سوکنایی لە پەنای سازگاری قورئاندا

وتار/ 07/03/2018 513 جار بینراوە

عوسمان حمەکریم زەڵمی

سوکنایی لە پەنای سازگاری قورئاندا
عوسمان حمەکریم
وەختێک سەرنج لەناسکی و وردی و دیققەی دەربڕینی فەرمایشتی خوادا دەدەین ، ھەر زوو ھەست بە ئارامی و کەیف و خۆشی دەکەین کە بەندەی چ خواێکی شکۆدارین !! ئەوسا ئیر جێی خۆیەتی قەدەم قەدەم دروست تر ھەنگاوەکانمان بھاوین و ھەڵوێستەکانمان بنوێنین و رەفتار و گوفتارمان بنەخشێنین .
ببینن لەیەک ئایەتدا خوای گەورە بۆ دین وشەی (أکملتُ) ، وە بۆ نیعمەت (أتممتُ) ، بەکار دەھێنێ کە ھەردووکیان بەمانای تەواوکردن دێن ، ئەی دەبێ جیاوازیە کەیان لەچیدا بێت ؟! ( الْێوْمَ أَكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ ۆأَتْمَمْتُ عَڵیْكُمْ نِعْمَتِی / المائدە: ٣).
کاتێک دەوترێ : (أکمل الامْرَ):واتە تەواوکردنی کارەکە لە چەند قۆناغێکی جیاوازدا ، کە بەسەر یەکەوە نەبوون ، بەڵکو لە نێوانیاندا ماوە ھەبووە ، بە نموونە : بۆ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەفەرموێ :(ولتُكْملوا العِدّە)، چونکە دوای مانگی ڕەمەزان یانزە مانگی تر ھەیـە بۆ گرتنەوە و تەواوکردنی مانگێ بەڕۆژوو بوون ، ھەر بۆیە فەرمویەتی : (ولتُكْملوا العِدّە) .
بەڵام کە دەوترێ : (أتمّ اڵامر) : پێویستە کارەکە ناوبڕی تێ نەکەوێت تاکو دەگاتە ئەنجام و کۆتایی ، بۆ نموونە : ڕۆژووی ھەر ڕۆژێک دەبێت تەواوی ڕۆژەکە بەرۆژوو بوو بێت ، ھەربۆیە فەرموویەتی : (پُمّ أتِمّوا الصیام إلی اللیل) .
ھەروەھا لەوەختی ئەدای ڕوکنەکانی حەج و عومرەدا نابێت ئیحرام بشکێنرێت تاکو شەعائر کۆتاییان دێت ، بە بەڵگەی :(وأتمّوا الحجّ والعُمرە للّه / البقرە :١٩٦) .
ئەی بۆ دین بۆچی؟ جا لەبەر ئەوەی (الدین) بەچەند قۆناغ و زەمەن ـ کە بیست و سێ ساڵی خایاند ـ ئەوجا ھاتە کۆتایی و تەواو بوو ، وە سروش و وەحی بە پایان گەیشت و پێغەمبەر(د . خ)ی خوا وەفاتی کردو سەرچاوەکانی تەشریع تەواو بوون ، بۆیە فەرموویەتی : (الْێوْمَ أَكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ) ، بەڵام چونکە نیعمەتی خوا بەردەوام و بێ کۆتایە ، چ بەسەر پێغەمبەر (د . خ) و ، وە چ بەسەر شوێنکەوتوانیدا بەبێ دابڕان و بۆ ھەتا ھەتایی ، ھەربۆیە فەرموویەتی : (وأتممتُ علیكُم نعمتی) .
کەواتە وشەی (التمام) پێچەوانەی نەقس و کەمکردنە ، بەڵام (الکمال) حاڵەتێکی دیاری کراوەو زیاد ناکرێ ، منداڵ کە لەدایک دەبێت و ھەموو ئەندامەکانی تەواون ، کەچی کامڵ نەبووە و قۆنای دی پێویستەو بەخششی خوا لەسەری بەردەوام دەبێت .
لەبەر ئەوەی نیعمەتی خوا بۆ بەندەکانی ئەژمار ناکرێن و کۆتاییان ناێت (یُتِّمُ)ی بەکارھێناوە و دەفەرموێ : (كَژَلِكَ یُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَڵیْكُمْ ڵعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ / النحل : 81 ) .. ( ۆیُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَڵیْكَ / الفتح : 2 ) . ( ۆلِیُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَڵیْكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ / المائدە : ٦) .

نوێترین نوسینەکانی عوسمان حمەکریم زەڵمی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