له جوانیه‌كانی قورئان و به‌لاغه‌تیی قورئانیی
وتار/
11/05/2018
793 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
له جوانیه‌كانی قورئان و به‌لاغه‌تیی قورئانیی
عه‌لی سیرینی
له سوڕه‌تی (طه) ئایه‌تی 99 تا ئایه‌تی 113.
كَذَٰلِكَ
نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ ۚ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِن
لَّدُنَّا ذِكْرًا (99) مَّنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ وِزْرًا (100) خَالِدِينَ فِيهِ ۖ وَسَاءَ لَهُمْ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ حِمْلًا (101) يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ
الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا (102) يَتَخَافَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن
لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا (103) نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ
أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا (104) وَيَسْأَلُونَكَ
عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا (105) فَيَذَرُهَا قَاعًا
صَفْصَفًا (106) لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا (107) يَوْمَئِذٍ
يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُ ۖ وَخَشَعَتِ الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَٰنِ
فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا (108) يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا
مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا (109) يَعْلَمُ مَا بَيْنَ
أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا (110) ۞ وَعَنَتِ
الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا (111) وَمَن
يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا وَلَا هَضْمًا
(112) وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ
الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا (113)
خوای گه‌وره باسی (ذكر) ده‌كات كه به پێغه‌مبه‌ر و
مسوڵمانان به‌خشراوه. كلیلی ئه‌مه به خستنه پێشی سه‌روبورده‌ی پێشینان ده‌ست پێده‌كات.
واته ده‌رگای تێگه‌یشتن و چوونه ناو ئه‌م (ذكر)ه به سه‌رهاتی خه‌ڵكانی پێشووتره.
كۆتاییه‌كه‌شی مه‌ودایه‌كی پان و به‌رینه كه كه‌س ناتوانێت خۆی حه‌شار بدات، ڕێكردن
به‌ره‌و مه‌حشه‌ر تیایدا حه‌تمیه‌تێكی پڕ مه‌ترسیی و بێ چاره‌یه. كه‌س ناتوانێت لێی
لابدات. ئنجا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ هه‌ر كه‌سێك له‌م (ذكر)ه لابدات، ڕۆژی قیامه‌ت
باری گوناه هه‌ڵده‌گرێت، هه‌تا ئه‌به‌د تیایدا ده‌مێنێته‌وه و بارێكی خراپه بۆیان
كه هه‌ڵیان گرتووه. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه نه‌فخی سور ده‌كرێت و تاوانباران به شین هه‌ڵگه‌ڕاوی
حه‌شر ده‌كرێن.
بۆ ڕه‌نگی شین؟
مرۆڤ گه‌ر شتێكی قوڕس هه‌ڵبگرێت و زیاد له ژێریدا بێ
تاقه‌ت بوو ڕه‌نگی به‌ره‌و شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. ئنجا گه‌ر ترسیشی بێته سه‌ر ئه‌وا
به جارێك ئه‌م ڕه‌نگه شینه تاریكه به سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت. هه‌ندێك موفه‌سیرین
باسی شینبوونی چاوه‌كان ده‌كه‌ن (وه‌ك ده‌ڵێن چاو ئاوی شینی كردووه به مانای كوێر
بوون. ئه‌م ته‌فسیره‌ش له گه‌ڵ سیاقی به‌لاغه‌ته‌كه یه‌ك ده‌گرێته‌وه چونكه له
ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی له {ذكر}ی خودا لا
ده‌ده‌ن: ونحشره یوم القیامة أعمی واته به كوێریی حه‌شری ده‌كرێت). له به‌ر ئه‌وه
به ده‌نگێكی زۆر كز له نێوان خۆیان مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ته‌نها 10 ڕۆژ له دونیا
ژیاوین! ئه‌وانه‌ی به مه‌زه‌نده‌ی خۆیان عاقڵترین و پوخته‌ترین ئاخافتن ده‌كه‌ن
ده‌ڵێن ته‌نها ڕۆژێك ژیانمان كردووه.
بۆ به ده‌نگێكی كز؟
مرۆڤ كاتێك ماندوو و شه‌كه‌ته و له ترس و تۆقێن ده‌ژیت
ناتوانێت به ده‌نگێكی به‌رز قسه بكات و وزه‌ی قسه‌كردنی ته‌واو كز ده‌بێـت.
