هه‌ردوو قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ.. چه‌ند سه‌رنجیك به‌س به‌ بێ حه‌ساسیه‌ت..

وتار/ 23/04/2018 1048 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

هه‌ردوو قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ.. چه‌ند سه‌رنجیك به‌س به‌ بێ حه‌ساسیه‌ت..

له‌ ساڵانی رابردوو كارزیمایی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ یه‌كێتی‌و جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی بۆ پارتی‌و م/صه‌لاحه‌دین بۆ یه‌كگرتوو, م/ عه‌لی باپیر بۆ كۆمه‌ڵ و كاك نه‌وشیروان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...هتد دیوه‌ و سه‌رنجم داوه‌. له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنی حیزبه‌كانیانه‌وه‌, هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی دروشم‌و لافیته‌ی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانیانه‌وه‌. بێ جیاوازی پیاهه‌ڵدانی موبالغه‌و وه‌كو ده‌ڵێن ستایلی ئه‌حزابی شه‌رقی نیگه‌رانی كردووم به‌ هه‌ندێ پیاهه‌ڵدان‌و به‌ شه‌خسه‌نه‌كردن... به‌س ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ كه‌ناڵی (خه‌ندان)و (ئین ئار تی)‌و چالاكیه‌كانی بانگه‌شه‌و پێش بانگه‌شه‌ له‌و دوو قه‌واره‌ سیاسییه‌ تازه‌یه‌ ده‌یبینم (هاوپه‌یمانی‌و به‌رهه‌م سالح)و (نه‌وه‌ی نوێ‌و شاسوار عه‌بدولواحید) .... قه‌واره‌ی سیاسی یانی كه‌سی یه‌كه‌م.. له‌ غه‌یری كه‌سی یه‌كه‌م كه‌سی تر بۆی نیه‌ قسه‌ بۆ لایه‌نگرانی قه‌واره‌ بكات, یان له‌ كه‌ناڵه‌كه‌وه‌ چالاكی‌و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی غه‌یری كه‌سی یه‌كه‌م به‌خش بكرێ. تیور‌و په‌یامه‌كانی قه‌واره‌ی سیاسی یانی په‌یام‌و تیوره‌كانی سه‌ركرده‌ی كاریزما. پێناچێت هیچ ته‌شكیله‌و ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ركردایه‌تی یان ناوه‌ندی بریار دان هه‌بێ بێجگه‌ له‌ مه‌ركه‌زیه‌تی سه‌ركرده‌. شاشه‌ی تیڤی ته‌رخانه‌ بۆ وینه‌ی سه‌ركرده‌ی كاریزما.. ئه‌وه‌نده‌ی بزانم پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ خه‌رجیه‌كانی قه‌واره‌ بریتییه‌ له‌ پاره‌و داهاتی سه‌ركرده‌. بێجگه‌ له‌ كه‌سی یه‌كه‌م, ئه‌و قه‌واره‌یه‌ پیاوی تری تێدا نیه‌ بزانی قسه‌ بكات, یان شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بێت له‌ ته‌له‌فزیونه‌كه‌یانه‌وه‌ وه‌كو كه‌سی (سێیه‌م‌و چواره‌‌و پێنجه‌م....) به‌دیار بكه‌وێ. ئه‌مانه‌وه‌ ده‌یان دیارده‌ی تر. پاشان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆتین و چه‌پڵه‌رێزان هه‌موو ده‌زانن كه‌سی یه‌كه‌م كێ پێشوه‌خت دوور له‌ كێبه‌ركێی دیموكراتیانه‌ بڕاوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مرۆ مودیلی كاری ده‌سته‌جه‌معی‌و سه‌ركردایه‌تی جه‌ماعیه‌, كه‌چی لێره‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی بوونی هه‌یه‌. ئه‌ری یاران ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئه‌و دوو قه‌واره‌یه‌ ببنه‌ حیزبێكی سیاسی ده‌بێ چ حیزبێكی ستالینییان لێ ده‌رچێ؟
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ترسم نیه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان مه‌ترسیدار بن. چونكه‌ نه‌ هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌و نه‌ ده‌زگای ئه‌من‌و پۆلیس به‌ڵام بۆ ناو خۆیان‌و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ خاوه‌ن بۆچوونی جیاواز یان خواست‌و خۆزگه‌ ده‌بینن له‌ به‌شداری له‌ سه‌ركردایه‌تی كردن‌و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و دوو قه‌واره‌یه‌..

ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كیتی و كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو چوونه‌ته‌ ریزی ئه‌و دوو قه‌واره‌ به‌و حیسابه‌ی ریز له‌ بنه‌مای مرۆڤ بوون و كه‌سایه‌تی و ئازادیه‌كان و كاری به‌ كروب و دامه‌زراوه‌یی له‌وێ زیاتره‌.. ده‌بێ یا خوا وا نه‌بێت و من هه‌ڵه‌بم.

ئه‌مه‌ رای كامه‌ران بابان زاده‌یه‌ وه‌كو چاودێری سیاسی, كه‌س نه‌بیاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌ندامیه‌تی من له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی..به‌یوه‌ندی به‌ دیدی خۆمه‌وه‌ هه‌یه‌..

نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