شایەنی خەڵاتی ئاڵتونیت نەک پەراوێز خستن...

وتار/ 10/03/2018 655 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

شایەنی خەڵاتی ئاڵتونیت نەک پەراوێز خستن...
مەعروف مەجید
بۆیەکەمجار لە نزیکەوە بە دیداری شادبووم، ئەو هەر لەگەڵ بینینی چێژ لە ڕوخساری دەبینی.
 کەسێکی شارەزا لە بوارەکە ی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی تا بڵێی کۆمەڵایەتی زوبان پاراو بە پەیڤی ڕەنگاڵەیی، وەک ئەوە وایە چەندین ساڵ بێت لەگەڵت ئاشنا بوبێت، من دوای ئەوەی خۆم پێناسان، گلەیی لێکردم چۆن سەرۆکی ڕێکخراوێکی ژینگەییت و پێشتر یەکترمان نەبینیوە، منیش عوزرم بۆهێنایەوە ،کەپێشتر سەردانیم کرد  دیارە قسمەت نەبوو یەک ببینین.
دوای ئەوەی باسی کارەکانی خۆمانم بۆکرد زۆر پێی دڵخۆش بوو ، هەر ئەوەش وای کرد بەڵێنم پێدا لەم نزیکانە چالاکییەکی گەورەی بۆ ئەنجام بدەین وەکو ڕێکخراوی ئایندە بۆپاراستنی ژینگە.
کاک ئازاد جوتیارە نمونەیەکەی هەڵەبجە، و هاوشێوە و هاوپیشەکانی بۆ ئەم هەرێمە لە کانزا و بیرەنەوتەکانی بای حەسەن و ئاڤانە و باباگوڕگوڕ و دەیان گومرگەکان و شوێنانی تر بەنرخترن ، ئەگەر ئەم وڵاتە خاوەنی خۆی هەبێ،  بەڵام ئاخ ئەفسوس کە، ئەم بەرپرسانەی خۆمان بۆنی نەوت دەماخی گرتوون و ڕەنگی نەوتیش چاوەکانی کوێرکردوون و  پارەی نەوتیش غیرەت و کەرامەتیانی ڕووشاندووە.
کاک ئازاد لە هەرووڵاتێکی تر بوایە ئێستا پەیکەری لە ئاڵتوون بۆ دروستکرابوو، بەڵام لای خۆمان ڕێکری لە هەندێ خوێندکار و قوتابیانی زانکۆ دەگیرێ کە تەنانەت سەردانیشی بکەن، لەبەر ئەوەی ئێرە وڵاتی قەزاو و قەدەرە و یاسای دارستان تێیدا پەیڕەو دەکرێ...
من بەیەکجار بینین ئەم هەموو تێبینییانەم بۆ دروست بوو ئاخۆ دەبێ خۆی چی لە ناخیدا هەڵگرتبێ.
ئومێدەوارم کاک ئازادەکان هەمیشە ئازا و ئازاد بن و هەمیشە کارە داهێنەرەکانیان بەشانازی بۆ نەوەکانی ئایندەمان بمێننەوە.

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