ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌ك لیستیم بۆ سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه قبوڵ نه‌بێ یانی چی؟
وتار/
17/02/2018
992 جار بینراوە
كامه‌ران بابان زاده
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌ك لیستیم بۆ سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه قبوڵ نه‌بێ یانی چی؟
كامه‌ران بابان زاده
له‌مانگی ئایاری ساڵی پار له‌گه‌رمه‌ی باس‌و خواسی یه‌ك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كم نووسی‌و له‌م رۆژانه‌ش دووباره له وڵامی لیژنه‌یه‌ك به ناوی هاریكاری ئیسلامی دووباره‌م كرده‌وه.. ئه‌مه باس‌و خواسی زۆری به دوای خۆیدا هێنا. به كورتی:
یه‌كه‌م/
لیستێك نیه به ناوی (لیستی ئیسلامی)و لۆگۆی (لا اله الا الله ) به‌رزبكاته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و باسی جێبه‌جێكردنی (ئه‌حكامی شه‌رعی) بكات له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.... شتی وا نابێ‌و پێم وا نیه یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بچنه ژێر ئه‌و ناونیشانه. ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌تا ئیستا هه‌ردوو حیزب به بریاریان داوه به‌یه‌ك لیست دابه‌زن‌و به‌س ئه‌وه‌ش مافێكی ره‌وانی خۆیانه. به‌لام ئه‌وانه نایانه‌وێ به‌ره‌ی (ئیسلامی)و (عه‌لمانی) له كوردستان زه‌ق بكه‌نه‌وه, ناشتوانن, كه‌واته كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری بكات له‌و لیسته یان نا, وه‌كو هه‌ندێك پیان وایه تووشی ئیحزاجی ده‌بێ, شتی وا نیه‌و روونادات, یه‌كگرتووی ئیسلامی پێش كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق چوونه ناو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان (لیستی یه‌كێتی‌و پارتی‌و حیزبه‌كانی دیكه)و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به جیا دابه‌زی له ساڵی 2005 بۆ جاری دواتر به پێچه‌وانه‌وه. كه یه‌كگرتووی ئیسلامی چووه به‌ره‌ی كوفر‌و دوایی تۆبه‌ی كرد‌و نه كۆمه‌ڵی ئیسلامی وای كرد. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌لبژاردنی 2009 بۆ عێراق به ته‌نیا چووه ناو لیستی په‌كێتی‌و پارتی‌و كۆمه‌ڵا‌و یه‌كگرتوو به جیا دابه‌زین. ئه‌مه له كاتێكدا بووه, دابه‌ش بوونی ئایدۆلۆژیا له ئێستا زه‌قتر بووه. ئه‌وكات نه‌توانرا هیچ له‌و لایه‌نه ئیسلامیانه ئه‌مه وه‌كو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنن. ئه‌ی ئێستا دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیسلامخوازی كوردشتان له‌سه‌ر هه‌ڵویستی سیاسی‌و هه‌نگاوی جه‌رئیانه ره‌خنه له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان‌و غه‌یری ئه‌وان ده‌گرێ‌و دابه‌ش كاری دیكه هاتۆته گۆڕێ.
