بۆ هێمن بنه سڵاوه‌یی
وتار/
27/09/2016
2132 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
بۆ هێمن بنه سڵاوه‌یی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌وانه‌ی برۆو سه‌ری تۆیان تاشی ،
ده‌مێكه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تیان تاشراوه ، ده‌ستبردن بۆ بڕۆ و سه‌ری تۆ ، ده‌ستبردنه
بۆ كه‌رامه‌تی هه‌موو هاونیشتمانیه‌كی ئه‌م وڵاته ، ده‌ستدرێژكردنه بۆ سه‌ر
ئازادی و ئازادی بیر‌و ڕا، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد ده‌مێكه خودا ڕووی ڕه‌ش
كردون ، ده‌مێكه خوا له هه‌موو به‌هاو ئاكارێك دایشۆریون ، ئه‌وان له ڕێگه‌ی ئه‌و
كاره ناشرینه‌وه په‌یامی بێئاكاری خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك نارد ، به‌ر له هه‌ر
كه‌س بۆ :
1
كونوسوڵگه‌ریه‌كانی هه‌ولێر ، به تایبه‌ت
ئه‌مه‌ریكی و یه‌ریتانیه‌كان
ئه‌گه‌ر كونوسڵگه‌ریه‌كانی هه‌ولێر
به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیه‌كان له‌مه بێده‌نگ بن ، ئه‌وه سوكایه‌تی به
خوێنی ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه ئه‌مریكی و به‌ریتانیه ده‌كه‌ن كه له 2003 به
دواوه له عێراق خوێنیان ڕژا ، ئه‌وان له پێناوی ئازادی مرۆڤا خوێنیان ڕژا نه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به مرۆڤ بكرێت ، شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه بێده‌نگبوونی
ئه‌وان .
2
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی نه‌توانێ داكۆكی
له هه‌ڵسوڕاوه‌كانی خۆی بكات ، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له سه‌ر هێمن بێده ده‌نگ ، ئیدی
كه‌س هیچ ئومێدێكی به‌و بزوتنه‌وه‌یه نامێنێ ، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هێمن كراوه
به‌رانبه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا كراوه ، به‌رانبه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی سه‌ركرده
دیاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كراوه ، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه سوكایه‌تی به
هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان ده‌كرێت و ئه‌وانیش كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌تن ، گریمان له سلێمانی
برۆی پارتیه‌ك وای لێكرابا چی ڕوویده‌دا .
3
یه‌كێتی نیشتمانی و ئه‌وانی تر
ئه‌و كاره زه‌نگێكه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان ، ئه‌و حزبه‌ی ده‌ریایه‌ك خوێنی دا‌و ئێستا ئاشه‌كه‌ی خوا ده‌یگێڕێ ، ئه‌و
حزبه‌ی ده‌مێكه ئاگای له ئه‌ندامه‌كانی نه‌ماوه ، ئه‌و كاره ناشرینه ده‌رهه‌ق
به یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌و حزبانه كراوه كه‌باسی ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ،
ده‌رهه‌ق به كاری حزبایه‌تی و رێكخراوه‌یی كراوه به گشتی .
4
پارله‌مانتارانی گۆڕان و هه‌موو ئه‌وانی
تر
ئه‌گه‌ر كه‌مۆكه‌یه‌ك ئازایه‌تیتان تیایه
، ئه‌گه‌ر هێشتا خۆتان به نوێنه‌ری هێمن و هاونیشتمانیه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌زانن،
لانی كه‌م با ئه‌و ناشرینیه بتانجوڵێنێت.
5
پارتی دیموكرات
ئه‌و كاره ناشرینه له پێشی پێشه‌وه،
ده‌رهه‌ق به پارتی كراوه ، ئه‌وه لێدانه له پارتی ، لێدانه له سه‌رۆكی پارتی
و جێگره‌كه‌ی ، لێدانه له ماڵباتی بارزانی ، هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره
هی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌و لیپه له ناشرینی .
6
هێمن بنه سڵاوه‌یی
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم تۆ سه‌ربه‌رزیت
و ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد سه‌رشۆڕو بێكه‌رامه‌ت .
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020