ئنجا بزانه له وێنه‌یه‌كی تری هه‌ره به‌لاغیدا خوای
گه‌وره باسی چیاكان ده‌كات. باشه چۆن مرۆڤ ئاوا ماندوو شه‌كه‌ت و شین هه‌ڵگه‌ڕاو
ڕوخاو داده‌مێنێت كه له ترس و باری قوڕسیه‌وه ته‌نانه‌ت به ده‌نگێكی كز نه‌بێت
ناتوانێت قسه بكات؟
خوای
گه‌وره باسی چیاكان ده‌كات وه‌ك به‌راورد به مرۆڤ، كه ده‌یان ته‌قێنێته‌وه، تا
ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ده‌بنه گۆڕه‌پانێكی پان و ته‌ختی بێ هه‌وراز و نشێو و تاسه، به
جۆرێك ئه‌و فریشته‌یه‌ی بانگی مه‌حشه‌ریان ده‌كات، ناتوانن خۆی لێ حه‌شار بده‌ن، هیچ
ڕێگا و پێچ و په‌نایه‌ك نامێنێت بتوانن خۆیان حه‌شار بده‌ن یان له ڕێگای حه‌شر
لابده‌ن و خۆیان بدزنه‌وه. ئه‌مه‌ش سروشتی مرۆڤه كه ڕوو به ڕووی ترس ده‌بێته‌وه،
هه‌وڵی خۆ شاردنه‌وه ده‌دات. له ئایه‌تێكی تردا له سوره‌تی كه‌هف خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ (بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا مِن دُونِهِ مَوْئِلًا). واته ئه‌و
مه‌وعیده‌ی هه‌یانه ناتوانن لێی لابده‌ن یان به‌ره‌و شوێنێكی تر لێی ڕابكه‌ن.
لێره‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ هه‌موو ده‌نگه‌كان به‌رامبه‌ر
به خوای گه‌وره خشوع ده‌نوێنن و كز و مات و مه‌لول داده‌مێنن، به شێوازێك ته‌نها
گه‌ر (همس) ببیستیت، واته چرپه‌ی ده‌نگی ڕۆیشتن به‌ره‌و مه‌حشه‌ر و گه‌ر پسته
پستێكی نێوان تاوانباران كه له ترسانا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن له دونیادا ته‌نها
چه‌ند ڕۆژێك ماونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یان وه‌كو به‌هانه‌یه‌ك له نێو خۆ ده‌چرپێنن
چونكه سروشتی مرۆڤ ئاوایه به‌هانه بۆ تاوانی خۆی دێنێته‌وه!
لێره‌دا كه‌س ناتوانێت قسه بكات و شه‌فاعه‌ت بكات ته‌نها
ئه‌وان كه‌سان نه‌بێتـ كه خوای گه‌وره ڕێگایان پێده‌دات و پێیان ده‌ڵێت قسه‌كانتان
جێگای ڕه‌زامه‌ندیه و كرداره‌كانیشتان قه‌بوله.
له‌م دیمه‌نه‌دا خوای گه‌وره وێنه‌یه‌كی ترسناك و به
سام پیشان ده‌دات. ده‌فه‌رموێت ده‌موچاوه‌كان كز و مات و مه‌لولن وه‌كو ده‌موچاوی
دیل (أسیر). ئه‌وه‌ی زوڵمی له گه‌ڵ خۆی هێنابێت و باره‌كه‌ی زوڵم بێت، بێ هیوا و
شه‌رمه‌زاره‌و حه‌سره‌ت به سه‌ر ڕوخساریا دێته خواره‌وه و له په‌ل و پۆ كه‌وتووه!
به پێچه‌وانه باوه‌ڕداران و خاوه‌ن كرداره باشه‌كان
ناترسن له‌وه‌ی زوڵمیان لێبكرێت یان مافیان پێ شێل بكرێـت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ
قورئانمان بۆ دابه‌زاندوون كه به چه‌ندین شێوه باسی ترس و و له‌رزه و میحنه‌تی
ئه‌م ڕۆژه‌مان بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی له خودا بترسن، یان به‌ڵكو قورئان ڕاتانچڵه‌كێنێت
و بتاننهێنێته‌وه هۆش خۆتان، بیرتان بێته‌وه كه ڕۆژێكی ترسناك و خه‌ته‌رناك
باوه‌شی بۆ كردوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و ڕووتان دێت!
