ئایا عه‌یبه شان ماچكردنی موقته‌دا سه‌دڕ؟!
وتار/
26/05/2018
749 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
ئایا
عه‌یبه شان ماچكردنی موقته‌دا سه‌دڕ؟!
عه‌لی
سیرینی
شانده‌كه‌ی
پارتی، زۆر زه‌لیلانه و هه‌ژارانه له ڕووی دیپڵۆماسیه‌وه، شانی موقته‌دا سه‌دڕیان
ماچ كرد. ئه‌مه له ساده‌ترین مانا، به لای منه‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ندامان
و كادیرانی باڵای ئه‌م حزبه و حزبه‌كانی تری كوردستان، ڕۆژانه خه‌ریكی خۆ په‌روه‌رده
كردن و خۆ فێر كردن نین، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ساده‌ی ئه‌م وڵاته ڕۆژ و شه‌و
به‌ڕێ ده‌كه‌ن و عه‌فه‌ویانه كار و باره‌كانی به ده‌ستی خۆ ڕسكانه‌ی ڕێڕه‌وی ژیان
ده‌سپێرێن.
له‌م
دیمه‌نه‌دا، عه‌قڵی ساده، بێگومان، باسی ڕووداوه‌كه ده‌كات و مامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌ی
له ئاست ده‌ستخۆشیلێكردن یان توانج لێدان تێپه‌ڕ ناكات. كابرا گه‌ر پارتی بێت ده‌ستخۆشی
له‌م كاره ده‌كات و پێی باشه. نه‌یاری پارتیش، به ته‌نز و گاڵته‌وه، توانج ده‌هاوێت.
به‌ڵام گرنگه ئێمه له قووڵاییه‌وه باسی هۆكار و ده‌رهاوێشته‌كانی بكه‌ین.
شرۆڤه‌كردنی
ئه‌م ڕووداوه زۆر گرنگه و یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی كاری تیا ده‌كه‌م. موقته‌دا
سه‌در، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 44 ساڵه. نه له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه، نه له ڕووی
زانسته‌وه هێشتان پێ نه‌گه‌ییه‌وه، به به‌راورد به مه‌ڕجه‌ع و كه‌سایه‌تیه‌كانی
تری عێراق. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته لاواز و شه‌رمنانه‌ی به ناو سیاسه‌تمه‌داری
كورد تێیده‌كه‌وێت، جێگای تێڕامانه. تێڕامانه‌كه‌ش زۆر جار له‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت،
كه ئایا بۆ هه‌مان ئه‌م به‌ناو سیاسه‌تمه‌دارانه، به‌رامبه‌ر به زانایانی ئیسلام،
یان كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كانی كوردستان، هه‌مان ڕه‌فتاریان نیه؟ بۆ نمونه كاتێك
هێرۆ تاڵه‌بانی، یان شاناز یان ئاڵا ده‌چنه به‌رده‌م پیاوێكی ئایینی شیعه، ده‌بینیت
ته‌واو خۆیان داپۆشیوه و وه‌كو قوتابیه‌كی سه‌ره‌تایی داده‌نیشن و نیشانه‌كانی
ترس و ڕه‌هبه‌ت و شه‌رم پێیاندا ده‌چۆڕێته‌وه. كه‌چی به‌رامبه‌ر به زانای ئیسلام،
یان كه‌سایه‌تی ئیسلامیی كورد، زۆر بێ منه‌تانه و بێ شه‌رمانه داده‌نیشن و سه‌رپۆش
ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت قاچه‌كانیان ڕاده‌كێشن!
هه‌مان
شت، سه‌باره‌ت به ناو سیاسه‌تمه‌دارانی پیاو له هه‌ردوولا، پارتی و یه‌كێتی، چه‌ندین
جار دووباره ده‌بێته‌وه. ئنجا چ كورده‌كه بچێته ماڵی ئه‌وان، یان ئه‌وان بێنه
ماڵی كورد. ئه‌م ڕه‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وته‌ش به‌رامبه‌ر هه‌موو بێگانه‌كان هه‌یه،
كه ئه‌م به‌سته‌زمانه كوردانه‌ی خۆمان، له ترس و له‌رزدا وه‌ك ته‌یرێكی ترسا‌و
ده‌كه‌ونه‌وه ناو خۆیان و وێك دێنه‌وه! به‌ڵام له ساده‌ترین به‌راورد دا،
ده‌كرێ پرسیار بكه‌ین، بۆ زانای ئیسلام له كوردستان، ڕیشی ده‌سوتێنرێت و ده‌كوژرێت
و ڕیسوا ده‌كرێت و تێهه‌ڵده‌درێت، به‌ڵام هه‌مان ئه‌م كورده، ڕێزێكی پڕ شكۆمه‌ندیی
له پیاوی ئایینی مه‌سیحی یان شیعه یان جوله‌كه ده‌گرێت؟!
