هەڵبژاردن بەردی بناغەی دیموکراسیە
وتار/
12/03/2018
684 جار بینراوە
سهلیم میراودهلی
هەڵبژاردن بەردی بناغەی دیموکراسیە
سـەلـیـم مـیراودەلــی
ئەگەر هەڵبژاردن بۆ وڵاتە پێشکەوتوەکان
گرینگ بێت ئەوە بێ گومان بۆ گەلی کوردستان تایبەتمەن و گرینگترە ، لەبەر ئەوەی لەماوەی
ئەو دەسەڵاتەی لە عێراق و کوردستان حکومڕانیان دەکرد تروسکایەک ڕووناکیان بۆ هاوڵاتیان
نەهێشتەوە هەموومان ئەو ڕاستیانەمان لەبەرچاوە کە چۆن بەهۆی قەیرانی دروستکراو بێ
خەمی و بێ باکی دەسەڵاتداران گەلی عێراق و کوردستا ن و هەژارەکان ڕووبەڕووی گوشارێکی
دەرونی و ماڵوێرانی و کاولکردن بووینەوە ، هەڵبژاردن واتا قبوڵ کردنی دەستاودەست
کردنی دەسەڵات ، بەرپرسان دەبێت باش بزانن کە ئەوانەی ئەمڕۆ حکومڕانی وڵات دەکەن بە
میرات لە باوکیانەوە بۆیان بەجێ نەماوە ، یاخود بە کودەتایەکی سەربازی نەهاتونەتە
سەر دەسەڵات ، بەڵکو گەلی عێراق و خەڵکی بەشمەینەتی
کوردستان بەزیادەوە فیداکاریان کردوا بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پێکەوەژیان و دیموکراسی
، دەبێت هاونیشتیمانیانش بە وشیاری و دڵسۆزیەوە نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن چونکە لە دیموکراسیەتدا گەل خاوەنی دەسەڵاتە و هەر
گەلیش دەتوانێت بە دەنگ لێپرسینەوە لە گەندەڵچیەکان بکات ، جا کەوایە دەنگدەری بەڕێز
با ویژدانما لە پێش سۆز دابێت چونکە تۆ بەرپرسی لە ئەمڕۆ و ئایندەی نیشیمانەکەت و
نەوەکانی ئایندە ، بەدەنکی تۆ نیشتیمان بونیاد دەنێینەوە .
نوێترین نوسینەکانی سهلیم میراودهلی
-
سهلیم میراودهلی
21/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
16/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
14/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
02/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
20/06/2021
-
سهلیم میراودهلی
07/06/2021