ململانێی ئه‌مریكا و كۆریای باكور ، به‌ره‌و كوێ ؟
وتار/
29/05/2018
548 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
ململانێی ئه‌مریكا و كۆریای باكور ، به‌ره‌و كوێ ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• دوای نزیكه‌ی 65 ساڵ له دژایه‌تی و ململانێی یه‌كتر له‌نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوردا،و دوای ئه‌وه‌ی كه 3 سالاَن شه‌ڕی ناوخۆی دوو كۆریاكه به‌رده‌وام بوو،به‌لاَم هیچ كامیان سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستنه‌هێنا و دواتر به ئاگربه‌ستێكی كاتی جه‌نگه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا له‌ساڵی 1953دا و ئیدی له‌و كاته‌وه هه‌ریه‌كه له‌كۆریاكانی باشوور و باكور بونه‌ته ته‌ره‌فگیری بلۆكێك له بلۆكی زلهێزه‌كانی ئه‌و كاته كه تازه به‌تازه خه‌توخاڵی جه‌نگی سارد سه‌ریهه‌ڵدابوو له‌نێوان سه‌رمایه‌ری و سۆسیالیستی‌دا به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤێتی جاران.به‌م شێوه‌یه كۆریای باشوور بوه لایه‌نگری ئه‌مریكا و چوه‌ناو بلۆكی سه‌رمایه‌داری و كه‌وته ژێر سایه‌ی پارێزگاری په‌یمانی ناتۆوه و ئیدی بوه یه‌كێك له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كانی دونیا و سیسته‌مێكی دیموكراسی و ئازادیشی تێدا دامه‌زرا و بوه دووه‌م هاوپه‌یمانی گرنگ له ناوچه‌ی ده‌ریای كۆریادا دوای یابانی زه‌به‌لاحی ئابوری،له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆریای باكور بوه لایه‌نگری سیسته‌م و بلۆكی سۆسیالستی و بوه خاوه‌نی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری و شمولی و تاكڕه‌وی و بنه‌ماڵه‌یی كه له‌ماوه‌ی 65 ساڵدا ته‌نها باپیر و باوك و كوڕێك بونه‌ته سه‌ركۆماری ئه‌و ولاَته و ولاَته‌كه‌ش بۆته زیندانێكی گه‌وره و ساڵ به‌ساڵ دواكه‌وتووتر و هه‌ژارتر ده‌بێت له‌سایه‌ی سیسته‌می سۆسیالیستی و تاكڕه‌وی و سه‌ربازیدا و هه‌رچی داهاتی ولاَتیشه ده‌درێته به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی.
• ئاشكرایه قۆناغی جه‌نگی سارد له‌زۆر ڕوه‌وه بۆته مایه‌ی زیانگه‌یاندنی گه‌وره و ماڵوێرانی بۆ زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و ولاَتانه‌ی كه‌وتبونه خولگه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی جارانه‌وه،وئه‌نجامیش دوای نزیكه‌ی40 ساڵ ململانێ بلۆكی سۆسیالیستی به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتی له‌ساڵی 1990دا و ئازادبونی كۆماره‌كانی و هه‌ڵكردنی باهۆزی دیموكراسی و هاتنه كایه‌ی سیسته‌مێكی نوێی جیهانی تاك جه‌مسه‌ری به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و ڕۆژئاواییه‌كان،ئیدی دونیا پێی نایه قۆناغێكی تازه‌وه كه جیهانگیری بوو، ئه‌مریكاش بوه بالاَده‌ستی یه‌كه‌م له‌دونیادا.له‌گه‌ڵیشدا كه‌وته دژایه‌تیكردن و هه‌وڵی ڕووخاندنی ڕژێمه تاكڕه‌و و شمولی و سه‌ربازیه‌كان یان تیرۆریست یان ئه‌وانه‌ی داڵده‌ی تیرۆریستانیان ده‌داو ژماره‌یه‌ك ولاَتی خسته ناو لیستی ڕه‌شی سزادان و گه‌مارۆی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیه‌وه،له‌و ولاَتانه‌ش ئێران و كۆریای باكور و ئه‌فغانستان و عێراق و سوریا و لیبیا‌و ...هتد. بوون.ئه‌وه‌تا ماوه‌ی 27 ساڵه ئه‌مریكا گه‌ره‌كێتی كۆریای باكور له‌و سیسته‌مه ڕزگار بكات و ناوچه‌كه و دونیاش له‌مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆمی دووربخاته‌وه و هه‌ندێك جار له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كردن و زۆر جارانیش له‌ڕێگه‌ی جاسوسی و دیپلۆماسیه‌وه هه‌وڵیداوه،به‌لاَم هێچ كامیان سه‌ركه‌وتو نه‌بوه.