من
له ڕابردوو، ده‌رباره‌ی بانه‌غه‌ی ده‌روونیی كورد چه‌ندین وتارم نوسیوه، به‌ڵام
له نێو كورد، ته‌نانه‌ت ده‌ستنیشانكردنی زام و برینیش نابێـته هۆی كاردانه‌وه،
به هیوای چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كانی
كورد، كه حه‌زی لێیه ژیان به هه‌ڕه‌مه‌كیی بباته سه‌ر، خۆ ڕسكانه ڕۆژ و شه‌وی
به‌ڕێ بكات. تا ئێستا كورد ده‌زگایه‌كی نیه كاتێك دیڕاسه‌یه‌ك یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
له بوارێكی ئه‌م میلله‌ته ده‌كرێت به‌دوادا چوونی بۆ بكات. له به‌ر ئه‌وه ته‌واوی
ئه‌و نوسینانه‌ی ده‌كرێن به هه‌وادا ده‌ڕۆن، به‌م نوسینه‌شه‌وه كه ئێستا خه‌ریكی
نوسینیمه! ئه‌ی بۆ ده‌ینوسم؟ ته‌نها ویژدانی خۆ ئاسوده‌كردنه و هیچی تر!
به‌لای
منه‌وه چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م ڕه‌فتار و هه‌ڵس و كه‌وته نه‌شیاوه‌ی كورد ده‌یكات،
به تایبه‌تی، له نێو ئه‌و چینه‌ی پێی ده‌گوترێ سیاسه‌تمه‌دار. هۆكاره‌كانیش له‌م
خاڵانه‌دا ده‌بینمه‌وه:
یه‌كه‌م:
پێكهاته‌ی میلله‌تی كورد پێكاته‌یه‌كی فره چینه، واته چین و ئاسته‌كانی جیان.
ئه‌م پێكهاته‌یه له بنه‌ڕه‌تدا له ئاغا و به‌گ و شێخ و چینی هه‌ژار و كاسبكار و
ڕه‌عیه‌ت به گشتیی پێك دێت. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م چینانه په‌یوه‌ندی بوغز و كینه
و حه‌سودیی و پێشبڕكێیه. واته هه‌ستی دوژمنداری له نێو ئه‌م بازنه‌یه‌دا خۆی مه‌ڵاس
داوه. هه‌ستی چینه‌كانی ناو ئه‌م بازنه‌یه‌ش به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه‌ی بازنه،
ئنجا عه‌ره‌ب بێت، تورك، فارس، یان هه‌ر شوناسێكی تر بێت؛ هه‌ستی حه‌ز و ئاره‌زووه
بۆ په‌یداكردنی پشت و په‌نا و یارمه‌تیی و هێز، بۆ به‌زاندنی ڕكه‌به‌ره‌كانی ناو
بازنه (پێكهاته‌یه‌كی كورد به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌یه‌كی تری كورد). زۆر به
ئاسانیی، چونكه پێشبڕكێ و ململانێ له نێو خودی ئه‌م چینانه‌ی ناو بازنه‌كه‌یه،
كه پێی ده‌گوترێت كورد، نه‌ك له نێوان ئه‌م چینانه و ده‌ره‌وه‌ی بازنه. ئه‌گه‌ر
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له مێژوودا ڕووی دابێت ، ئه‌مه ئاڕاسته‌یه‌كی تر بووه و هۆكار
و ده‌رهاوێشته‌ی خۆی هه‌بووه، لێره‌دا مه‌ودا نیه باسی بكه‌م.
