بۆ هۆكاری بەڵاو شكست لەدوور مەگەڕێن !!

وتار/ 21/01/2018 581 جار بینراوە

عوسمان حمەکریم زەڵمی

بۆ هۆكاری بەڵاو شكست لەدوور مەگەڕێن !!
عوسمان زەڵمی
  بۆ هەر بەڵاو مەینەت و دەردەسەری و نوشست و شكستێك كە ڕووبەڕووی تاك و كۆمەڵ و كۆمەڵگەیەك دەبێتەوە ، نابێت ئاوەزدارەكان لەدوور بۆ هۆكارەكانی بگەڕێن ، ڕەوانیە هەوەڵجار بێگانە بكرێتە نیشانەو بە خەتاباری یەكەم ناوزەد بكرێت .
 لەم بارەوە مێژوو وانەی بەچێژی تیایە . كەمنین ئەو گەلانەی ساتەوەختی توشبونیان بە بەڵاو چورتم و مەینەت و شكستدا ، سەرەتاو دەسپێك هۆكارەكەیان داوەتە پاڵ خۆیان و ، وردو دروست كەوتوونەتە پشكنینی كەم و كورتی و هەڵەو خەتاو كەمتەرخەمی خۆیان بەر لە ناحەزو نەیارو دوژمنانی نزیك و دووریان .
  چوون ئەوان دڵنیابوون لەوەی گەر زاڵ و سەركەوتوو بن بەسەر خۆیانداو چارەسەری دروستی ناوخۆ و نێوانی خۆیان بكەن و ، لە جەستەدا ببنە یەك دەست و مەچەك ، لەناخیشدا پاك و چاك و تەبا بن ، لەدەرەوەش بتوانن ڕیزو سەنگەری ناوخۆ تۆكمەو مەحكەم و قایم بكەن ، ئیتر هەستانەوە بەتین و تەوژمەوە مسۆگەرە لە كەمترین دەرفەت و زەمەندا .
  ئەم جۆرە لەڕوانین و بیركردنەوە ڕاست ڕەواو دروستەو ، لەگەڵ یاسای تۆكمەی خواییدا دێتەوە ، گەر بڕوانینە ساتە وەختی دابەزینی سروش و وەحی ، دەبینین خوای پەروەردگار لە تەشخیسی هۆكاری تووش بوون بە بەڵاو ئافەت و موسیبەتی كۆمەڵگەی موسڵماندا ، سەرنجیان بۆ هۆكاری بابەتی ؛ كە خودی خۆیانە ، ڕادەكێشێ‌ بەر لە هەركەس و هەر شتێ‌ . بە بەڵگەی : ( ۆمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِیبَەٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَیْدِیكُمْ / شوری / 30 ) .
 پێموایە ئیتر كاتی هاتووە و دەبێت ڕۆڵە دڵسۆزەكانی گەل و نیشتمانی كوردان ، ئاوڕێكی جددی لەم بێنازی و كۆڵەواری و گرفتاریەی ناوخۆ بدەنەوە ، ناوخۆ بەڵێ‌ دەردی ناوخۆی خۆمان تیماركەین تاكو دەبینەوە یەك لاشە ، بەڵام بەو هەمووە گیانە جیاوازانەوە ، تاكو شایستەیی دروستی ئاسمانی و زەمینی بۆ بوونە خاوەن كیان بەدەس بهێنین ..
  ئاخر بەبێ‌ ئاوڕدانەوەی جددی بەلای ئەم چارەسەرە ڕیشەییەوە ، تەواو ئەستەمە بگەینە كەناری ئەمان . ئاخر بەكام پێوەری ئەقڵی و نەقڵی ڕەوایە نەتەوەیەك سەدەیەك پارچە پارچە كرابێت و لەژێر چەپۆكی نەیارانیدا چەوسێنرابێتەوە ، كەچی ڕۆڵەكانی لە سایەو سنوری یەك نیشتماندا نەبنە یارو یاریدەی یەكتر نەدەن ، ڕق و كینە لەیەك هەڵگرن و كار بۆ كەوتنی یەكتری بكەن ، پێیان وابێ‌ خەڵكانی دراوسێی ناحەزو ، بێگانەی تەماعبازی نەیار وا ئاسان و بێ بەرانبەر دەبنە یارو فەریادڕەسی زەمان !!

نوێترین نوسینەکانی عوسمان حمەکریم زەڵمی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