• به‌لاَم له‌ئێستادا و دوای هاتنه سه‌ر كاری دۆناڵد ترامپ و ئیداره‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی و له‌ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونیدا به ئاشكرا و نهێنی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆریای باكوری داوه‌و ویستویه‌تی ئه‌و ململانێ درێژخایه‌نه‌ی نێوانیان خاوبكاته‌وه و به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌نگاو بنێت،له ئێستادا خۆشبه‌ختانه توانراوه كه نزیكبونه‌وه و لێكتێگه‌شتن دروست ببێت،ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا به ئاشتبونه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆریا و سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی كۆریای باكور بوو بۆ یه‌كه‌م جار بۆ كۆریای باشوور و ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌نگاونانی كرداره‌كی به‌و ئاڕاسته‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا فشاری بازرگانی خسته سه‌ر چین وه‌ك پاڵپشتی یه‌كه‌م و گه‌وره‌ی كۆریای باكور بۆ هاندانی به‌و ئاڕاسته‌یه وبه‌هه‌مان شێوه‌ش سازشكردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕوسیادا له‌سه‌ر سوریا.
له ئێستادا و دوای چه‌ندین سه‌ردانی نهێنی توانراوه كه په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه و ئه‌مریكا و كۆریای باكوریش نیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ ئاشتی و ئاشبونه‌وه ده‌رببڕن،ئه‌وه‌تا هه‌ردوولا بڕیاریان داوه‌كه له 12/6/2018دا و له ولاَتی سه‌نگافوره هه‌ردوو سه‌رۆك ترامپ و كیم ئێڵ جۆن كۆببنه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش 24/5/2018 كۆریای باكور بڕیاریداوه كه ناوچه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كانی دابخات و پێشتریش 3 هاولاَتی ئه‌مریكی ئازادكردبوو كه چه‌ندین ساڵ بوو ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌لایه‌ن كۆریاوه.
• ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باكور به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی دونیا و نه‌هێشتنی بارگرژیه‌كان و پاراستنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له كاولكاریه‌كی بێوێنه و هاندانی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌لاَتدارانه‌ی تریش بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی جێگیركردنی ئاشتی جیهانی.ئه‌مریكا زۆر مه‌به‌ستێتی كۆریای باكور بێنێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئاشتی كۆریای باشور و یابانیش بپارێزێت وه‌ك دوو هاپه‌یمانی سه‌ره‌كی خۆی و به‌مه‌ش ده‌توانێت له‌لایه‌ك دۆستێكی تر بۆخۆی زیاد بكات و گه‌مارۆی هه‌ریه‌كه له ڕوسیا و چین و ئێرانیش بدات و ده‌ستوپه‌نجه و نینۆكه‌كانیان كورتبكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانیان كه‌م و بێكاریگه‌ر بهێڵێته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بتوانێت سیاسه‌ت و پلانه‌كانی خۆی له‌دونیادا و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست سه‌ربخات و هاوپه‌یمانه دێرین و نوێكانیشی بپارێزێت له ئیسڕائیل و ولاَته عه‌ره‌بیه كه‌نداویه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌نه‌وت و غازی سروشتی.
• به‌لاَم ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و نیه‌ته باشانه‌ی هه‌ردوولا،پێناچێت كه به سانایی بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی و سه‌ركه‌وتن و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و به‌رزی و نشێوی زۆری له ڕێگادایه و هه‌موو كات پێبینی خراپبوون و تێكچوونی لێده‌كرێت.،ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ڕۆ 25/5/2018سه‌رۆك ترامپ واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور كه بڕیاریان لێدابوو هه‌ڵوه‌شانده‌وه،چونكه لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ئه‌م نزیكبونه‌وانه‌ش زۆرن و پیلانی خۆیان هه‌یه بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و تێكدانی هه‌موو ڕیسكه‌ی ئه‌مریكا له‌دونیاو ناوچه‌كه‌شدا و ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له چین و ڕوسیا‌و ئێران بێ خه‌م دانانیشن، چونكه باش ده‌زانن كه سه‌ركه‌وتن و به ئامانج گه‌یشتنی ڕێكه‌وتن و ئاشتبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باكور و خاوبونه‌وه‌ی ململانێكانیان هه‌موو هاوكێشه و هاوسه‌نگی هێزه‌كان له‌دونیادا هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و ده‌بێت هه‌موان جارێكی تر به‌سه‌ر حساب و پلانه‌كانیاندا بچنه‌وه و خۆبگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغ و دۆخه نوێیه‌ی كه دێته كایه‌وه.ئیدی قۆناغی ولاَتانی ده‌رچوو له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رده‌می تیرۆر‌و پشتیوانی تیرۆریستانیش نامێنێت و مرۆڤایه‌تیش ئاهێكی دڵخۆشی پیادا دێته‌وه و له‌جیاتی ڕووكردنه شه‌ڕ و ململانێ خوێناویه‌كان ڕووده‌كاته گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021