دووه‌م:
په‌روه‌رده‌ی خێزان له نێ، كورد، به گشتیی، په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست نیه. بۆ
نمونه له كوردستان، له منداڵیه‌وه، منداڵانی كوردستان ده‌بنه پـێـڕ و گروپی جیای
كۆڵان و گه‌ڕه‌ك. پیشه‌ی ئه‌م پێڕ و گروپانه، چه‌قۆ كێشیی و جنێو شه‌ڕانگێزیه دژ
به یه‌كتر. هه‌ر خێزانێكیش به‌م شێوه منداڵه‌كانی په‌روه‌رده نه‌كات، به ترسنۆك
ده‌ناسێندرێن و ده‌سته‌مۆی ئه‌م واقیعه نه‌خۆشه ده‌بن. كاتێكیش ئه‌م منداڵانه
گه‌وره ده‌بن، سایكۆلۆجیه‌تیی منداڵیی له گه‌ڵ خۆیان دێنن، به هه‌مان زه‌ینی چه‌قۆكێشیی
و جنێو و شه‌ڕانگێزیی مامه‌ڵه‌ی ده‌روونیی له گه‌ڵ پێڕ و گروپه‌كانی تری
"هاونیشتمان"یانی خۆیان ده‌كه‌ن.
سێیه‌م:
ئه‌م چین و توێژانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێیان دا، منداڵانیان به شێوازی ته‌ندروست
په‌روه‌رده ناكه‌ن. ئاغا و ده‌ره‌به‌گ، منداڵانیان فێر ده‌كه‌ن به چاوی سوك ته‌ماشای
منداڵانی ڕه‌عیه‌ت بكه‌ن. شێخه‌كانیش به هه‌مان شێوه. ڕه‌عیه‌ته‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك گرێی
ده‌روونی خۆی هه‌یه، وه‌كو حه‌سودیی و شه‌ڕانگێزیی و ڕق لێبوونه‌وه. له نێو ئه‌م
چینه ڕه‌عیه‌ته، گروپی منداڵان دروست ده‌بن كه ده‌یانه‌وێ به زه‌بری چه‌قۆ و
ترس و شه‌ڕانگێزیی ئه‌م ئاغایه‌تیه بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، كه باوك و باپیرانیان
لێی مه‌حروم بوون. ئنجا كه گه‌وره‌ش ده‌بن، ئیتر ده‌بنه ڕكابه‌ر و پێشبڕكێكه‌ری
ئه‌وانیتر. له‌م حاڵه‌ته ده‌روونیه، گێچی حه‌سودیی و شه‌ڕانگێزیی، به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی
بازنه، له پله‌ی سفر دایه. چونكه كێشه‌ی نه‌وه‌كانی ناو بازنه له گه‌ڵ یه‌كتریه،
نه‌ك له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی بازنه. لێره‌شدا بێ ڕێزیی كردن ده‌بێته خوو و پیشه و
چه‌كی تۆڵه كردنه‌وه له ئه‌ندامانی نێو ئه‌م بازنه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه، ڕێگرتن
ده‌بێته كردارێكی نه‌خوازراو، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆ لاوازیت، سوكیت،
بێ هێزیت! له‌م حاڵه‌ته‌شدا، ماناكانی نه‌ته‌وه‌بوون، هاونیشتمانیبوون، هاوڵاتی
و...هتد ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه. منداڵانی چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ش كه زۆربه‌یان
ده‌سته‌ڵاتێكی ته‌قلیدیان بۆ به‌جێماوه، به پێی گۆڕانی سه‌رده‌م، هه‌مان ناوه‌ڕۆك
دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به چاوی نزم و ناحه‌زیی ته‌ماشای چینی گشتیی ڕه‌عیه‌ت ده‌كه‌ن
و هه‌موو جۆره سوكایه‌تیه‌ك و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كیان پێ ڕه‌وا ده‌بینن.
