پێگه‌ی سیاسی كورد له عێراقدا به‌ره‌و كوێ ؟
وتار/
25/02/2018
623 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
پێگه‌ی سیاسی كورد له عێراقدا به‌ره‌و كوێ ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• به‌داخه‌وه كێرڤی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا له‌ساڵی 2012 به‌دواوه به‌ره‌و داكشان و لاوازی و بێهێزی ملی شۆڕكردۆته‌وه،و به‌تایبه‌تیش دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكێكی كاریزما و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی خاوه‌ن سه‌نگینی و قورسایی خۆی له به‌غداد و پاشه‌كشه‌كردنی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشدا، بوه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی لاوازبوونی پێگه‌ی سیاسی كورد له عێراقدا و ئیدی ئه‌م لافاوی هه‌ره‌س و داكشانه به‌رده‌وام بوو،چونكه له‌لایه‌ك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له به‌غداد به‌هۆی نه‌مانی مام جه‌لاله‌وه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد و كه‌سیش نه‌بوو جێگه‌ی بگرێته‌وه و به‌ر به‌هه‌ره‌س و دژایه‌تیه‌كانی عه‌ره‌بیش بگرێت له‌به‌غداد و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا كاریزمایه‌كی به‌هێزو خاڵی یه‌كانگیری هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌یدانه‌بوو و هه‌ڵیشنه‌كه‌وت تا لانی كه‌م پارێزگاری له پێگه‌ی سیاسی كورد و ڕیزه‌كانی كورد یه‌ك و یه‌كگرتوو بكات، دواتریش به‌هۆی له‌لایه‌ك هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه و دونیاش و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ناكۆكیه سیاسیه به‌رده‌وامه‌كان و به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هه‌ڵه سیاسیه كوشنده‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه،بونه به‌رده‌وامیپێده‌ری لاوازبوونی پێگه‌ی سیاسی كورد.
به چێكردنی ڕیفراندۆمیش و حیساب نه‌كردن بۆ ئامۆژگاریه‌كانی دۆسته‌كان و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ناسیونالیستی توندی كوردایه‌تیشه‌وه و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی كه‌سی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌ییدا، وه‌ك ده‌وترێت ((بوه ئه‌و مووه‌ی كه پشتی حوشتره‌كه‌ی پێشكا)) و ئیدی مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردایه‌تی و پێكه‌وه‌نان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بونه خه‌ون و بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ لێمان دووركه‌وتنه‌وه و له‌جیاتی ئه‌و دروشمه قه‌به و جوان و پڕ شكۆیه دروشمی به‌ڵێ بۆ مووچه و ناردنی بودجه و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه داخراوه‌كانمان به‌رزكرده‌وه.
• ڕیفراندۆم گه‌رچی مافی ڕه‌واو سه‌ره‌تایی میله‌ته‌كه‌مان بوو،به‌لاَم دیاریكردن و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له‌م زه‌مان و زه‌مینه نه‌گونجاوه‌دا به نه‌رێنی شكایه‌وه به‌سه‌ر ته‌واوی بیر وكار وگوتاری كوردایه‌تیدا.هه‌ر له ده‌رئه‌نجانمه خراپه‌كانی ڕیفراندۆم بوو كه شكستی سه‌ربازی به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌دا هات و 51% خاكی دانه‌بڕوای كوردستان جارێكی تر داگیركرایه‌وه هه‌ر له خانه‌قین و دووزخورماتوو و كه‌ركوكه تا دبس و مه‌خمور و خازه‌ر و شه‌نگال و به‌عشیقه و فیشخابور و ..هتد.زۆرێك ده‌ڵێن ڕووداوه‌كانی 16 /10 بونه‌ته مایه‌ی كاره‌ساتی داگیركاری و جینۆسایدی كورد و كوردستان له دوزخورماتوو كه‌ركوك ،به‌لاَم دوور له ده‌مارگیری حیزبی هیچ ڕوویه‌كی له‌یه‌كچوون نیه له نێوان كاریگه‌ریه‌كانی ڕیفراندۆم و كاره‌ساتی 16/10دا،چونكه ڕیفراندۆم زۆر گه‌وره‌تر و كاریگه‌رتره له خه‌باتی كوردایه‌تیدا و خاڵێكی گه‌شاوه‌و وه‌چه‌خانیشه،به‌لاَم ڕووداوه‌كانی 16/10 وه‌كو هه‌موو كاره‌ساته‌كانی تری 31ی ئابی 1996 و نسكۆ‌و شكستی شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1975 و كاره‌ساته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ وبراكوژی شاخ و شار له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش 1994-1998 هه‌موانیان كاره‌ساتی جه‌رگبڕبوون و مایه‌ی شه‌رمازارین بۆ هه‌موان به‌بێ جیاوازی و هه‌ق نیه ئه‌و وێسگه ڕه‌ش و تاریكانه هیچ لایه‌ك نه موزایه‌ده‌ی پێوه بكات و نه شانازیشه بۆ هیچ لایه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك،ده‌بێت تاده‌كرێت ئاسه‌واره‌كانیان له زهن و بیری خۆماندا بسڕینه‌وه و نه‌یهێڵین نه‌ك وه‌كو ئێستا و به‌ربه‌رده‌وامی له‌سه‌ر قه‌وانێكی سواو بیجوینه‌وه.
