سەرنجێک لە سەر تەزویراتی ئەمجارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق

وتار/ 19/05/2018 870 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

سەرنجێک لە سەر تەزویراتی ئەمجارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە سەرنجدانم لە ئامێرەکانی بەکارهاتوو بۆهەڵبژاردنی ئەمجارە،پێم وایە کاری گۆرینی دەرئەنجامەکان بەو شێوەیە بوە:
۱.لەسەرەتادا وا بڕیار بوو دووفلاش میمۆری لە جیهازی (بیکۆس)ی سەر سندوقەکە بدرێت لەگەڵ (ئێس دی) کارتەکە،کە بۆ خەزنکردنی  دەرئەنجامی وەرەقە دەنگ دراوەکان بەکاردێت بەڵام کۆمسیۆن دواتر رێنماییان نارد کە دوو فلاش میمۆری بەکارنایێت وتەنها یەک فلاش بەکاردێت و فلاشەکەی تریان نەناردبوو بۆ بنکەکانی دەنگدان، کە دووایی باسی دەکەم ئەگەر هەردوو فلاشەکە هەبوایە چی دەبوو.

۲.لەکاتی کۆتایی هاتنی دەنگدان ، بۆ ئەژمارکردنی دەنگەکان بە جیهازی (بیکۆس )ی سەر سندوقەکەی دەنگدان،کارەکە ئەنجامدراو دەنگەکان لە سەر یەک فلاش میمۆری خەزنکرا ، کە دوای ئەوە پێویست بوو جیهازەکەی سەر سندوق کە پێی دەڵێن (بیکۆس) نتائیجەکە بە وای فای ناردبایە بۆ جیهازێکی تر کە پێی دەڵێن (ڤی سات) کەلەناو بنکەی دەنگدان دانرابوو ، کە لە زۆربەی شوێنەکان بۆ چەندین جار هەوڵدان بۆ ناردنی زانیاریەکان بەڵام جیهازی (بیکۆس)ەکە نتائیجەکەی نەدەنارد بۆ جیهازی (ڤی سات) ەکە ، ئەوە لەکاتێکداکە نێوانی هەردوو جیهازەکەشیان ئەوەندەیان نزیک کردبویەوە کە لە چەند سانتیمەترێکی تێنەدەپەڕاند، بەڵام جیهازەکە هەر نەیدەتوانی زانیاریەکان بنێێرێت .

۳.بۆیە ئەوجارە فلاش میمۆریەکەی کە نتائیجەکانی لەسەر خەزن بوو لە جیهازی( بیکۆس)ەکەو لێکرایەوە  بە دەستی لە  جیهازی (ڤی سات) ەکە بەسترا ، بۆ ئەوەی نتائیجەکە ڕەوان بکات.
من پێم وایە تەزویرەکە یاخود هاک کردنەکە لێرەوە کراوە ‌،ئەویش بەو شێوەیەی کە زانیاریەکانی ناو فلاشەکە نێردراوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی هاک کراوە ، ئەو شوێنە بە بەرنامەیەکی (کەم کردن و زیادکردن) بۆ قەوارەکان گۆڕانکاری کردوەو یەکسەریش زانیاری دەست کاری کراوەکەی بۆ جیهازی (ڤی سات)ەکە ناردوەو ، دوای ئەو گۆڕانکاریانە ئەوجا فلاشەکەی دەستکاری کراو لەگەڵ جیهازی (بیکۆس)ەکەی سەر سندوقەکە بەسترایەوە بۆ ئەوەی دەرئەنجامە دەستکاری کراوەکان چاپ بکات بۆ کۆمسیۆن و چاودێرو بریکاری کیانە سیاسیەکان.

٤.لەبەرئەوە دوو فلاش دانەنرا بۆ ئەوەی  کارەکە بە پەلە ئەنجام بدرێت و فلاشەکەی ماوەو فلاشە دەستکاری کراوەکە زانیاریەکانی ناوی جیاواز دەبوون.
  ئەوە سەرنجێکی کورت بوو لە سەر چۆنیەتی تەزویراتی ئەم جارەی هەڵبژاردنەکان .

ئەندازیار : سعدی مصطفی

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