چواره‌م:
منداڵی په‌روه‌ده‌كراوی نێو ئه‌م بازنه‌یه، كه گه‌وره ده‌بن، هه‌موو هه‌وڵێكیان
به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵات و ده‌ستكه‌وته. پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیش بۆه‌م ده‌سته‌ڵات و
ده‌ستكه‌وته، له‌م شه‌ڕانگێزیی و بوغز و قینه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كه له باوك و
باپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
پێنجه‌م:
حزبه ئیسلامیه‌كان له سه‌رتای دروستبوونیانه‌وه، مه‌لا و شێخه‌كانیان ڕیسوا و
سوك كرد. ڕیسواكردن و سوكایه‌تیش به چه‌ندین جۆر خۆی نمایش كرد. یه‌كێك له‌م شێوازانه،
ئه‌وه بوو، كه حزبه ئیسلامیه‌كان مه‌لا و زانایانیان پۆلێن كردن، ئوه‌ی له گه‌ڵ
خۆیان بوایه ئه‌وه مه‌لا و زانای ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تریش
بوایه، ئه‌وه به سوك و ڕیسوا ده‌ژمێردرا. بێگومان ئه‌م زانا و مه‌لایانه‌ش هه‌ستیان
به‌مه كرد، ئه‌وانیش، به‌رامبه‌ر به ئیسلامیه‌كان توشی شه‌ڕانگێزیی و بوغز هاتن.
ئه‌و مه‌لا و زانایانه‌ش، كه سه‌ر به به‌ره‌ی ئیسلامیی یان عه‌لمانیی نه‌بوون،
پشتگوێخران و به بێ به‌ها خرانه نێو زبڵدانه‌كانی خۆیانه‌وه (ئیسلامیه‌كان و ئه‌وانیتر).
ده‌یان و سه‌دان نمونه‌مان هه‌ن. هه‌ر بۆ نمونه، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولواحید باره‌كیی
یه‌كێكه له‌م زانایانه كه فه‌رامۆش كراوه. مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلا به‌حركیی یه‌كێكی
تره له‌م زانایانه. مامۆستا مه‌لا ڕوشدی عوبێد عه‌قڕاویش به هه‌مان شێوه...هتد
كه ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامیی نمونه‌یان كه‌مه!
شه‌شه‌م:
ئیسلامیه‌كان، ئیسلامیان به‌و حزبایه‌تیه‌ی خۆیان سوك كرد! له نێو خۆیان په‌رته‌واز
و شه‌ڕانگێز و ناحه‌ز ده‌رچوون. سوكایه‌تیان به یه‌كتر كرد. ئه‌و زانا و كه‌سایه‌تیانه‌ی
نێو ئیسلامیه‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی له سه‌رووی حزب بن، خۆیان بچوك كرده‌وه. به
هۆی حه‌ز و ئاره‌زووی زه‌عامه‌ت و كه‌ش و فشیی، نه‌یانتوانیی وه‌ك مه‌ڕجه‌عێك بن بۆ
ئیسلامیه‌كان به گشتیی. له جیاتی ئه‌مه، چوون خۆیان بچوك كرده‌وه، بوون به
ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیی و سه‌رۆك و ئه‌میندار و سكرتێر و شتی له‌م بابه‌ته. كاتێكیش،
كه‌سێك، كه مه‌لایه و زانایه و ده‌بێـته حزبیی، ئیتر ئه‌و شكۆ و هه‌یبه‌ته‌ی
زانایه‌تیی، له خۆیدا داده‌ماڵێ و خۆی داده‌به‌زێنێته نێو ئاستی چه‌نه‌بازیی و
چه‌له‌حانێی به‌ناو سیاسه‌ت. ئه‌مه‌ش له پاڵ هۆكاره‌كانی تر، هۆكارێكی تره، كه
بۆ نمونه ئافره‌تانی حزبێكی عه‌لمانیی كوردستان، كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامیی
كورد سه‌ردانیان ده‌كات، به قاچی ڕووته‌وه له پێشی داده‌نیشن و ته‌نانه‌ت قاچه‌كانیان
درێژ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی بینیمان كاتێك هێرۆ له به‌رامبه‌ر به‌ڕێز مامۆستا
عه‌لی باپیر دانیشتبوو و قاچه ڕووته‌كانی درێژ كردبوون. به‌ڵام مه‌ڕجه‌عه‌كانی تری
وڵاتان، خۆیان بۆ ئه‌م ئاسته بچوك نه‌كردۆته‌وه، تا ئافره‌تێكی حزبی عه‌لمانیی یان
كادیرێك، جورئه‌تی ئه‌وه بكات به سوكیی ڕه‌فتار له گه‌ڵ ئه‌م مه‌ڕجه‌عه دینیه
بكات. نمونه‌ش زۆرن وه‌كو سیستانیی، خامه‌نه‌ئیی، سه‌دڕ...هتد.