• بۆیه گه‌ر بمانه‌وێت پێگه‌ی سیاسی كورد له عێراق و بۆ ئاینده‌ش به‌رز و به‌هێز و پته‌وی بكه‌ینه‌وه وه‌كو سه‌ره‌تای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی صدامی له‌ساڵی 2003دا پێویسته له‌سه‌ر:كورد له‌نێو خۆی و له‌نێو ماڵی خۆیدا یه‌ك و یه‌كگرتوو و یه‌ك گوتار و یه‌ك كردار بێت،به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب ((سونه و شیعه)) و ئه‌وانی تریشدا و پڕۆسه‌یه‌كی سازانی نیشتیمانی و ئاشته‌وایی سه‌رتاسه‌ری چێبكات،و دوور بكه‌وێته‌وه له‌ململانێی ناڕه‌وای حیزبایه‌تی و ناوچه‌گه‌ری و حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتێكی تۆكمه و پته‌و وبه‌هێز پێكه‌وه بنێت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و خزمه‌تكردن و چاكسازی ڕاسته‌قینه و ڕێزگرتن له داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانی حوكمڕانی، دوور له گه‌نده‌ڵی و به ئاڕاسته و پلانێكی زانستی واقعی كاری خۆی بكات و ڕێز له بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ش بگرێت،چونكه كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌بێ چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئازادیه‌كان له‌كوردستان و عێراقدا هه‌میشه به ژێرده‌سته‌یی و داگیركراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایش هه‌ر له شه‌ڕ و كوشتار و ماڵوێرانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
• كورد له ئێستادا هیچ چاره‌یه‌كی نیه جگه له به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له‌ناوخۆی كوردستان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقدا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستور كه هه‌رچه‌نده فریاد ڕه‌سیش نیه بۆ هه‌موو ماف وداواكاریه‌كانی كورد،به‌لاَم تا ئه‌وكاته‌ی كورد ته‌ندروستی و به‌هێزی خۆی وه‌ده‌ستدێنێته‌وه و ده‌بێته‌وه خاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری سیاسی ،ناچاره له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كاندا خۆی بگونجێنێت و ده‌بێت سزای هه‌ڵه و سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌ركێشیه‌كانی بداته‌وه ئه‌وكات ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئاڕاسته‌یه‌كی نوێ به بیر و ئه‌ندێشه و پلانێكی نوێوه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێت.
• كورد خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه و لاوازبونی پێگه‌ی سیاسی خۆی بوه له عێراقدا وهۆكاری له‌ده‌ستدانی شكۆ و گه‌وره‌یی و گه‌شاوه‌یی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی بوه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌قفی داواكاریه‌كانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه دابه‌زیوه بۆ داواكردنی مووچه و بودجه‌و ..هتد. له‌هه‌مان كانتیشدا هه‌رخۆشی هۆكاری چاره‌سه‌ركردن و ساڕێژكردنیه‌تی،بۆیه گله‌یی وڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت كورد له‌خۆی بگرێت نه‌ك عێراق و ده‌رودراسێ و زلهێزه‌كان،چونكه ئه‌وان هه‌میشه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سه‌وداومامه‌ڵه ده‌كه‌ن نه‌ك له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد،بۆیه به‌هێزبونه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی كورد ته‌نها به‌نده به‌یه‌ك و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی كورد خۆیه‌وه.
Nawzad_mohandis@ yahoo.com
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021