مه‌ترسی و كاریگه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر لاوان

وتار/ 05/03/2018 1300 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

مه‌ترسی و كاریگه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر لاوان
سه‌لیم میراوده‌لی
مه‌ترسی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆسپ داده‌نرێت له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پێی ده‌ڵێن مه‌رگی ترسناكی لاوان ، به‌داخه‌وه‌ كوردستانی باشور به‌هۆی ئه‌و سنوره‌ به‌رفراوانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌رهه‌م هێنه‌ر و ئاڵوده‌بوون پێیانه‌وه‌ ، هه‌رێمی كوردستانیش له‌و دیارده‌ ناشیرن و كوشنده‌یه‌ بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌ زۆر شوێندا بازرگانی پێوه‌ده‌كرێت و ئاماری مه‌ترسیدار ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ ساڵانه‌ به‌داخه‌وه‌ ڕووی له‌ زیادبوون ده‌كات ،
ڕێگه‌ چاره‌ی گونجا
یه‌كه‌م :ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته‌ به‌وردی چاودێری سنوره‌كان بكات و لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ ده‌بنه‌ ڕێپیشانده‌ری ئه‌و مافیانه‌ جا له‌هه‌ر پۆست و پایه‌كی حكومی و حیزبی و عه‌شایری دابن چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانه‌كه‌مان و بێ ئومێدی و مه‌رگ هێنه‌ری لاوه‌كانمان ،
دووه‌م : ده‌بێت ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و جه‌ماوه‌ریه‌كان و مامۆستایانی ئاینی زیاتر تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌و دیارده‌ ترسناكه‌ له‌ ڕێگای كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و سیمینار و نامیلكه‌ و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌ له‌ TV و كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا زیاتر خزمه‌ت بكه‌ن به‌ ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی بزانن له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان ،
سێ: ئه‌وانه‌ی به‌داخه‌وه‌ به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌بێت ئاڵوده‌بوون له‌ڕێگای ته‌ندروستی و وشیاربوونه‌وه‌ له‌ نزیكترین كاتدا چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بكرێت و له‌و شوێنانه‌ی كه‌ گومانی بوونی لێده‌كرێت بنكه‌ی وشیاركردنه‌وه‌ و ته‌ندروستی له‌و بواره‌دا بكرێته‌وه‌ كه‌سانی نیزیكی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌وانه‌ دابین كراوه‌ ،
چواره‌م : هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌زۆری له‌ بێ ئیشی و بێ كاری لاواندا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌ ناتوانن ئاره‌زوه‌كانیان به‌ ڕێگایه‌كی شیاو دابین بكه‌ن لای ئه‌وان هه‌موو ده‌رگایه‌ك داخراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی خۆله‌بیركردن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌و دیارده‌یه‌ نزیكن ،
پێنجه‌م : ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رمایه‌داره‌ وڵات پارێزه‌كان پێكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بن بۆ زیاتر ڕه‌خساندنی هه‌لی كار به‌گشتی و لاوان به‌ تایبه‌تی ،
له‌كۆتایدا ده‌بێت زیاتر كار بكه‌ین نه‌ك قسه‌ و كات به‌فیڕۆدان له‌و دیارده‌ مه‌ترسی و ترسناكه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