هه‌فته‌م:
ئه‌م لایه‌نه ئایینیانه‌ی شیعه، چه‌كدارن و خاوه‌ن هێز و بازوون. مه‌ردی مه‌یدانن.
له‌وانه نین ده‌سته‌مۆی ژێر ده‌ستی نه‌یارانی عه‌لمانیی خۆیان بن، تا گه‌ر بۆ
نمونه له هه‌ڵبژاردن فێڵیان لێكرا و به ته‌زویر شكستیان پێ كردن، ده‌سته‌وسان
دابنیشن و بكڕوزێنه‌وه و بگریێن. نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه، زۆر پڕاگماتیانه له
ژیان تێگه‌یشتوون، ده‌زانن سیاسه‌ت چۆن ده‌كه‌ن.
هه‌شته‌م:
27 ساڵه، له كوردستان ئیسلام جه‌نگی له گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌م جه‌نگه هه‌ڵقوڵاوی
جه‌هل و نه‌فامیی نه‌وه‌كانی ئه‌م چینانه‌ن كه له نێو بازنه‌كه‌ی كوردن. هه‌ندێك
پاڵنه‌ری ده‌ره‌كییش هه‌بوون بۆ ئه‌م جه‌نگه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و وڵاتانی
ده‌وروبه‌ری كورد بوو، وه‌كو فارس و عه‌ره‌ب و تورك (له سه‌رده‌می جیا و كاتی جۆراوجۆر).
هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی ولاتانی ڕۆژئاوا بوو. به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نگه، ئه‌و
نۆكه‌رانه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌یان كرد، به‌وه خه‌ڵات كران به ھێز بكرێن، بۆ تێكدان و
له‌ناوبردنی جه‌وهه‌ری كوردبوون باڵا ده‌ست بكرێن. ئه‌مڕۆش ده‌بینین ڕۆژانه چ
كاره‌سات و دێوه‌زمه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه له نێو میلله‌تی كورد سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن،
كه مرۆڤی ته‌ندروست و خاوه‌ن عه‌قڵێكی سه‌لیم توشی ده‌رده‌سه‌ریی و كاره‌سات ده‌كه‌ن.
نۆیه‌م:
ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بۆ ئه‌م جه‌نگه كرد، خودی ئیسلامیه‌كان بوون. كه زۆر جاهیلانه
و نه‌فامانه له لایه‌ك دینه‌كه‌یان فه‌رامۆش كرد بۆ حزبایتیی و سیاسه‌ت، له لایه‌كی
تریشه‌وه زۆر نه‌زانانه حزبایه‌تیی و سیاسه‌تیان كرد. ئنجا به سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه
بوونه سوك و چروكی ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتێكی به ناو ناسیۆنالیی و عه‌لمانی كورد، كه
27 ساڵه به گه‌نده‌ڵیی و زوڵم و سته‌م، قڕانی بۆ كورد و شوناس و دینه‌كه‌ی هێناوه.
له
به‌ر ئه‌وه، كاتێك، كادیرانێكی پارتی و یه‌كێتی به زه‌لیلیی و زه‌بوونیه‌وه، به‌و
په‌ڕیی بچوكیی و ڕیسواییه‌وه ده‌چن شانی مه‌لایه‌كی شیعه ماچ ده‌كه‌ن و ژنه‌كانیان
له‌چك له سه‌ر ده‌نێن به‌رامبه‌ریان، كه‌چی به فیز و ناز و ته‌كه‌ببوره‌وه مامه‌ڵه‌ی
مه‌لاكانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی به سه‌ر هه‌موو لایه‌ك دابه‌ش ده‌بێت.
هه‌ندێك لایه‌ن به‌رپرسیاره‌تیی و تاوانی زیاتریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. كاتێك ئه‌م
هۆكارانه ده‌خوێنیته‌وه، ده‌توانیت بزانیت كام هۆكار خه‌تای تۆیه و بایی چه‌ندیش
تۆ خه‌تاباریت!
بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ش، ئایا عه‌یبه وه‌كو كوردێك شانی موقته‌دا ماچ بكه‌یت؟
به‌ڵێ عه‌یبێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ كه‌سێك هێشتان پله نزمه‌كانی عه‌یب و حه‌یای
پاراستووه.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018