حەقیقەتێك دڵانی ساغ ئارامدەكاتەوە
وتار/
11/01/2018
466 جار بینراوە
عوسمان حمەکریم زەڵمی
حەقیقەتێك دڵانی ساغ ئارامدەكاتەوە
عوسمان حمەكریم زەڵمی
كەمنین
ئەوانەی بەردەوام فرمانی خوا لەبان سەری خۆیان دادەنێن و ، بەوپەڕی پەرۆشیەوە كۆشش
دەكەن بۆ خزمەتی ـ دوور لە منەت و ئەزیەتی ـ مرۆڤەكان . وە پاڵنەری ناخ و دڵیان تەنهاو
تەنها : ( لِۆجْهِ اللَّهِ) یە ، نە بەرانبەرێ ، نە
سوپاسگوزاریێ : (ڵا نُڕیدُ مِنكُمْ جَزَاو ۆڵا شُكُوراً). هەروەك دروست خۆیان دەپارێزن
لەزەوتكردنی مافی ڕەوای ئادەمیزاد یان غەیر .. چونكە دڵنیان سنوور بەزاندن لای خوا
هێڵی سورەو ڕۆژی خەجاڵەتی و ڕووڕەشی بەڕێوەیەو هاكا هاتەبەرەوە : (إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا ێوْماً عَبُوساً قَمْگَڕیراً).
وەختێك
ئەم جوامێرانە دەترسن لەڕۆژە سەختە ڕوگرژەكە (العبوس) ، كە مۆنی و مڕومۆچی (قمگریر)
یەكەی گەیشتۆتە لوتكەو هەم خۆی وە ئەوانەی ناوی دەگرێتەوە ، چونكە بە (سیغەی موبالەغە)
باسكراوە ، وە هەر لێرەوە حساب بۆ ئەو بەڵێنە چاوەڕوانكراوە دەكەن ، دەی ئیتر ئەوكاتە
هاتەبەرەوە خوای خاوەن فەزڵ دەیانپارێزێ لەو شەڕو خراپەی تیایدایە و دەبێتە واقع :
(فَۆقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ژَلِكَ الْێوْمِ ) ، لەبری ڕووڕەشی و مڕومۆچی
(العبوس) ، ڕوخساری گەش (النچرە) ، كەهەردوكیان بەڕومەتەوە دەردەكەون ، وە لەجێی
ترس (الخوف) خۆشی و شادی (السرور) یان پێ دەبەخشێ كە شوێنی جێگیربونی هەردوكیان
دڵە : ( ۆڵقَّاهُمْ نَچْرَەً ۆسُرُوراً / الانسان : 11 ) .. ئیتر ڕوگرژی
و مۆنی و مڕومۆچی ئەو ڕۆژە بۆ ئەوان دەبێتە ڕوخساری گەش و ، ترس و بیم دەبێتە خۆشی
و شادی بۆیان ..
فەرمایشتی
خوا زۆر وردو شیرین و بڵندە ، دەبینین لە بەرانبەر وشەی (العبوس) وە دەفەرموێ
(النچرە) ، چونكە هەندێ دەم و چاو و ڕوخاسار هەیە مۆن نیەو كەچی درەوشاوە (نچرە)
ش نیە . هەروەك وشەی (السرور) زیاتر لەئەمن و ئاسایش مانا دەبەخشێت ، كەسی وا هەیە جێگای ئەمنە كەچی دڵخۆش نیە..
ئا ئەم زیادەیە فەزڵی خوایە
، ئەوەی بە چاكە (الحسنە)وە هاتبێ بۆ ئەوێ ، حەتمەن پاداشتەكەی چاكتر (أحسن) دەبێت
: (مَن جَاوَ بِالْحَسَنَەِ فَڵهُ خَیْرٌ مِّنْهَا ۆهُم مِّن فَزَعٍ ێوْمَئِژٍ ێمِنُونَ / النمل : 89) .
وشەی
(السرور) بەرانبەر (الحزن) ـە نەك (الخوف) ، چونكە ترسان (الخوف) لەشتێك لەدڵدا
دروست دەبێت بەرلەوەی ڕووبدات ، بەڵام كە ڕویدا ترس دەبێتە خەم (حزن) ، بە بەڵگەی
: (ڵا خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ / یونس : 62) ، ئەوان نەك خەمبار نابن بەڵكو ناشترسن ، وەختێت
ترس نەبوو خەمیش نابێت بۆیە ئاماژەی بە (السرور) كردووە .
لەئایەتی
پێشودا فەرمویەتی (یخافون یوماً) بەڵام لەم ئایەتەدا دەفەرموێ (فوقاهم الله شر ژلك الیوم) ، ئا
ئەمە واتە : بەڕاستی ئەوان لەم ڕۆژەو لەوەی تیایەتی ترساون لە شەڕو ناڕەحەتی و لێپرسینەوە
و لێپێچینەوە و .. تاد . كە تیایدا (یجعل الولدان شیبا) ، بەڵام خوای خاوەن كەرەم
دەیانپارێزێ لە شەڕوخراپەی ئەم ڕۆژە مۆن و سەخت و توندە ..
ئا
لەم پرسەدا دوو سەرنجی زۆر ورد ئاماژەی پێكراوە ، یەكەم : هەموو مرۆڤەكان تەواوی دیمەنی
سامناكی ئەوڕۆژە دەبینن . دووەم : ئەوانەی
لەخەمی ئەم ڕۆژەدا بوون تەنها مەشهەدەكە دەبینن وە خوای خاوەن كەرەم بەڕەحمی خۆی لە
شەڕو خراپەی دیمەنەكان دەیان پارێزێت . ئەویش بەهۆی كاری چاكی دونیایانەوە . لێرەدا
پیتی (الفاو) لە (فوقاهم) سودی سەبەبیەت دەبەخشێ ، پاراستنەكە بەهۆی ئەنجامدانی
گوفتارو ڕەفتاری چاكی دونیاوەیە .
نوێترین نوسینەکانی عوسمان حمەکریم زەڵمی
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
07/03/2018
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
21/01/2018
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
11/01/2018
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
02/11/2017
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
30/09/2017
-
عوسمان حمەکریم زەڵمی
21/09/2017