له‌م چه‌ند ئایه‌ته به‌رزترین و جوانترین به‌لاغه‌ت خۆی
ده‌نوێنێت. له لایه‌ك سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كان به باسكردنی ڕابردوو ده‌ست پێده‌كات
كه ڕابردوو هه‌میشه له ئان و ساتی ژیانی مرۆڤ پشتگوێ ده‌خرێت و له نێو بازنه‌ی
بیرچوونه‌وه و گرنگیی پێنه‌دان مامه‌ڵه‌ی ده‌كرێت. به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌كو دوو
لا ده‌رگای زه‌به‌لاح هه‌میشه به كراوه‌یی ده‌یانهێڵێته‌وه و هه‌میشه زه‌نگی بیرخسته‌نه‌وه‌یان
لێوه دێت. وه‌ك بڵێی له لایه‌ك ڕابردوو له پشته‌وه ڕاومان ده‌نێت، له لایه‌كی
تریشه‌وه ئاینده (ڕۆژی مه‌حشه‌ر) باوه‌شی بۆمان كردووه‌ته‌وه. ئنجا مرۆڤێك له
دواوه و له پێشه‌وه ئاگادار بكرێته‌وه به چه‌ندین شێوازی ترساندن و بێداری
كردنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بێ‌دار نه‌بێته‌وه، ئه‌وه له‌و كه‌سانه‌ن كه ڕۆژی قیامه‌ن
به‌هانه‌ی مایه پوچ دێننه‌وه كه ئه‌وان ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك ژیاون. ئێ خۆ ئه‌گه‌ر
ماوه‌كه كورت بێت، كاره‌ساته‌كه قوڕستره، چونكه مرۆڤ ئه‌وكاته كه‌مته‌رخه‌م
ده‌بێت گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆری به‌ده‌سته‌وه بێت هه‌ر چه‌نده زه‌نگی بێ‌دار كردنه‌وه
لێبدات، له ناخی خۆ‌یا ده‌ڵێت هێشتان كات زۆر ماوه. به‌ڵام گه‌ر ماوه‌ی كه‌می به‌ده‌سته‌وه
بوو، ئه‌وكاته ترس و له‌رزه و ئاگادار كردنه‌وه حه‌تمه‌ن خه‌وی ده‌زڕێنێت و هه‌میشه
بێداری ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێ خۆی ده‌رباز بكات. كه‌سێك نه‌یكات ئه‌وه‌یه كه
باوه‌ڕی نیه به بێ‌دار كردنه‌وه‌كه! بۆیه كه له قیامه‌ت پسته پست ده‌كه‌ن كه
ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك له دونیا ماونه‌ته‌وه، پسته پستێكه بێ هوده‌یه و سودی
نا‌بێـت بۆیان و حوجه‌تێكه به سه‌ر خۆیانه‌وه، چونكه گه‌ر یه‌ك ڕۆژ له دونیا
ماونه‌ته‌وه ئه‌ی بۆ مه‌ترسیی و تۆقینیان پشتگوێ خست؟!
ئنجا هه‌ر ئه‌مانه‌شن ماندوو و شه‌كه‌ت و ده‌نگ بڕاو و شین
هه‌ڵگه‌ڕاو و مات و مه‌لولن له رۆژی حه‌شردا.
له به‌ر ئه‌وه مسوڵمانی ڕاسته‌قینه نابێت به ده‌قه‌ش
غافڵ بێت له زیكری خوای گه‌وره و هه‌میشه ده‌بێ بێ‌دار بێت. چونكه شه‌یتان 24
سعات كار ده‌كات و له سه‌ر و بن و ڕاست و چه‌پ و پێش و پاش بۆ مرۆڤ دێت. ته‌نانه‌ت
له ناو ده‌روون و مێشكی مرۆڤ خۆشی بۆ مرۆڤ دێت، به هۆی ئه‌وه‌ی له ناو ناخی هه‌ر
مرۆڤێك یاریده‌ده‌رێكی شه‌یتان هه‌یه كه نه‌فسی ئه‌مماره‌یه. ئه‌وه‌ی نه‌فسی ئه‌مماره
خامۆش ده‌كاته‌وه زۆری زیكر كردنی خوای گه‌وره‌یه به به‌رده‌وامیی. كه‌واته مرۆڤی
مسوڵمان پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی زۆر خه‌ست و چڕ و پڕی ڕۆژانه و شه‌وانه‌ی هه‌بێت
بۆ خۆ ڕزگار كردن له‌و رۆژه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كات. واته باری خۆ سوك كردن به زیكری
خوای گه‌وره‌یه به به‌رده‌وامیی (جگه له نوێژ و سوننه‌ته‌كان) به ڕۆژوو بوونی
به‌رده‌وام (واته هه‌فته‌ی جارێك یان دوو)، خوێندنه‌وه‌ی قورئان ڕۆژانه (هه‌ر
جوزئێك نیو سعاتی ده‌وێت)، كاری خێری به‌رده‌وام و نه‌سڵه‌مینه‌وه له به‌خشین و
چاكه‌كاریی، چونكه به‌خیلیی یان ڕه‌زیلیی له گه‌ڵ ئیمان تێك ناكه‌نه‌وه. ته‌سبیحێك
به‌رده‌وام له گیرفانتا بێـت و زیكری پێ بكه‌یت. ئه‌مه به په‌نجه ناكرێـت
چونكه ئیلتیزام پێیه‌وه له ده‌ست ده‌چێت. ئه‌مانه‌ن باری مرۆڤ سوك ده‌كه‌ن و به
ڕه‌نگی شین هه‌ڵگه‌ڕاوی حه‌شرت پێ ناكرێت!
جگه له‌مه‌ش زمان پاراستنه له غه‌یبه‌ت و نه‌میمه‌ت و
فوحش. لێره‌شدا پێویسته ئه‌وانه‌ی بۆ كورسی و ده‌سته‌ڵات و به ناوی حزب و گروپی
ئیسلامیی دژ به یه‌ك قسه ده‌كه‌ن و تانه و ته‌شه‌ر له یه‌كتری ده‌ده‌ن، ئاوڕێك
له‌م چه‌ند ئایه‌ته بده‌نه‌وه گه‌ر نا ڕه‌نجیان به فیڕۆ ده‌ده‌ن!
ئه‌وه‌ی تر، جگه له زیكری خودای متعال، كات به فیڕۆ
دانه و خۆ دۆڕاندنێكی پڕ له ئازار و میحنه‌تی ئه‌به‌دیه.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018