دیموكراسیه‌ت له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێرا

وتار/ 06/06/2018 660 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

دیموكراسیه‌ت له‌ نێوان به‌غداو هه‌ولێرا

 

یه‌كه‌م : ئه‌و گفت و گۆو كێبڕكێیه‌ی ئێستا له‌ پارله‌مان و حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ساخته‌و ته‌زویری هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان بوایه‌ ده‌مێك بوو چه‌كی تیا به‌كار هاتبوو ، ئه‌وه‌ زندوێتیه‌ له‌ پارله‌مانی عێراق هه‌یه‌ ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ بۆكس و شه‌ق به‌ربنه‌ وێزه‌ی پارله‌مانتاران .
دووه‌م : سه‌ره‌ڕای قسه‌ی سه‌رۆك كۆمارو لایه‌نه‌ ته‌زویرچیه‌كان كه‌ نابێ‌ ده‌سكاری ئه‌نجامه‌كان بكرێ‌ ، په‌رله‌مان بڕیاری خۆی داو تۆپه‌كه‌ی فڕێدایه‌ به‌رده‌م دادگای فیدراڵی ، لێره‌ له‌ بری گه‌نگه‌شه‌ی دیموكراسی رێگریان له‌ سه‌رۆكی پارله‌مان كرد و چه‌كیان لێڕاكێشا .
سێیه‌م : له‌وێ‌ پارله‌مان كاره‌كانی كۆمیسیۆن هه‌ڵده‌په‌سێرێت ، لێره‌ ئه‌نجومه‌نێكی شورای حزبی له‌ شكۆی پارله‌مان ئه‌دات .
چواره‌م : هه‌رچی ده‌گوزه‌رێت له‌ به‌غدا سوپاو هێزی چه‌كدار دوره‌ په‌رێزن لێی و ده‌ست وه‌ردان ناكه‌ن ، لێره‌ به‌ هه‌زاران چه‌كدار ده‌خێرته‌ سه‌ر جاده‌ بۆ سزادانی پارله‌مانتارێك و چه‌كدار بۆ هه‌موو شتێك به‌ كار دێنن بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت .
پێنجه‌م : ئه‌و هه‌موو گێرمه‌و كێشه‌یه‌ هه‌یه‌و كه‌س ته‌خوین نه‌كراوه‌و به‌ كه‌سیش نه‌وتراوه‌ بڕۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ، لێره‌ هیچ نه‌بووبوو له‌ سه‌ر رای جیاواز له‌ باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ جاش هه‌ڕه‌شه‌ی خیانه‌ت و ده‌ركردنی له‌ نیشتمان په‌روه‌ر ده‌كرد .
راستی به‌ غدا بۆ من هه‌ر به‌غدای ئه‌نفال و كیمیاباران و سته‌مكاریه‌ و هه‌ولێریش پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌قیقه‌ته‌كه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێم چاو له‌ به‌غدا بكه‌ن ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترا ئێمه‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌ین .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