دووه‌م/ ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بین خه‌ڵكی ئیسلامخوازی كوردستان تێكه‌ل به موعاناتی كۆمه‌ڵگا بووه, خه‌ڵكی ئیسلامخوازی كوردستان تێكه‌ڵ به هاوسۆزی موعانانی خه‌ڵكی نێگه‌رانی شه‌قامی كوردستان بووه له‌به‌رانبه‌ر زوڵم‌و زۆرداری‌و ناشه‌فافیه‌ت‌و نادادگه‌ری.. ئه‌مرۆ جۆری سیستمی حوكمڕانی‌و موچه‌و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم‌و ریفراندۆم‌و ... چه‌ندان پرسی تر ... دوو به‌ره‌ی دروست كردووه. (به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات)و (به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار) له‌به‌رانبه‌ردا له‌شه‌قام هه‌مان دابه‌شكاری ره‌نگی داوه‌ته‌وه.. هه‌ر حیزبێكی ئیسلامی‌و عه‌لمانی‌و چه‌پ‌و راست له كوێی ئه‌و دابه‌شكاریه‌دایه؟ .. ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌ی هه‌تا ئێستا جورئه‌تی نه‌كردووه شوێنی خۆی بدۆزێته‌وه, ئیستا بیه‌وێ بگه‌ڕێ به دوای موزایه‌ده‌ی به‌ره‌ی ئیسلامی‌و عه‌لمانی یان ئه‌و بانگه‌وازخوازه‌ی, هه‌تا ئیستا مه‌یلی به لای ته‌بایی‌و برایه‌تی ئیسلامیه‌وه نه‌بووه, هێنده‌ی پردی ته‌بایی‌و برایه‌تی رووخاندووه پردی برایه‌تی دروست نه‌كردوه, ره‌ق وه‌كو به‌رد به‌رانبه‌ر براكانی.. ئێستا بێت‌و موزایه‌ده بكات به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه.. شتی وا چۆن ده‌بێ؟
دابه‌ش بوونی پارت‌و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و شه‌قامی هه‌رێمی كوردستان پێویستی خه‌تی ناوه‌ڕاست نیه‌و هیچ هێزێك به ئه‌ندازه‌ی هێزی ناوه‌ڕاست بێ بازار نیه, لێره شه‌ڕی ناوخۆمان نیه هه‌تا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێ من له‌گه‌ڵا هیچ له‌و دوو به‌ره‌یه‌دا نیم.. به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسیار له‌به‌رانبه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌ره‌ی نه‌خێر.. یاران ئه‌و نه‌خشه‌یه من نه‌مكێشاوه.. واقیعی خه‌ڵكی كوردستان له چاوی كامیراكانه‌وه ئه‌و دابه‌شكاریه‌ی كردووه. بێ لایه‌نی له‌و دوو به‌ره‌یه یانی بێ هه‌ڵوێستی‌و ترسنوكی‌و خۆڵا كردنه چاوی خه‌ڵك.. كه‌واته ده‌بێ لیستی ئیسلامی‌و ئیسلامیه‌كان‌و بزاڤی ئیسلامخوازی خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه له‌كام به‌ره‌دان؟ ئه‌مرۆ به‌و ئاراسته‌یه ده‌رۆین خه‌ڵكی كوردستان (ره‌ش) یان (سپی) ره‌نگی دیكه ناناسێ‌و نایخوێته‌وه.
سێیه‌م/ زۆر جار مرۆڤ له ئاستی تاك زۆر پاساو بۆ هه‌ڵه‌ی خۆی دێنێته‌وه, وا ده‌زانی له دیدی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی سڕاوه‌ته‌وه, ناكرێ حیزبی ئیسلامی ته‌نیا ئه‌ندامه‌كانی دیفاعی لێ بكه‌ن, رۆژانه كاریان ته‌شهیر‌و تاوانبه‌خشینه‌وه بێت, زۆر حیزبی ته‌قلیدی له كوردستان چوونه په‌راوێزه‌وه به‌وه‌ی نه‌یانتوانی له موعاناتی كۆمه‌ڵگا تێ بگه‌ن‌و دونیایان له‌دیدی دیسپلینی ئه‌ندامه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌دیت. ئه‌مرۆ ده‌بێ حیزب ببێته به‌شێك له بزاڤی میللی خه‌ڵكی كوردستان به‌رانبه‌ر غه‌می گشتی‌و ئومێدی خه‌ڵك شوێنی دیار بێت, پاسا بۆ حیزبی به‌رانبه‌ر ده‌هێنرێته‌وه به‌ڵام پاساو له هه‌ڵوێستی هه‌ڵه زه‌حمه‌ته بۆ هه‌نگاو بهێنێته‌وه كه بزاڤی میللی كوردستان‌و رای گشتی پێی خراپه‌و نایه‌وێ.
چواره‌م/ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی نه‌ك سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانیشیان له‌سه‌ر باسی برایه‌تی‌و ته‌بایی باش یه‌كتری ده‌ناسن, ئه‌وانه‌ش كه خۆیان كردۆته مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ فشار خستنه سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان بۆ یه‌ك لیستی خه‌ڵكی ناسراون. ده‌نگده‌ری لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش به‌چاو روونه, یه‌كگرتووی ئیسلامی به رابردوودا كه زانیویه‌تی یه‌ك لیستی له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵا له‌به‌رژوه‌ندی یه‌كگرتوودا نیه نه‌یكردووه, ئه‌مه‌ش نه‌بۆته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجامی ئه‌زموونی رابردووی له‌گه‌ڵا ئه‌و پرۆژه‌و هه‌نگاوانه له‌گه‌ڵا یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌یبووه گه‌یشتوۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌گه‌ڵا یه‌كگرتووی ئیسلامی به یه‌ك لیست دانه‌به‌زێ, ئه‌مه به حاله‌تێكی زۆر ئاسایی تێده‌په‌ڕێ...
پێنجه‌م/ هه‌ندێ له كۆمێنێتی ئه‌و به‌ریزانه‌ی له نووسینه‌كانی پێشوو هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه, برایان:
چوار مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه هه‌بووه‌و هه‌مووشیان هی ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه بوون‌و ئایه‌تی (وأعتصموا بحبل الله جمیعا)ش له شوێنی خۆی بووه, (بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی ...) له ساڵی 2000 له ژێر ئه‌و دروشمه دروست بوو, ئایه‌ته‌كه له شوێنی خۆی بوو, هه‌ڵوه‌شایه‌وه.. چونكه بنه‌ماكانی سه‌قه‌ت‌و خراپ بوو. كه‌ره‌سته‌ی خراپ بۆ ته‌بایی یان ناكۆكی قوڵا له‌ناو هێزه سیاسیه ئیسلامیه‌كان به‌م ئایه‌ته ناشاردرێته‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی با كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ئاشكرا بڵێ له‌گه‌ڵا لیستی ئیسلامی دا نابم... برایان (لیستی ئیسلامی) وجودی نیه‌و وجودی نابێ هه‌تا كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵویستی به‌رانبه‌ر ده‌ربڕێ,, ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هاتۆته به‌ر باس بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌كو دوو هێزی سیاسی .. ئیسلامی لیستێكی هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام له بانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ریه‌ك ده‌نگ بۆ كاندیده‌كانی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش وه‌كو هێزێكی سیاسی .. ئیسلامی به لیستی سه‌ربه‌خۆی به‌شداری ده‌كات.. ئه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و موسڵا‌و دیاله حاله‌تێكی جیاوازه كه له‌گه‌ڵا دوو لیستی تر پێكه‌وه داده‌به‌زن. بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتووش كه له‌وێ به‌شدار نه‌بوون له‌و لیسته له‌به‌ر ئه‌وه نیه دوو لایه‌نی عه‌لمانی له‌گه‌ڵه یان نا.. شتی واشیان نه‌وتووه‌و قه‌ت شتی وا ناڵێن... هه‌ر به خه‌یالیشیان دا نایه‌ت.
ئه‌و سه‌رنجه‌ی كه پێی وایه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵا‌و بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو هه‌رسێ لایه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تن‌و موعاره‌زه‌ن كه‌واته له پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوهه‌ڵوێستن... برایان ئه‌وه‌ی له رابردوو له جیاوازی هه‌ڵویستی سیاسی ئه‌و سێ لایه‌نه رووی داوه, به‌م ویستگه‌یه‌ی ئیستا وا به‌و ئاسانیه پینه‌و په‌ڕۆ ناكرێ. پاشان ئێمه رۆژانه له رووداوه‌كان جیاوازیمان هه‌یه, له‌گه‌رمه‌ی باسی یه‌ك لیستی نه‌توانرا له سه‌ر پرسی ریفراندۆم یه‌ك هه‌ڵویست بین. دوایی یه‌ك لیستی بۆ ئاینده دروست ده‌كرێ, ئه‌م لیسته پێویستی به دیدی هاوبه‌شی تۆكمه هه‌یه هه‌تا به‌رگه‌ی رووداوه ناخۆش‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنه ناخۆشه‌كان‌و حاله‌ته هه‌ستیاره‌كان بگرێ, من ئه‌وه له كۆمه‌ڵ‌و بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو رانابیم ئه‌و توانایه‌یان هه‌بێ, له‌سه‌ر هاوسۆزی ئیسلامی یه‌ك بگرن‌و دوایی له هه‌ڵویسته سیاسیه‌كان ده‌ستنوێژ رابگرن.
شه‌شه‌م/ من له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی له ساڵی 2000 قه‌ناعه‌تم پێ نه‌بوو, راست ده‌رچوو, دوایی تیچكچوو, له‌سه‌ر ده‌ستی من نا.. له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ی به عاتیفیانه یان له روانگه‌ی مه‌سلحه‌تی خۆیانه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ری گه‌رم بوون.. له2016ه‌وه قه‌ناعه‌تم به‌وه نه‌بووه ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵا‌و بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو ئه‌نجامی گه‌وره‌ی ده‌بێ و یه‌ك لیستی دروست ده‌كه‌ن, له‌سه‌ر ده‌ستی من نا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ریكلامی زۆر باشیان بۆ ده‌كرد..
زۆر جار ئه‌وانه‌ی قسه‌یه‌كی عاتیفی پڕ له ئومێد فڕی ده‌ده‌نه ساحه‌ی ئیسلامخوازانی كوردستانه‌وه‌و دوایی نه‌ك خۆیان لی ناكه‌نه خاوه‌ن به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیان تێك ده‌چێ. كه‌چی له‌ولاوه كه‌سێكی وه‌كو من هیچ به‌شدار نه‌بووبێت له تێكدانی زوومه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر وا ده‌زانن خه‌تای منه.. ئازیزانم ئه‌وانه‌ی به‌گه‌رمی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاریكاری پرۆژه‌ی ئیسلامیه‌كان بوون له ساڵی رابردوو ئه‌وانه به‌رپرسن له‌و ئاكامه. نه‌ك من شرۆڤه‌و لیكدانه‌وه‌ی خۆمی بۆ ده‌كه‌م..
حه‌وته‌م/ ماوه‌یه‌كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌وتۆته به‌رده‌م شاڵاوی موزایه‌ده‌ی كوردایه‌تی به‌ناوی ریفرادندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی, كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌دید‌و هه‌ڵیستی خۆی دامه‌زراو بوو, پێشبینیه‌كه‌ی راست ده‌رچوو, شالاوی دووه‌م موزایه‌ده‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ دیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ برایه‌تی ئیسلامی بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه, به‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و لیسته ناكات, كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌مه‌ش تیده‌په‌ڕێنی‌و هی ئه‌وه نیه.. بیكاته خه‌م.
هه‌شته‌م/ شاڵاوێكی تری برا مسوڵمانه‌كان هه‌یه, به‌وه‌ی كۆمه‌ڵا پاشكۆی گۆڕانه. ئه‌ری گۆران هێزی هه‌یه كۆمه‌ڵا لێی بترسێ, یان پاره‌ی هه‌یه كۆمه‌ڵا لێی سوودمه‌ند بێت, ئیداره‌ی به‌ده‌سته ئاسانكاری بۆ كومه‌ڵا بكات, هێزێكه وه‌كو كۆمه‌ڵا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و له كۆمه‌ڵا هه‌ژارتر‌و ره‌شورووتر, له‌به‌رانبه‌ردا هیچ هێزێك تاوانبار ناكه‌ین به پاشكۆیه‌تی, به‌س جه‌رائه‌ت كۆمه‌ڵا‌و گۆرانی لێك نزیك كردۆته‌وه, رۆژانێك كۆمه‌ڵا‌و یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێكه‌وه خاوه‌نی پاكێجی چاكسازی بوون, پێكه‌وه خاوه‌نی پرۆژه‌ی هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم بوون, ده‌بێ كۆمه‌ڵا چی بكات كاتێ یه‌كگرتوو له موعاره‌زه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێته ناوبژیوان؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا ریفراندۆم پارتی و جه‌نابی مه‌سعود بارزانی به عینادی هێنایی و یه‌كگرتوو پشتگیری لێ كرد, كام پرۆژه‌و هه‌ڵویستی سیاسی هه‌یه, بزوتنه‌وه‌ی گۆران ته‌به‌نی كردبێت و كۆمه‌ڵا به‌ناچاری پشتگیری كردبێ؟
پێم وایه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵا له‌وه هوشیاترن به‌و قسانه هه‌راسان ببن..
نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده