان (البدایه‌و النهایه)و چه‌ندان كتیبی دیكه‌تان
لایه‌كه كه باسی ژیانی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین‌و شه‌ڕی كه‌ربه‌لا بكات... بۆ ئێوه په‌نا
نابه‌نه به‌ر وڵامی زانستی, هه‌تا كافرو مسوڵمان وه‌كو یه‌ك ئێوه به‌سه‌ر كه‌وتووو
مه‌ریوان به هه‌ڵه‌و ژێركه‌وتوو بزانی. باشه حه‌سه‌ن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی كه‌ربه‌لا
كه‌ی له ژیان دا مابوو هه‌تا سه‌رقاڵی كڕینی جاریه بێت؟!!
ئازیزانم: له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قسه‌كانی (یونس راوی)و یونس
راوییه‌كانی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌كان نابینم گه‌شه‌كردن‌و به‌ره‌و پێش چوون
رووی دا بێ له گفتوگۆیه‌كی زانستی و ئاقڵانی..
به‌رگری له راستیه‌كان چۆن به زمانه‌و به‌و شێوازه ده‌كرێ,
برام ئه‌و ده‌ڵێ: ئیسرا‌و میعراج نیه‌و نه‌بووه, بزانه به‌ڵگه‌ی چیه؟ به شێوه‌ی
زانستی وڵامی بده‌وه..
سكاڵا تۆماركردن‌و ته‌شهیرو شه‌ڕو سه‌نگه‌ر لێ گرتنی ناوێ..
له مێژووی نوێ‌و هاوچه‌رخدا وه‌كو ئێستا بزاڤی دینداری و رابوونی ئیسلامی‌و روو
له مزگه‌وت‌و ماڵی خوای وا گه‌شه‌دار نه‌بوو... قه‌ت وه‌كو ئێستا كتیبخانه‌كان
ئاوه‌دان نه‌بووه به سه‌رچاوه‌ی زۆر و زه‌به‌ند!!
بۆ وای لێهاتووه ئاسانترین رێگه بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و جۆره
قسانه چوونه سه‌ر مینبه‌ره به بێ خۆ ئاماده‌كردن‌و وڵامی زانستی به قسه‌ی عاتیفی‌و
دوور له مه‌نتیقی ره‌خنه‌و گفتوگۆ.. به‌ده‌نگی به‌رز هێرش بكه‌یت.. یان له تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه‌ی سۆزداری بكه‌یت.
ئه‌م شێوازه ته‌نیاو ته‌نیا خزمه‌ت به به‌رانبه‌ره‌كه‌ت
ده‌كات,, یونس راوی ماوه‌یه‌كی تر وه‌كو مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئیقامه‌ی پێ له وڵاتێكی
ئه‌وروپی وه‌رده‌گرێ.
له‌گه‌ڵا ئه‌و حاله‌ته خراپه‌ی خستمه‌ڕوو گویم له كوڕێكی
(د.عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی) بوو, زۆر جوان گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌ی كرد, له‌وانه‌یه لێره‌وه
له‌وێ چه‌ند مامۆستایه‌كی شاره‌زا زانسییانه به‌شداریان كردبێت, به‌ڵام زۆرینه‌ی
زۆری مینبه‌ره‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێویسته به‌خۆداچوونه‌وه بكه‌ن له
میتۆدی وڵام دانه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یونس راوی نیه به‌و
رای پێچه‌وانه له سه‌ر شاشه‌كان ده‌خاته‌ڕوو, هی دیكه‌ش هه‌ن بۆیه گه‌ڕانه‌وه
بۆ گفتوگۆی زانستی پێویسیه‌كی شه‌رعی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه.
ناكرێ دیدی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی, سۆران سیوكانی, یونس
راوی و هه‌ندێكی تر ببه‌ستینه‌وه به (عبدالكریم سروش) و (موحه‌مه‌د عابد الجابری)
له‌مه‌ڕ فیكری ئیسلامی و پرسی ده‌وڵه‌تداری, یان بیبه‌ستینه‌وه به (محه‌مه
شحرور) یان (عدنان ئیبراهیم) دیدی (شحرور) هه‌ندێ له‌و حاله‌تی ئه‌مانه‌ی لای خۆمان
نزیك بێته‌وه, من به وردی موتابعه‌ی بۆچوونه‌كانی هه‌موویان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت
عه‌دنان ئیبراهیم, پێم وایه پیاوێكی زۆر شاره‌زایه, ئیتر به‌نده‌ش بێ عه‌یب نابێ.
ئه‌وان له رێگه‌ی كتیب و موحازه‌ره‌و كۆره‌كانیان له‌سه‌ر
سیدی‌و له یوتوپ و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دیدی خۆیان گه‌یاندووه.
ده‌بێ ئه‌وه بزانین (شحرور) له‌گه‌ڵا رای پێچه‌وانه‌مان
له‌گه‌ڵیدا به‌ڵام به‌راستی خوێنده‌واره, ئه‌م چه‌ند ناوه‌ی لای ئێمه زۆر نه‌خوێنده‌وارن,
شاره‌زاییه‌كه‌یان زۆر كه‌مه‌و قسه له بابه‌تی زۆر ئاڵۆز ده‌كه‌ن.
ده‌مێنێته‌وه ره‌وتی ئیسلامی‌و زانایانی خه‌مخۆر ژیرانه
به شێوه‌ی زانستی بێنه سه‌ر خه‌ت, دوور له ته‌كفیر‌و ته‌شهیر گفتوگۆیان بكه‌ن.
ده‌بێ خۆ دووربگرین له‌و شێوازه‌ی زانایانی سعودیه
گرتوویانه‌ته به‌ر ئه‌ویش ده‌ستبردن بۆ ئیمانی به‌رانبه‌ر له‌كاتی هه‌لسه‌نگاندن‌و
موناقشه‌ی فیكری به‌رانبه‌ر.. ئێمه گفتوگۆی زانستی ده‌كه‌ین به په‌نابردنه به‌ر
به‌ڵگه‌و وڵامی مه‌نتیقی‌و قه‌ناعه‌ت پێكراو..
نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده